لیۆپۆلد کرۆنێکێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیۆپۆلد کرۆنێکێر Leopold Kronecker
لێدوان=
لەدایکبوون٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٣
بەرلین
مردن٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١
نەتەوەئاڵمانی
بواری زانستیبیرکاری، لۆژیک

لیۆپۆلد کرۆنێکێر (لەدایکبوون ٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٣-کۆچی دوایی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١) ماتماتیکزان و لۆژیکزانی ئاڵمانی بوو و لە بوارەکانی بیردۆزی ژمارەکان، جەبر و لۆژیکدا کاری کردووە. ناوبراو لەسەر ئەم باوەڕە بوو کە دەبێت ژمێرە و شیکاری لەسەر بنەمای ژمارە تەواوەکان بنیات بنرێن. لە یەکێک لە وتەکانیدا کە زۆر بەناوبانگە دەڵێت: خودا ژمارە تەواوەکانی خوڵقاند، مرۆڤ دروستکەری ھەموو شتەکانی ترە.[١] کرۆنێکر یەکێک لە خوێندکاران و ھاوڕێیەکی کۆنی ئێرنێست کۆمێر بوو. زۆرتر لەسەر جەبر و لۆژیکی بیرکارانە کاری کردووە. ھەندێک لە ھێماکان و ھاوکێشە بیرکارییەکان وەکوو دێلتای کرۆنێکێر، بەناوی کرۆنێکێرەوە ناونراون و ناسراون.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئێریک بێل ۱۹۸۶، پەڕەی. ۴۷۷

سەرچاوەکان[دەستکاری]