بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لیژنەی باڵای کورد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیژنەی باڵای کورد
دامەزران١٢ی تەممووزی ٢٠١٢
شوێنی بارەگاکانکۆبانی

لیژنەی باڵای کورد دەستەی بەڕێوەبەری ناوچە زۆرینە کوردییەکانە لە ڕۆژاوای کوردستان، کە لە لایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ھاوپەیمانی ١٥ حیزبی کوردی) دوای ڕێککەوتنی ھاریکاری نێوان ھەردوولا دامەزراوە. ڕێککەوتنەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٢ لە شاری ھەولێر بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان واژوو کرا. ئەنجومەنی ئەندامان لە ژمارەیەکی یەکسان لە ئەندامانی ھەردوو لایەن پێکدێت.

ناتەبایی سیاسی و ھەژموونی سەربازی یەکەکانی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا) بووە ھۆی پەکخستنی ڕێککەوتنەکە و ھەڵوەشاندنەوەی ئەو لیژنەیە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «تعرف على المجلس الوطني الكردي». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.