لیشمانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لیشمانیا (بە ئینگلیزی: Leishmania) دەبێتە ھۆی نەخۆشی لیشمانیاز (Leishmaniasis)، ئەم مشەخۆرە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناو لەشی مێیەی مێشوولەی Sand Fly ی تووشبوو بە مشەخۆرەکە دەژی و دوو ھێندەدەبێ.

کاتێ مێشوولەکە خانەخوێیەکە دەگەزێ کە دەکرێ مرۆڤ بێت مشەخۆرەکە دەچێتە ناو لەشی، ئەم مێشوولەیە لە ناوچەی خولگەیی و نیمچە خولگەیی دەژی لە وڵاتانی ئاسیاو خۆرھەڵاتی ئەفریقاو باشووری ئەمریکا.

بەگوێرەی شوێنی تووشبوونی خانەخوێیەکە بەھۆی ئەم مشەخۆرە ئەم پاراسایتە دەکرێتە سێ جۆر:

یەکەم: Cutaneous leishmaniasis

ئەم جۆرە دەبێتە ھۆی دروستبوونی برین و کێم لەسەر پێست، باوترین جۆری Leishmania ە. دیارترین نیشانەکانی برینی بێ ئازارە لەسەر پێست کە لەوانەیە دوای چەند ھەفتەیەکی کەم لە تووشبوون دەربکەوێ.

دووەم: Mucocutaneou Leihmaniasis

ئەوانە تووشی جۆر یەکەم دەبن چاک نەبنەوە جۆری دووەم ڕوودەدات کە مشەخۆرەکە دەچێتە شوێنی تری لەش وەک دەم و گەروو و گوێ، دەبێتە ھۆی تێکدانی ڕووکەشە شانەی ئەم شوێنانەی کە باسکران. ئەم جۆرەیان کەمتر باوە. نیشانە سەرەکییەکانی دروستبوونی برین لە دەم و لوت و لێو جگە لەمانە لەوانەیە نیشانەی تری وەک دروستبوونی لینجە ماددە لە لووت (چڵم) و خوێن بەربوونی لوت و ھەناسە تەنگی دەربکەوێ.

سێیەم: Visceral Lesishmaniasisis

ھەندێ جار پێیدەوترێ Systemic leishmaniasis یان Kala azar. ئەم جۆرەیان تووشی ئەندامکانی ناوەوە دەبێت وەک سپڵ – جگەر – مووخی ئێسک و کۆئەندانی بەرگری، دەبێتە ھۆی تێکشکاندنیان.

جگە لە ڕێگەی گەستنی مێشوولەی Sand Fly، لە ڕێگای گواستنەوەی خوێنی کوسی تووشبوو بۆ کەسێکی ترو پێداچوونی دەرزی پیسبوو ش دەگوازرێتەوە. زۆربەی کات نیشانە کانی دوای دوو تا شەش مانگ لە تووشبوون دەردەکەوێ وەک (بێھێزی – دابەزینی کێش – (تا) کە بۆماوەی ھەفتەیەک ھەتا مانگێک دەمێنێتەوە - گەورەبوونی سپڵ و جگەر – کەمبوونەوەی دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن – خوێن بەربوون – ھوڵئاوسانی لیمفە گرێکان).

دەستنیشانکردنی تاقیگەیی[دەستکاری]

بۆ دەستنیشانکردنی leishmaniasis بڕێکی کەم لە شانەکانی سەر برینی پێستەکە دەبڕدرێت و دەنێردرێت بۆ پشکنینی DNA یان پشکنینی بۆماوە بابەتی پاڕاسایتەکە.

بۆ Visceral Lesishmaniasisis پشکنینی فیزیایی بۆ نەخۆشەکە دەکرێ، بۆئەوەی بەدیار بکەوێ کە ئایا جگەر و سپڵی گەورە و ئەستوور بووە یا نا، ئینجا نموونەی شلەی موخ و خوێنی نەخۆشەکە وەردەگیرێ بۆ دەستنیشانکردنی مشەخۆری Leishmania.

  • پێش وەرگرتنی پشکنینەکان پێویستە ھەموو زانیارییەک لە نەخۆشەکە وەربگیرێ کە ئایا سەفەری ھیچ وڵاتێکی کردووە کە ئەم مشەخۆرەی تێدا زۆرە. یان ھیچ مێشوولەیەک پێوەیداوە یان نا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://www.healthline.com/health/leishmaniasis