لیستی سیرەی پێغەمبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم لیستە بریتییە لە ڕیزکردنێکی کاتی بۆ تەواوی سیرەکانی پێغەمبەری ئیسلام، لە کۆنترین نووسەرانەوە بۆ سەردەم.

کۆنترین سیرەنوسەکان[دەستکاری]

ئەمانە کۆنترین لیستی کۆکەرەوەکانی فەرموودە و ژیاننامەن کە پسپۆڕ بوون لە بوارەکەدا

سەدەی یەکەمی کۆچی (٦٢٢–٧١٩ز)[دەستکاری]

  • سەھل کوڕی حەسمە (سەردەمی موعاوییە - ٤١–٦٠ی کۆچی)، خۆی گەنجێکی ھاوەڵی پێغەمبەر بووە. ھەندێ لە نووسینەکانی لە ئەنسابی بەلازەڕی، تەبەقاتی ئیبن سەعد، و ئیشەکانی ئیمامی تەبەری و واقیدیدا ماونەتەوە
  • عەبدوڵا کوڕی عەباس (مردن ٧٨ی کۆچی)، خۆی ھاوەڵی پێغەمبەر بووە و گوتەکانی لە جۆرەھا فەرموودە و سیرەدا ھاتوون.
  • سەعید کوڕی سەعد کوڕی عوبادەی خەزرەجی، گەنجێکی تری ھاوەڵی پێغەمبەر بووە، نووسینەکانی لە موسنەدەکانی ئین حەنبەل، ئەبوو عەوانە و تەبەریدا ماونەتەوە.
  • عوڕوە کوڕی زوبەیر (مردن ١٧٣). ئەو نامەی نوسیوە دەربارەی خولەفای ئەمەوی، عەبدولمەلیک کوڕی مەروان و وەلیدی یەکەم. کتێبی نەنوسیوە، و نەوەی دووەمی ئەبووبەکر و برا بچووکی عەبدوڵای کوڕی زوبەیر بووە.
  • سەعید کوڕی موسەیەبی مەخزومی (مردن ٩٤ی کۆچی)، لە بەناوبانگەکانی تابیعون (شوێنکەوتوان) بووە و یەکێک لە مامۆستاکانی ئیب شیھابی زوھری بووە. وتەکانی لە شەش کتێبەکەدا (سەحیحی بوخاری و موسلیم، سونەنی نەسائی، سونەنی ئەبوو داوود، سونەنی ترمزی و سونەنی ئیبن ماجە) ھاتوون ھەروا لە سیرەی ئیبن ئیسحاق، ئەلناس و دیکەشدا.
  • ئەبو فەزالە؛ عەبدوڵڵا کوڕی کەعب کوڕی مالیکی ئەنساری (مردن ٩٧ی کۆچی)، وتەکانی لەلایەن ئیبن ئیسحاق و تەبەرییەوە گێڕدراونەتەوە.
  • ئەبان کوڕی عوسمان کوڕی عەفان (مردن ١٠١–١٠٥ی کۆچی)، کوڕی عوسمانی کوڕی عەفان بووە و نامیلکەیەکی بچووکی نوسیووە.
  • ئەمیر کوڕی شەراحیل ئەلشەعبی (مردن ١٠٣ی کۆچی).
  • حەممام کوڕی مونەببیھ (مردن ١٠١ی کۆچی)، نووسەری سەحیفەیە کە خۆشی قوتابی ئەبوو ھورەیرە بووە.[١]

سەدەی دووەمی کۆچی (٧٢٠–٨١٦ز)[دەستکاری]

  • قاسم کوڕی محەممەد کوڕی ئەبووبەکر (مردن ١٠٧ی کۆچی)، یەکێکی تر لە کوڕەزاکانی ئەبووبەکر. وتەکانی لە نوسراوەکانی تەبەری، بەلازەری و واقیدیدا ھاتووە.
  • وەھب کوڕی مونەبیھ (مردن ١٤٤ی کۆچی). چەند کتێبێک ھەن کە دەگوترێ ئەو نوسویەتی و ھیچ یەکیشیان ئێستا نەماون. وتەکانی لەلای ئیبن ئیسحاق، ئیبن ھیشام، تەبەری و ئەسفەھانیدا ھاتووە.
  • ئیبن شیھابی زوھری (مردن ١٤٤ی کۆچی)، کەسێکە وەک چەقی سیرە وەک کۆکەرەوەی فەرموودە و ھەواڵ دەنسارێت، لەلایەن ئەمەوییەکانەوە پشتگیری کراوە بۆ کارەکانی و داوای لێکراوە دوو کتێب بنوسێت، یەکەمیان پوچەڵکرایەوە و دوەمیش نەنوسرا یان نەماوە.
  • موسا کوڕی عوقبە، قوتابی زوھری بووە، کیتاب المغازی (پەرتووکی غەزوەکان)ی نوسیووە کە بریتی بووە لە دەفتەرێکی تێبینی بۆ قوتابییەکانی، ئێستا ون بووە.
  • محەممەد کوڕی ئیسحاق - ئیبن ئیسحاق (مردن ١٤٤ی کۆچی) قوتابی زوھری بووە، کە بۆخۆی وتەو گێڕانەوەکانی کۆکردووەتەوە بۆ نموونە سیرة ڕسول اللە ھەروا سەرچاوەی نووسینەکانی ئیبن ھیشام و تەبەری بووە.[٢]
  • ئیبن جورەیج (مردن ١٥٠ی کۆچی) ھاوسەردەمی ئیبن ئیسحاق بووە و دەگوترێ ئەمیش سەرچاوەیەکی دیاری ڕکابەر بووە لە مەککە.[٣][٤]

سەدەی سێیەمی کۆچی (٨١٧ - ٩١٣ز)[دەستکاری]

  • ئیبن سەعد (موحەممەد ئیبن سەعدی بەغدادی) نوسەری ٨ موجەلەد بەناوی تەبەقات (الطبقات الكبير)
  • ئەبوو عیسا موحەممەدی ترمزی نوسەری گشتەی موحەممەدی (الشمائل المحمدية)

سەدەی چوارەمی کۆچی (٩١٤-١٠١٠ز)[دەستکاری]

  • موحەممەد ئیبن جەریری تەبەری نوسەری سیرەی بەناوبانگ "مێژووی پێغەمبەران و پاشایان" (تاريخ الرسل والملوك)

سەدەی پێنجەمەی کۆچی (١٠١١-١١٠٨ز)[دەستکاری]

  • ئەبوو نوعەیمی ئەسفەهانی
  • ئەبوبەکری بەیهەقی یان ئیمامی بەیهەقی کە نوسەری "دلائل النبوة ومعرفة أحوال صاحب الشريعة"یە
  • بەغاوی نوسەری ڕووناکیەکانی پێغەمبەری هەڵبژێردراو (الأنوار في شمائل النبي المختار)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "أهم كتب السيرة النبوية - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-28.
  2. ^ "أفضل كتاب عن السيرة النبوية". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-28.
  3. ^ "أفضل كتب السيرة النبوية". مقال (بە عەرەبی). 2021-09-26. Retrieved 2022-05-28.
  4. ^ "أفضل كتب في السيرة النبوية المؤلفة دراسه بالشرح والتحليل | قراءة وتحميل". dal4you (بە عەرەبی). 2020-02-01. Retrieved 2022-05-28.