بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێڕستی داواکراوانی عێراقی لەلایەن ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارتی یاریکردن کە وێنەی عێراقییە داواکراوەکانی لەسەرە لەسەر مێزێک لە بەشی ئەرشیف لە مۆزەخانەی سوپای نیشتمانی لە شاری لویزیانا لە ئەمریکا

لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٣، ئەمریکا لیستی داواکراوانی عێراقی دروستکرد، کە پێکھاتبوو لە ٥٥ ئەندامی ڕژێمی پێشووی عێراق کە بۆ دەستگیرکردن داواکرابوون. لیستێک بوو بە کۆمەڵێک کارتی یاریکردن بۆ دابەشکردن بەسەر سەربازانی ئەمریکادا. دواتر لە ھەمان ساڵدا لیستەکە ژمارەیان بۆ دانرایەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕیزبەندییەکەی ناو کارتەکانی یاریکردندا بگونجێت (بڕوانە کارتی یاریکردنی زۆرترین داواکراوی عێراقی).

لیستەکە پێنج کەسی کوژراوی تێدایە کە دیارترینیان بریتین لە: عودەی سەددام حوسێن و قوسەی سەددام حوسێن. ھەروەھا لە لیستەکەدا دوو ھەڵھاتووی تێدایە کە دیارترینیان ڕافیع عەبدوللەتیف تلفاح ئەلتکریتییە و سێ کەسیش چارەنووسیان نادیارە. ژمارەی ئەوانەی ئازاد کراون یازدە بوون لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە سێزدە: دیارترینیان سەددام حوسێن، تەھا یاسین ڕەمەزان، عەلی حەسەن ئەلمەجید، و تاریق عەزیز. پێنج کەسیان لەسێدارە دراون، چواریان دوای ئەوەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا بەڵام بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەستدا. ئەوانی تر لە سێدارە نەدراون و ژمارەیان چوارە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیراون و نە گیانیان لەدەستداوە یان دادگایی نەکراون نۆ کەسە، ژمارەی کوژراوەکانیش چواردە کەسە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]