لۆکی (جیھانی سینەماییی مارڤڵ)
| لۆکی | |
|---|---|
| کەسایەتیی جیھانی سینەماییی مارڤڵ | |
تۆم ھیدڵستن بە دەرکەوتنی کارەکتەری لۆکی لە ساڵی ٢٠١٣ کۆمیک کۆنی سان دیێگۆ | |
| یەکەم دەرکەوتن | تۆر (٢٠١١) |
| وەرگیراوە لە | لۆکی لە لایەن ستان لی |
| سازکراوە لەلایەن | |
| بەرجەستەکراوە لەلایەن |
|
| زانیاریی ناو-گەردوونی | |
| ناوی تەواو |
|
| ناوە خواستراوەکان |
|
| نەژاد | زەبەلاحی بەستەڵەک |
| ڕەگەز | گۆڕان |
| پێگە |
|
| ئەندامێتی |
|
| چەک |
|
| خێزان | |
| بنەچەک | جۆتنهایم |
| نەتەوە | ئەزگاردی |
لۆکی ڵافیسۆن،[١] بە ناوە ھەڵگیراوەکەی لۆکی ئۆدنسۆن، و نازناوەکەی خودای ئازار ناسراوە،[٢][٣] کەسایەتییەکە لە لایەن تۆم ھیدڵستن لە زنجیرە فیلمەکانی جیھانی سینەماییی مارڤڵدا ڕۆڵی گێڕاوە و لەسەر کەسایەتییەکی مارڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناوەوە دروستکراوە.
ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢١[نوێکردنەوە]وە، کەسایەتییەکە کەسایەتییەکی دووبارەبووی گرنگی جیھانی سینەماییی مارڤڵە. کەسایەتییەکە لە شەش فیلمی زنجیرەکە دەرکەوتووە، وەک تۆر، تۆڵەستێنەکان، تۆر: جیھانی تاریک، تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا، تۆڵەستێنەکان: کۆتایی یارییەکە، و لە لۆکی، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەربەخۆی دیزنی+ کە سەرنجدەخاتە سەر کەسایەتییەکە، دەرکەوتووە و وابڕیارە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی چی ئەگەر...؟ دەربکەوێت.[٥] کەسایەتی لۆکی ژمارەیەک تایبەتمەندی و چیرۆکی بە درێژایی پەنجا ساڵی کەسایەتییەکە مارڤڵدا وەرگرتووە. وەک لە کۆمیکەکاندا، لۆکی خراپەکار بووە لە MCU، چەندین جار ھەوڵی دەستگرتن بەسەر زەوی و ئاسگاردی داوە، و ھاوپەیمانی لەگەڵ خراپەکاری بەھێزتردا بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی ئەنجامداوە. ئەو ددژمانیەتییەکی تایبەتی بۆ برا ھەڵگیراوەکەی سۆر ھەیە، و بەناوبانگە بە ھاوپەیمانی کردن لەگەڵ سۆر و ئەوانی تر و پاشان ناپاکی کردن لێیان، و گەڕانەوە لە مردن. لە پێشکەوتنەکانیدا بەدرێژایی فیلمەکاندا، ئەو کەمتر سووپەرڤیلەن بوو و زیاتر ئەنتیھیرۆ بوو.
تێبینییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Loki [@LokiOfficial] (٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «POV: You've just arrived at the TVA 🕰 Marvel Studios' #Loki starts streaming Wednesday on @DisneyPlus» (تویت). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە – لەڕێگەی تویتەر.
- 1 2 «Loki On Screen Powers, Enemies, History». Marvel. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 Ramos، Dino-Ray (٥ی ئایاری ٢٠٢١). «'Loki' Premiere Date Moved Up By Two Days On Disney+». Deadline Hollywood. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Loki On Screen Full Report». marvel.com. Marvel.com. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Hughes، William. «Marvel just released an extremely intriguing cast list for Disney+'s animated What If…?». A.V. Club. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Loki لەسەر Marvel Cinematic Universe Wiki
- Time Variant Loki ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لەسەر Marvel Cinematic Universe Wiki
- Thor (Thor Odinson) Biography - Marvel Cinematic Universe (MCU) - Marvel Studios Official Web Site