لۆرد ڤۆڵدمۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لۆرد ڤۆڵدمۆرتەوە ڕەوانە کراوە)
Lord Voldemort
کەسایەتیی ھاری پۆتەر
ڕاڵف فاینر بە ڕۆڵی ڤۆڵدمۆرت لە فیلمی ھاری پۆتەر و پیرۆزییەکانی مەرگ
یەکەم دەرکەوتنھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە (١٩٩٧)
دوایین دەرکەوتن ھاری پۆتەر و پیرۆزییەکانی مەرگ (٢٠٠٧)
دروستکراوە لەلایەنجەی کەی ڕۆولینگ
بەرجەستەکراوە لەلایەنڕاڵف فاینز لۆرد ڤۆڵدمۆرت (لە جامی ئاگر)
کریستیان کۆڵسن (تۆم ڕیدڵ - ١٦ ساڵ) بەردە نھێنییەکان
ھێرۆ فاینز-تیفین (تۆم ڕیدڵ - ١١ ساڵ) شازادە دووڕەگەزەکە
فڕانک دیلەین (تۆم ڕیدڵ - ١٦ ساڵ) شازادە دووڕەگەزەکە
ئییان ھارت (دەنگ) بەردی فەیلەسووفەکە
ڕیچارد برمەر (ڤۆڵدمۆرت-بێ ڕووخسار) بەری فەیلەسووفەکە
دەنگئێدی ئزارد (لیگۆ باتمان)
لیام ئۆبراین (لێگۆ دێمەینشن)
ماڵسڵیزیرین
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی تەواوتۆم مارڤۆلۆ ڕیدڵ
ناوی خواستراوجێنشینی سڵیزیرین
گەورەی تاریکی
نازناوتۆ-دەزانیت-کێ
ئەو-کەسەی-کە-نابێت-ناوی-بھێنرێت
خێزانتۆم ڕیدڵی باوک (باوک)
مێرۆپ ڕیدڵ (دایک)
خزمەکانتۆماس ڕیدڵ (لە باوکەوە باپیرە)
ماری ڕیدڵ (لە باوکەوە داپیرە)
ماڕڤۆڵۆ گانت (لە دایکەوە باپیرە)
مۆرفین گانت (لە دایکەوە مام)
نەتەوەبەڕیتانی
لەدایکبوون٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٦
مردن٢ی ئایاری ١٩٩٨

لۆرد ڤۆڵدمۆرت (بە ئینگلیزی: Lord Voldemort) کەسایەتی خەیاڵیی جادووگەرێکی ناو زنجیرە فیلمی ھاری پۆتەری نووسەری بەڕیتانی جەی کەی ڕۆولینگە. لۆرد ڤۆوڵدمۆرت خراپەکاری سەرەکی زنجیرەکەیە و یەکێک لە شەڕانگێزترین کەسایەتییەکانی ئەدەبی ئینگلیزی نوێیە. گەورەی تاریکی ناوی لەدایکبوونی تۆم مارڤۆلۆ ڕیدڵ (بە ئینگلیزی: Tom Marvolo Riddle)، ڤۆولدمۆرت بۆ یەکەم جار لە ڕۆمانی ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە دەرکەوت، کە لە ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکرایەوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٦ لە لەندەن لەدایکبووە، دوای ئەوە بوو بە ترسناکترین جادووگەری تاریکی بە درێژایی سەدەکان، ئەو دوژمنی سەرەکی ھاری پۆتەرە، بکوژی دایک و باوکییەتی، و کۆتا نەوەی جادووگەر ساڵازار سڵیزیرن کە یەکێک لە چوار دامەزرێنەرەکانی قوتابخانەی ھۆگوارتز بۆ جادوو بووە.

لە کۆمەڵگای جادوودا زۆربەی کات لە وتنی ناوەکەی خۆ بەدوور دەگرن، بە نازناوەکانی: ئەو کەسەی کە نابێت ناوی بھێنرێت و تۆ دەزانیت کێ، لە کاتێکدا شوێنکەوتە بخۆرە مەرگەکانی بە دەستەواژەکانی گەورەی تاریکی یان شازادەی تاریکی ئاماژەی بۆ دەکەن، و ھەروەھاش بە گەورە ئاماژەی بۆ دەکەن. وتنی ناوی ڕاستەقینەی ڤۆڵدمۆرت بە ئازایەتی وەک لە حاڵەتی ئەڵبەس دەمبڵدۆر و ھاری پۆتەر و سیریەس بلاک یان نەزانی وەک ڤێرنۆن دۆڕسڵی دادەنرێت.

ناوی ڤۆڵدمۆرت بە تائی بێدەنگ (/ˈvldəmɔːr/)، ھەر وەک فەڕەنسییەکان دەیڵێن، دەوترێت،[١][٢] ئەمەش بەپێی ڕۆولینگ کە لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکاندا وتی.[١] بەڵام دوای دەرچوونی فیلمی سینەمایی ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە، ئەو کەسایەتییانەی کە ئازایەتی ناوھێانی ڤۆولمۆریان ھەبوو دەستییان بەوە کرد ناوەکە وەک «ڤۆولدمۆرت» بێنن، و لەو کاتەشەوە، «ڤۆولدمۆرت» لە ھەموو فلیمەکان بەکارھێنرا.

لە ئەیلوولی ٢٠٠٦، ڤۆولدمۆرت وەک باشترین خراپەکاری ئەدەبی لە ڕێفراندۆمێکی شانشێنی یەکگرتوو دەستنیشان کرا، ڤۆولدمۆرت توانی لە پێڕستەکەدا یەکەم بێت کاتێک کە سۆرۆن لە شای ئەنگوستیلەکان، و دراکولا لە دراکولا برام ستۆکەر، و لێکس لوتەر لە سوپەرمان و ئۆلاف لە زنجیرەی ڕووداوە نەخواراوەکانی لێمۆن سنەیکی تێدابوو.[٣] ڕۆولینگ دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە سەرپەرشتی کەسایەتییەکەی کردبوو تا بیگەیەنێتە باشترین کەسایەتی پیاو خراپ لە ئەدەبەکەدا، و ئەوەی ڕاگەیاند کە ھەستی ڤۆولدمۆرت لەبارەی ئەم ئەنجامە دڵخۆشییە لەبەر ئەوەی خەڵکی لەکۆتاییدا بۆیان دەرکەوتووە چەند ترسناک و بەدکارە، ھەروەھا بێزارە کە خەڵکی بوێری ئەوەیان ھەیە ناوی بھێنن.[٤]

ڤۆولدمۆرت لە ھەموو پەرتووکەکاندا بێجگە لە ھاری پۆتەر و بەندکراوەکەی ئازکابان دەرکەوت، لەم پەرتووکەدا پێشبینی گەڕانەوەی دەرکەوت. ڤۆڵدۆرت لە پەرتووکی یەکەمدا وەک بوونەورێک کە لاشەیەکی تر داگیر کردبوو دەرکەوت، ھەروەھاش لە پەرتووکی دووەمدا وەک بیرەوەرییەکی تۆمارکراو لە یادەوەرییەکانی تۆم ڕیدڵ دەرکەوت، و لە پەرتووکی شەشەمدا وەک بیرەوەرییەکی تۆمارکراو لە ئاشکراکەرێکی جادوویدا دەرکەوت. ئەو بە شێوەیەکی تەواو لە پەرتووکەکانی چوارەم و پێنجەمدا دەرکەوت، و زۆرترین دەرکەوتنیشی لە پەرتووکی ھاری پۆتەر و پیرۆزییەکانی مەرگدا بوو.

لەدایکبوون و گەورەبوون[دەستکاری]

تۆم ڕیدڵ ھەتیوخانەیەکی گشتی لە لەندەن لە دایکێکی سەر بە لقی جادووی کە ڕاستەوخۆ بۆ ساڵازار سڵیزیرین دەگەڕێتەوە مێرۆپ گاونتە لەگەڵ باوکێکی ئاسایی کە تۆماس ڕیدڵی باوکە. دایکی وەک باوکی ناوی تۆمی پێداوە و وەک باوکی خۆشی ماڕڤۆڵۆی پێداوە، و دوای یەک کاتژمێر لە لەدایکبوونی دایکی مرد.[٥][٦][٧]

ڕیدڵ بەشێوەیەکی نادیار گەورە بووە، بەشێوەیەکی نا ڕاستەوخۆ لەو ڕووداوانە تۆقێنەرانەی ھاوەڵەکانی لە ھەتیوخانە تووشی بوون. ئەو زوو توانا جادووگەرییەکانی بۆ دەرکەوت، و توانی کۆنتڕۆڵییان بکات بۆ زیان بە ئەو کەسانە بگەیەنێت کە ڕکییان لێبوو و دەیتوانی قسە بکات بە زمانی مارەکان. ئەو ئەوەی بەڕوونی دەرخستووە کاتێک ئەڵبەس دەمبڵدۆر بۆ بردنی بۆ ھۆگوارتز ھات: دەتوانم وا لە ئاژەڵ بکەم بە گوێم لێ بگرن، و دەتوانم زیان بەو کەسانەی ڕقم لێیانە بگەیەنم.[٨]

لە ساڵی ١٩٣٧ جێگری بەڕێوبەری ھۆگوارتز و مامۆستای ماددەی گۆڕینی شێوە ئەڵبەس دەمبڵدۆر ھات تا بە ڕیدڵ بڵێت کە جادووگەرە، و دەتوانێت لە ھۆگوارتز ببێت بە ئەندام، و لەو چاوپێکەوتنەوە دەمبڵدۆر چاوی لەسەر بوو بەڵام تەنانەت ئەویش چاوەڕێی ئەوە نەبوو کە ئەوەی بەرامبەری ببێت بە خراپەکارترین جادووگەری سەدەکان. دەمبڵدۆر بیرەوەرییەکانی دەربارەی ئەو چاوپێکەوتنەی لە چاودێرە جادووییەکەی تۆمارکرد، و لە ١٩٩٦ پیشانی ھاری پۆتەری دا.[٧]

ڕیدڵ لە چوون بۆ گەڕەکی دیاگۆن پشتی بە خۆی بەست و یارمەتییەکەی دەمبڵدۆری ڕەتکردەوە، ھەروەھاش بەخۆی داواکارییە خوێندنییەکانی لەڕێگەی سندوقی کۆمەکی ھۆگوارتز دابین کرد.

ڕیدڵ لە ماڵی سڵیزریندا نرخێندراوە، و بە زۆری زیرەکییەکەی، و بە کۆکەرەوەی خەڵاتەکان جیاکراوەتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لەسەر شایەنبوونی جادووی چەندین خەڵات و خەڵاتێکی تایبەتی لەبەر خزمەتێکی بۆ قوتابخانەکەی، وەرگرتووە، و رۆن ویزڵی بە ھۆی زۆری پاکردنەوەی قەڵغان و پەرداخەکانی بە ناوی ئاشنا بوو.[٥] ھۆڕەس سڵەگھۆڕن پێشبینی ئەوەی بۆ کردبوو کە لە ماوەی بیست ساڵدا دەبێت بە وەزیری جادوو.[٧]

ڕیدڵ لە قوتابخانە ناوەکەی فڕێدا و بۆ لۆرد ڤۆڵدمۆرت گۆڕی،[٥] و ھەروەھاش دەربارەی میراتەکەی دایکییەوە زانی، کە میراتگری سڵیزرینە ھەر بۆیە ھەوڵی کردنەوەی ژووری نھێنییەکانی دا، و توانی لە ساڵی پێنجەمی قوتابخانەییدا بیکاتەوە، پاشان ناچار بوو دایخاتەوە ڕوبیوس ھاگرێد بە کردنەوەی و ئازادکردنی دڕنەکانی ناوی تۆمەتبار کرد، کە لەسەر ئەمەش خەڵاتی تایبەتی لە قوتابخانەکەی وەرگرت؛ و لە ھەمان ساڵدا (١٩٤١) یادگارییە بەناوبانگەکەی دروستکرد کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پەرتووکی ھاری پۆتەر و ژووری نھێنییەکاندا بینی، و یەکەم ھۆرکروسی دروستکرد.[٧]

لە ساڵی ١٩٤٢ لۆرد ڤۆڵدمۆرت بە خێزانی باوکی، خێزانی ڕیدڵ، ئاشنابوو و تیرۆری کردن، ھەروەھا بە خاڵی ماڕڤڵ گاونت ئاشنا بوو و بە تۆەتی گوشتنی خێزانی ڕیدڵ تۆمەتباری کرد و لە زیندانی ئازکابان مرد، ھەروەھا بووە خاوەنی ئەنگوستیلەکەی ماڕڤۆڵۆ گاونت کە بۆ برای دووەمی برای "بڕیڤڵ" (خاوەنی پیرۆزییەکانی مەرگ) دەگەڕێتەوە، پاشان بۆ ھۆرکروس گۆڕی.[٧]

ڤۆڵدمۆرت دەستی بە دروستکردنی پەیوەندی کرد و لە دواتریشدا نزیکترین کەسەکانی بوون بە یەکەمین ئەندامەکانی مەرگ خۆرەکان.

لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، لە ساڵی ١٩٤٥دا ڤۆولدمۆرت ھەوڵیدا ببێت مامۆستای بەرگریکار دژی جادووی ڕەش لە قوتابخانەی ھۆگوارتز بەڵام داواکارییەکەی ھەڵوەشاورایەوە لەبەر ئەوەی ئەزموون و شارەزایی پێویستی نەبوو.[٧] ئەو پاشان بۆ وەزارەتی جادوو نەچووەوە و بڕیاریدا لە فرۆشگای بەرگن و برووکس وەک فرۆشیارێک کار بکات. ئەو ھەر لەوێ توانی جامی ھافلباف و سلسالی سڵیزیرین دەست بکەوێت.[٧]

کارتی کەسی[دەستکاری]

ناو لۆرد ڤۆولدمۆرت
ناوی لەدایکبوون تۆمۆ مارڤۆلۆ ڕیدڵ (تۆم ڕیدڵ جونیۆر)
ڕۆژی لەدایکبوون ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٦
ڕەگەز تێکەڵاو
دایک مێرۆپ گاونت (جادووگەر)
باوک تۆم ڕیدڵ
خزمان ئەل گاونت (باپیری مارڤۆلۆ، پووری مارڤین)، و ڕیدڵ (باپیر و داپیرەی ڕیدڵ)، و لە لای دایکییەوە سالازار سڵیزیرین
شوێنکەوتەکان بخۆرە مەرگەکان
داری جادوویی دارەکە ١٣ ئنج درێژە، لە ناوەندی، پەڕەیێکی قەقنەسە.
توانا جیاوازەکان قسەکردن بە زمانی مارەکان، دروستکردنی ھۆرکرۆکس
نازناوەکانی تری میراتگری سڵیزیرین،[٥] تۆ دەزانیت کێ، ئەوەی نابێت ناوی بھێنرێت، گەورەی تاریکی

ناوەکانی ڤۆڵدمۆرت[دەستکاری]

ڤۆڵدمۆرت بە ناوی تۆم ماڕڤۆڵۆ ڕیدڵ لەدایکبووە، و دواتریش فڕێیدا، لەبەر ئەوەی لە ھەرزەکاریدا بڕیاریدا ناوی باوکە ئاسییەکەی تا ھەتاھەتایە ھەڵناگرێت. مێرۆپ ڕیدڵی دایکی ئەو ناوەی وەک بیرەوەرییەک لە باوکی و باوکی خۆییەوە لێناوە، ئەویش لەبەر ئەوەی ناوی تۆم زۆر بڵاوە ڕقی لێبوو، زەمەش چونکە خۆی بە جیاواز دەبینێت، بەڵام ئەو بەھەر حاڵ ھەڵی گرت تا ڕەچەڵکی خۆی بزانێت، چونکە ئەو وای دانابوو کە باوکی جادووگەرە، پاشان بۆی دەردەکەوێت ئاساییە بۆیە بە ناوی باپیرییەوە خۆی گرت و دواتریش بۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ باپیرە گەورەی ساڵازار سڵیزیرین دەرکەوت. پاشان بڕیاردا ناوەکەی لە ڕێکخستنەوەی پیتەکانی دروست بکاتەوە.

Tom Marvolo Riddle – I am Lord Voldemort پەرتووکی دووەم | فیلمی دووەم

تۆم (ناوی باوکی) ناوێکە لە ئینجیلدا ھاتووە و ھەندێک لە پیرۆزەکان ئەو ناوەیان ھەڵگرتووە و واتە دووانە. بە مەبەست لێی بوونی ھاری پۆتەرە وەک دووانەی. بە ئاشکراش مەبەستی دایکی دەرکەوتووە کە دەیویست باوکی بناسێت.پەرتووکی دووەم | پەرتووکی شەشەم

ماڕڤۆڵۆ لە وشەی کاری Marvel کە واتە سەرسوڕھێنەر ھاتووە و لەوێوە Marvellous کە واتە چەقینیی لێ پەیدابووە.

ڕیدڵ Riddle ڕێک واتە مەتەڵ، لە ئینسایکڵۆپیدیای وەڵامدا واتە: ھەر شتێک کە دەبێتە ھۆی سەرسوڕمان بۆ خەڵک.[٩]

ڤۆولدمۆرت لە وشەی فەڕەنسی «ڤۆول دی مۆرت» ھاتووە کە بە واتای چۆلەکەی مەرگ دێت.

ڕۆولینگ ئەوەی ئاشکراکرد کە پیتی «ت» لە کۆتایی ناوی ڤۆولدمۆرت بێدەنگە و ناخوێندرێتەوە ھەر وەک لە ناوە فەڕەنسییەکان کە وای لێدەکات ببێت بە «ڤۆولدمۆر» بەڵام ناوەکە ناسراوە لە فیلم و میدیا وەک «ڤۆولدمۆرت». ناوەکە لە دەستەواژەی فەڕەنسی «ڤۆول دی مۆرت» ھاتووە کە بە مانای دوور بوون لە مەرگیش دێت.[٢]

ھەڵسانەوە و کەوتنی لۆرد ڤۆڵدمۆرت[دەستکاری]

ڤۆولدمۆرت بۆ ١٠ ساڵ دیار نەما، بەرەو بەڕیتانیا و وڵاتانی دیکەی بیانی گەشتی دەکرد. لە ئەو ١٠ ساڵەدا، ئەو ناوی لۆرد ڤۆولدمۆرتی بە تەواوی جێگیر کرد و ناوی تۆم ڕیدڵ سڕییەوە. ھەروەھا لەم ماوەیەدا شێوەی جەستەی گۆڕا و تەنانەت لە مرۆڤایەتی دەرچوو. ھەرچەندە وردەکاری دیار نەمانەکەی ئەو نادیارە، دەمبڵدۆر دەڵێت: ئەو زۆر گەشتی کرد، گەشتی کرد لەگەڵ خراپترین جادووگەرەکان، و بەرەو ناخۆشی زۆر و گۆڕانکاری تۆقێنەر تێپەڕی.[٥]

دوای ١٠ ساڵەکە، ڤۆولدمۆرت گەڕایەوە لە کریسمس بۆ ئەوەی دیسان ھەوڵی ئەوە بدات دەمبڵدۆر فێری بەرگریکردن لە جادووی ڕەش بکات، کە لەو کاتەدا سەرکردەی ھۆگوارتز بوو، بەڵام دەمبڵدۆر ئەوەی ڕەتکردەوە. دەمبڵدۆر بە ڤۆولدمۆرتی گووت کە لەبارەی گەشتەکەی ئەوی دەزانی و لەبارەی شوێنکەوتەکانی، بخۆرە مەرگەکانی دەزانی کە لەگەڵ ڤۆولدمۆرت بوون لەو کاتەدا.

لە ساڵی ١٩٥٦، ڤۆولدمۆرت دەستەی بخۆرە مەرگەکانی پێکھێنا، کە لە چەند ھاوڕێیەک، وەک: ئەنتۆنین دۆلۆھۆف، تراڤێرس مۆلسبیێر، ئیڤان رۆسیێر، نۆت (باوکی تیۆدۆر نۆت) و ئەڤێری پێکھاتبوو.[١٠][١١] ڕۆولینگ ئەوەی گووت کە ناوی کۆنی دەستەکە "Knights and the Tower" (بورج و سوارچاکەکان) بووە.[١٢]

دوای ڕەتکردنەوەی بۆ دووەم جار، ڤۆڵدمۆرت بۆ ماوەیەک تا فەلسەفەکەی دەربارەی خوێن پاکی جادووی بڵاو بکاتەوە کە دەرکردنی خەڵکە ئاساییەکان لە گۆمەڵگای جادوویشی لەخۆ دەگرت ڕۆشت، داواکەشی لە گۆمەڵگای جادوویدا پاڵپشتییەکی گەورەی بەدەستھێنا، تەنانەت چەندین خێزانی دەسەڵاتدار بە تەواوەتی ھاتنە پاڵی، کە بەمەش دەسەڵات و ھێزی ڤۆڵدمۆرت زۆربوونێکی زۆری بەخۆوە بینی.

دەستەکەی بوونە ھۆی زیان و ئاژاوەیەکی زۆر و بە تەواوەتی لە یاسا دەرچووبوون، و ترسێکی زۆر لە بەڕیتانیا پەیدابوو. ڤۆولمۆرت توانای ڕازیکردنێکی زۆری بە ھێنانی زەبەلاح و جنۆکەکان بۆ ناو سوپاکەی دەرخست. فەرمانڕەوایی تۆقین و زاڵی لە ١٩٧٠کانەوە دەستی پێکرد کاتێک ڤۆولدمۆرت کۆمەڵگای جادوویی بۆ دوو لای دژ بە یەک جیاکردەوە. جەنگی نێوان ڤۆولدمۆرت و وەزارەت لە کۆتاییەکانی ١٩٦٠کانەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشت.

لەبەر بەتوانایی ئەو، وەزارەت نەیتوانی ھێزەکان بکاتە ناو ئەوەی کە چاوی لەسەر بوو. بە گوێرەی وەزیری جادووی کۆرنێلیەس فۆج بێت، لە کاتی قسەکەردنی لەگەڵ سەرۆک وەزیران لە ساڵی ١٩٩٦، وەزارەتی جادوویی بە دوای ڤۆولدمۆرت دەگەڕان و بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ ھەوڵی دەستگیرکردنی ئەویان داوە. بە بەکارھێنانی کۆنتڕۆڵی بەسەر ئاژەڵەکان، ئەو بوونەوەرە تاریکەکان لە سوپاکەی دامەزراندووە، و بە ئەژدیھاو و دیمینتەرزەکان (بوونەوەرێکی تاریکە کە دڵخۆشی مرۆڤان دەخوات، و وادەکات ژیانییان پڕ لە ناخۆشی و تاریکی و نائومێدی بێت) ھێرشی کردە سەر وەزارەتەکە. ڤۆولدمۆرت چەندین کەسی لە پاڵ بوو کە: وێروۆڵف (گورگێک کە دەتواێت ڕووخساری لە گورگەوە بۆ مرۆڤ بگۆڕێت)، خوێنمژ، زەبەلاح، کورتە باڵا و نیمچە مرۆڤی تێیدا بوو.

دەمبڵدۆر دەستەیێکی پێکھێنا کە لە جادووگەری بڕواپێکراو و نزیک لە ئەو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤۆولدمۆرت پێکھاتبوون، و نای کۆمەڵەی سیمرخی لێنا لەبەر ئەو سیمرخی ڕێوییەی کە پەڕەکەی ھێزی جادووی بە ڤۆڵدمۆرت دەبەخشێت، و بە شێوەیەکی نھێنی فێڵبازانەی ھاوشێوە بە شێوازەکانی ڤۆڵدمۆرت کاری دەکرد. دەمبڵدۆر توانی شتێک سەرکەونت لە چوونە ناو ڕیزەکانی ڤۆڵدمۆرت و کەم کردنەوەی دەستدرێژییەکانی مەرگ خۆرەکان بە ھاوپەیمانی لەگەڵ جادووگەرەکانی وەزارەتدا کە لە لایەن بارتیمیۆس کروچی باوک ڕێگەپێدان بۆ بەکارھێنانی جادووە قەدەغەکراوەکانی پێ بەخشیبوون، بەدەست بھێنێت، کە ئەمەش بووە ھۆی زیادبوونی توندوتیژی لە نێوانیان.[١٣] بەڵام بەخت باشی کۆمەڵەی سیمرخ بەردەوام نەبوو کاتێک ڤۆڵدمۆرت ھێرشی کردە سەریان و مەرگ خۆرەکانیش کۆتاییان بە نیوەیان ھێنا.[١٤]

سەردەمی ھێزی ڤۆڵدمۆرت تا سەدەی ١٩٨٠کان بوو، ئەمەش چونکە سیبێل تڕیلاونی پێشبینی لەدایکبوونی کەسێکی کرد کە شازادەی تاریکی دەبەزێنێت، و تەنھا بەشی یەکەمی پێشبینییەکە لە لایەن سێڤروس سنەیپ بۆی گوازرایەوە، ھەر بۆیەش ئەو بڕیاریدا ئەو منداڵەی کە مەرگی بۆ دێنێت لەناوبەرێت.

ڤۆولدمۆرت دوو بژاردەی ھەبوو: ھاری پۆتەر کوڕی لیلی پۆتەر و جەیمس پۆتەر و نێڤیل لۆنگبەتم، کوڕی ئالیس و فرانک لۆنگبەتم. ڤۆولدمۆرت یەکەم بژاردەی ھەڵبژارد لەبەر ئەوەی ھاوشێوەی خۆی دوو ڕەگەز بوو کە وای لە کۆمەڵەی سیمرخ کرد لە ئەشکەوتی گۆدرێک بیانشارنەوە و پاراستنیان بە جادوویەک کە نھێنی پارێزی پێویستە.[١٥]

پیتەر پێتیگروو بە نھێنی پارێز ھەڵبژێردرا بەڵام ئەوەی بە دەرفات زانی و ڤۆولدمۆرتی لەبارەیان ئاگادار کردەوە. ھەر بۆیەش شەوی تشرینی یەکەمی ١٩٨١، سەرەتا جەیمس پۆتەر و پاشان لیلی پۆتەری کوشت، دواتر تەلیسمی (ئەڤادا کیداڤرا) کوشندەی لەسەر ھاریی ساوا بەکارھێنا، بەڵام تەلیسمەکە پێچەوانە بووە و لە لاشەکەی جیایکردەوە و بوو بە ڕۆحێکی بەتاڵ. شەڕی یەکەم کۆتایی ھات و ڤۆولدمۆر و دەستەکەی شکستییان ھێنا.[١٦]

ئاوارەیی[دەستکاری]

دوای پێچەوانەبوونەوەی تەلیسمەکەی و دەرچوونی لە لاشەی، ڤۆڵدمۆرت سیازدە ساڵی بە بوونەوەرێکی جۆر نەناسراو بەسەربرد پاش ئەوەی ھەموو ھێزەکانی بێجگە لە ھێزی چارەسەرکردن لە لەشدا لەدەستدا، و کاتێک زۆر لاواز بوو، بەڕیتانیای بەجێھێشت و پەنای بردە بەر دارستانێک لە ئەلبانیا و لەوێ بوو بە ئاوارە، و لەوێ لە لاشەی مارەکاندا دەژیا کاتێک چاوەڕێی مەرگ خۆرەکان بوو تا بە ھانایەوە بێن، بەڵام چاوەڕوانییەکەی دە ساڵی خایاند و لە کۆتاییدا ڵۆرنس کوێریڵ کە بیستبووی دارستانەکە پەناگای ئەوە دەرکەوت و بوو بە مامۆستا و ئامۆژگارکەری. لە ڕێگەی کوێریڵ ڤۆڵدمۆرت توانی بۆ بەڕیتانیا بگەڕێتەوە و لەبەر ئەوەش کە لە ھۆگۆرتز مامۆستا بوو توانی ھاتنەوەی بۆ ئەوێ دابین بکات.[١٧]

گەڕانەوەی ڤۆڵدمۆرت بۆ ھۆگوارتز لە بەشی یەکەم زنجیرەی ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکەدا دەردەکەوێت و تێیدا دیارە کە بە دوای بەردی فەیلەسووفەکەوەیە کە دەمبڵدۆر ناچار بووبوو لە قوتابخانەی ھۆگوارتز ھەڵی بگرێت ئەمەش چونکە نەناسراوێک لە بانکی گرینگۆتز ھەوڵی دا بیدزێت، ئەوەش یەکەم جار بوو ڤۆڵدمۆرت ھاری پۆتەر ببینێتەوە دوای ئەوەی بووە ھۆی نیشانەکەی نێوچەوانی. وەک ئەنجامێک کە نەیتوانی دەست لە ھاری بدات ئامانجەکەی بە بەدەستھێنانی بەردەکە شکستیھێنا، کوێریڵ مرد و ئەویش جێی ھێشت و ئاوارەییەکەی گەڕایەوە و دوو ساڵ بە تەنھا لەوێ مایەوە.[١٨]

ڤۆولدمۆر لە ماوەی دووەم ساڵی ھاری پۆتەر لە ھۆگوارتز گەڕایەوە، ئەم جارە لە لاشەی تۆم ڕیدڵ، بەڵام نەک لە چەوری و پێستی ئەودا، بەڵکو لە شێوەی کۆوارێک لەناو یادەوەرییەکی جادوویی کە لەلایەن جێنی ویزڵی، خوشکی ڕۆن، دۆزرایەوە، کە بە کچێک شەرمن و شڵەژاو وەسفکرا و ڕێزێکی زۆری بۆ ھاری ھەیە،[١٩] کاتێک نیگەران و بۆ ئەو دڵتەنگ بوو، ئەو دەستیکرد بە نووسینەوەی ھەستەکانی لە یاداشتی ڕۆژانەی، ھەستەکانی دەردەبڕی و بۆ تۆم ڕیدڵی دەخوێندەوە کە سۆز و ھەستی بۆ دەردەبڕی.[١٩] لە کۆتاییەکانی چیڕۆکەکە، کاتێک ڕیدڵ ئەوە بۆ ھاری ئاشکرادەکات کە ئەو و ڤۆولدمۆر ھەمان کەسن، و پێی دەڵێت کە لە ڕێگەی ئەو ترسانەی جێنی لە یادگارییەکەیدا ڕشتوویەتی بەھێزتر بووە، و ئەو ئێستا خاوەنێتی، و ئەوی بۆ کردنەوەی ژووری نھێنییەکان بەکارھێناوە و بازیلیسقی بەڕەڵا کردووە، کە چەند خوێنکارێکی بێئاگای بە بەرد کردووە. دوای شەڕێک، ھاری پۆتەر دەتوانێت کۆتایی بە دڕندەکە، لەگەڵ ڕیدڵ خۆیدا، بھێنێت، کە دوای ئەوەی ھاری یەکێک لە ددانەکانی بازیلیسق دەچەقێنێتە یادەوەرییەکە لەبەرچاو نامێنێت و ون دەبێت.[١٩]

گەڕانەوە[دەستکاری]

لە کۆتایی ساڵی سێیەمی ھاری پۆتەر لە ھۆوگوارتزدا (نزیکی ١٩٩٤سیبێل تڕیلاونی پێشبیییەکی تری دەربارەی ڤۆڵدمۆرت ئەنجامدا، کە دەڵێت کە خزمەتکاڕەکە پێش نیوە شەو ئازاد دەبێت تا بە گەورەکەی بگات، و گەورەکەشی، بەھێزتر لە پێشوو، ھەڵدەسێتەوە، و پێش نیوە شەوی پێشبینییەکە دەرکەوت سکابەرزی مشکی ڕۆن ویزڵی ھیچ کەسێک نەبوو بێجگە لە پیتەر بێتینگرۆ کە ماوەی سیازدە ساڵە دیارنەمابوو، و بە ڕاکردنی بیتینگرۆ و چوونی بۆ لای ڤۆڵدمۆرت لە دوورخراوەکەی لە ئەلبانیا، بەشی یەکەمی پێشبینییەکە بەدیھات.[١٦]

بە یارمەتی وۆمتێڵ (بیتیگرۆ) ڤۆڵدمۆرت توانی دەستی بخاتە سەر جەستەیەکی کاتی بۆ گەشت کردن بە بەکارھێنانی ڕەچەتەیەک کە لە ژەھری مار پێکدەھات.[٢١] لە ڕێگای ئەو جەستەیەی لە ھی منداڵ دەچێت ئەو لە دارستانەکەی چووە دەرەوە. لە یەکێک لە گەشتەکانی وۆمتێڵ بۆ ھێنانی خواردن، جادووگەرێک بە ناوی بێرسا گۆرکنس کە لە وەزارەتی جادوو کاری دەکرد دۆزییەوە، و ناچاری کرد لەگەڵیدا بۆ بینینی ڤۆولدمۆر بڕوات و ڤۆڵدمۆرتیش ئەو تەلیسمانەی بارتیمەیس کڕاوچی باوک بۆ لەبیرچوونەوە لەسەری داینابوو شکاند، لێیەوە دەربارەی بارتیمەیس کڕاوچی کوڕ، کە مەرگ خۆرێک بوو کە ھێشتا دڵسۆزی ئەو بوو، زانی، و ھەروە‌ھاش دەربارەی ئامادەباییەکانی وەزارەتی جادوو بۆ جامی جیھانی بۆ کویچ و پێشبڕکێی جادووگەرییە سیانییەکەی زانی،[٢٢] ھەر بۆیە لە باتی پیلانی گێڕانەوە جەستەی بێرسا گۆرکنسی کوشت و بە یارمەتی کڕاوچی کوڕ و وۆمتێڵ بۆ بەڕیتانیا گەڕایەوە.

ڤۆولدمۆر و شوێنکەوتەکەی، وۆمتێڵ و ناگای، لە ماڵی خێزانیی ڕیدڵ لە دێی ھانلینگتنی بچووک نیشتەجێبوون، ماڵێک کە لە باوک و باپیری بۆی مابووەوە.[٩][١٠] لە شوێنی نیشتەجێبوونی، ڤۆولدمۆر پەیوەندی لەگەڵ شوێنکەوتەکەی، پارتی کرۆس جر. درووستدەکات و پلانەکەی ئامادە دەکات بۆ ھێنانی ھاری پۆتەر. ڤۆولدمۆر فرانک پیرس دەکووژێت، باخەوانە پیرەکە کە تۆمەتباری کرابوو لەبەر کووشتنی خێزانی ڕیدڵ لەبەر ئەوەی گوێی لە وتووێژەکەی لەگەڵ وۆمتێل گرت، و پارتی کراوچ خۆی دەگۆڕێتە پرۆفیسۆر ئالستەر موودی بە چاوە دەستکردەکەوە، و لێزانانە ڕووداوەکانی پێشبرکێی سێ جادووگەرەکە دەستکاری دەکات تاکوو بە سوودی ھاری پۆتەر تەواوبێت. بەمەش پیلانەکەی ڤۆڵدمۆرت سەردەگرێت و ھاری بە گۆڕستانی هانگلێتنی بچووک، کە خێزانی ڕیدڵ تێیدا نێژراوە، دەگەیەنێت،[٢٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Enchanted with Potter Literature: Fans line up for hours to get their books signed (Santa Ana, CA). The Orange County Register (لە ڕێکەوتی 26 أکتوبر 1999). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 14 ینایر 2019. سەردان لە ڕێکەوتی ۲۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹.
  2. ^ ئ ا Harry potter lexicon, Lord Voldemort: Data 4 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ أخبار المملکة المتحدة: فولدمورت ھو الشریر الأدبی المفضل2 September 2007[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ تعلیق رولنج علی فوز فولدمورت بلقب أفضل شریر أدبی 2 January 2010[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا ب پ ت ڕۆولینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و ژووری نھێنییەکان. بڵومزبری. 1998
  6. ^ ڕۆولینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و جامی ئاگرەکە. بڵومزبری. 2000
  7. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ڕۆولینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و شازادە دووڕەگەزەکە. بڵومزبری. 2005
  8. ^ ڕۆولینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و شاژادە دووڕەگەزەکە. بڵومزبری. 2005
  9. ^ ئ ا ماددەی Riddle لە ئینسایکڵۆپیدیای وەڵام ٢٩ی نیسانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 29ی Aprilی 2007. Retrieved 26ی Novemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٩ی نیسانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ ئ ا ڕۆوڵینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و شازادە دووڕەگەزەکە.
  11. ^ معجم ھاری بوتر. أکلة الموت 2 July 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ ڕۆولینگ، جەی. کەی. چاوپێکەوتنێک لەگەڵ جێرمی باکسمان بی بی سی. 2003.
  13. ^ ڕۆوڵینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و جەمە ئاگرەکە. بڵومبزری 2000
  14. ^ ڕۆوڵینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و کۆمەڵەی سیمرخ. بڵومبزری. 2003
  15. ^ ڕۆولینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و کۆمەڵەی سیمرخ. بڵومبزری. 2003.
  16. ^ ئ ا ڕۆوڵینگ، ج.ک. ھاری پۆتەر و زیندانیکراوی ئازکابان. بڵومبزری. 1999.
  17. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ئۆتۆماتیکی دروستبووە2 نەدراوە
  18. ^ ڕۆوڵینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە. بڵومبزبری. 1997
  19. ^ ئ ا ب Rowling, J. K. (1998). "The Heir of Slytherin". ھاری پۆتەر و ژووری نھێنییەکان. بڵاوکەرەوەی بڵومزبری. ISBN 0747538492.
  20. ^ Rowling, J. K. (1999). "Professor Trelawney's Prediction". ھاری پۆتەر و زیندانی ئازکابان. بڵاوکەرەوەی بڵومزبری. ISBN 0747542155.
  21. ^ ڕۆوڵینگ، جەی. کەی. ھاری پۆتەر و جامە ئاگرینییەکە. بڵومزبری. 2000.
  22. ^ Rowling, J. K. (2000). "The Riddle House". ھاری پۆتەر و جامە ئاگرینییەکە. بڵاوکەرەوەی بڵومزبری. ISBN 074754624X.
  23. ^ [HP4], chapters 32 to 35

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]