لۆرک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لۆرەوە ڕەوانە کراوە)
لۆرک

لۆرک جۆرێک پەنیرە کە لە کوڵاندنەوەی تیژاوی پەنیر (سزک) بە دەست دێت. لۆرک لە پەنیر نەرمترە، لە کاتی بەھار و ھاوین بە تازەیی دەخورێت.

لە کۆندا بەھۆی نەبوونی سارنگ (یەخچاڵ)ەوە لەگەڵ گیاکانی کوێستان وەک بیزا، کوڕادە یان مەندۆک تێکەڵ دەکرا و لە ناو کووپەدا دەئاخنراوە بۆ بژیوی پاییز و زستان، کە پێی دەوترا لۆرک و گیا. ئێستاش لە کوردستان ھۆگری زۆرە و ھەر بە شێوازی کۆن دەئاخنرێتەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]