بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لوڕستانی بچووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ڕۆژھەڵاتی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە ھەرێمی لوڕستانی فەیلی یان بچووک دەگرێتەوە

لوڕستانی بچووک (بە لوڕیی باکووری: لوۯؽ کوچەک) بە لوڕی فەیلیش ناسراوە،[١][٢][٣][٤] ئەم ھەرێمە لە خووزستان دەست پێدەکات و لە نزیک تورکیا کۆتایی پێ دێت.[٥] لوڕستانی بچووک یەکێکە لە دوو ھەرێمەکانی لوڕ کە بریتین لە لوڕستانی بچووک و لوڕستانی مەزن.[١][٢][٦] لوڕستانی بچووکیش دووبارە دابەش کراوەتە سەر دوو تیرە، کە بریتین لە پێشکۆ و پشتکۆ.[١][٣][٥][٧] ئەو دوو تیرەش لە نزیکەی ٦٠ ھۆز پێکدێن.[٨] میرەکانی میرنشینی کوردی خوڕشیدی کە بە ئەتابەگ ناسراو بوون،[٩] لە ساڵی ١١٥٥ دەستیان بە فەرمانڕەوایی ئەم ناوچەیەیان کردووە تا وەکو سەرەتاکانی سەدەی ١٧دەم کە دوایین ئەتابەگ شا وەردی خان لەلایەن شا عەبباس لە حکومڕانێتتی لادرا.[٥][١٠] ئەم ھەرێمە دەکەوێتە باکووری لوڕستانی مەزن، و دانیشتووانی لوڕستانی بچووک فەیلین،[١٠] و ھەموو ئێل و ھۆزەکانی لوڕستانی بچووک بە فەیلی ناونراون؛ بەڵام لوڕەکانی پێشکۆ ناڕازین لە ناوی فەیلی.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 Belelli, Sara The Laki Variety of Harsin لاپەڕە ٥، بڵاوکەرەوە: زانکۆی ھەبرەگ، ٢٠٢١ (بە ئینگلیزی)
    ژپنک: ۹۷۸۳۸٦۳۰۹۸۲٥٤، ۳۸٦۳۰۹۸۲٥۰
  2. 1 2 Minorsky, Vladimir Luristān (بە ئینگلیزی) ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ بڵاوکەرەوە: Brill
    Issn: ۱٥۷۳-۳۹۱۲
    Doi: https://doi.org/10.1163/1573-3912_islam_COM_0588
  3. 1 2 موسوعة العشائر العراقية. (بە عەرەبی) (چاپی ٦ەم) عێراق: دار الشؤون الثقافية العامة، ١٩٩٢. لاپەڕە ١٦١
  4. زەکی بەگ، محەممەد ئەمین (١٣٨١ ساڵی هەتاوی). زبدهٔ کُرد و کُردستان (بە فارسی). لەلایەن ئەردەڵان، یەدوڵڵا ڕەوشەن وەرگێڕدراوە. لاپەڕە ٣٣.
  5. 1 2 3 4 Anglo-American Encyclopedia، لاپەڕە ٧٠، بڵاوکەرەوە: Anglo-American Encyclopedia Company. ١٩١٠ (بە ئینگلیزی)
  6. Sir Henry Hoyle Howorth, History of The Mongols: The Mongols proper and the Kalmuks. (بە ئینگلیزی) لاپەڕە ٩، لەندەن، ١٨٧٦
  7. Daniel T. Potts The Oxford Handbook of Ancient Iran ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣، لاپەڕە ٢٠٣ تا ٢١٦ بڵاوکەرەوە: زانکۆی ئوکسفۆرد. (بە ئینگلیزی)
    ژپنکی چاپکردن: ۹۷۸۰۱۹۹۷۳۳۳۰۹
    ژپنکی ئەلیکترۆنی: ۹۷۸۰۱۹۹۹۸۳۹۲٦
    Doi:https://doi.org/10.1093/oxfordhb/9780199733309.013.0030
  8. (بە ئینگلیزی) Area Handbook Series. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا: زانکۆی ئەمەریکا, Foreign Area Studies, ١٩٨٩. لاپەڕە ٨٨
  9. Shams, Ismail. Dadparvar, Shabnam. Chinese, Kurds, Iranians and the Silk Road. (بە ئینگلیزی) لاپەڕە ٥٣، بڵاوکەرەوە: زانکۆی کامبریج. ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥ ژپنک: ۹۷۸۱۰۳٦٤٤۷۸٥٤، ۱۰۳٦٤٤۷۸٥٥
  10. 1 2 The Encyclopaedia Britannica: Lor to Mun، لاپەڕە ١٢٩، نو یۆڕک، ١٩١١ (بە ئینگلیزی)