بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لوولە (خشڵ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لوولە یان لوولەی حرز لوولەیەکی کانزایی زۆرتر لە زیوە کە نووشتە و دوعای چاوەزاری تێدەخەن. لوولە لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکان لەنێوان خەڵک باو بووە و تایبەت بە کورد نییە، بەڵام ھەندێک لە لوولە ڕازاوەکان وەکوو خشڵ بە کار دێن و لە سەر جلی کوردی دەبەسترێن.[١]

لوولەی چاوەزار

[دەستکاری]

لوولەوزنجیر لە کۆندا بۆ تێخستنی دوعای چاوەزاری زۆر باو بووە. بۆ نموونە کەسێک کە منداڵی بۆ نەماوە یان ژنێک کە منداڵی لە بار بچوایە، دوعاکەی دەکردە لوولەکەوە.[٢]

لوولەی خشڵ و زیوەر

[دەستکاری]

لوولە لە زەرد، زیو یا زێڕ ساز دەکرێ، ھەندی ٦ تا ٨ سانتیمیتر درێژە و مەودای زارکی تا دوو سانتیمیترە. سەرێکی لوولەکە بەستراوە و سەرێکی زارکی ھەیە و دەرپۆشی لە سەرە. دوو قڵفەی لە تەنیشتەوە بۆ کراوە و بە قەیتانی ئاوریشم یان زنجیری زیڕ دەخرێتە ملەوە و وەکی ملوانک تا نزیکی پشتوێن شۆڕ دەبێتەوە.[٣]

لە وێژەی کوردیدا

[دەستکاری]

لە وێژە و فۆلکلۆری کوردیدا بە لوولەی حزر وەکوو خشڵێک ئاماژە کراوە.

  • کەمەرە و لوولە ھاڕەی دێت، سک لە برسا قۆڕەی دێت

ئەمە بەو کەسانە دەوترێت کە خشڵ و شتی جوان ئەکەن بەخۆیاندا بەڵام وەکی تریش ھەژارەو برسین.[٤]

[٥]
چارەکەی خامەک ئەکاتە کۆڵیخڕخاڵ مەچەکی چەشنی سەھۆڵی
ملوێنک لە مل، لوولە لە سەر دڵچاو پڕ لە غەمزە، ڕوومەت تۆپی گوڵ

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. خاڵ، شێخ محەمەد. پەندی پێشینان، پ ٣١٢.
  2. ڕێکخراوی خاڵ: گێڕانەوە ئاڵتونییەکان (مێژوو و سیمبولێتی خشڵی ژن لە کۆمەڵی کوردەواریدا)، نووسینی ڕاز ئەسعەد، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥؛ سەردان لە ٥ی ئابی ٢٠٢٥.
  3. سەمەدی، عەبدوڵڵا. فەرھەنگۆکی خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان، گۆڤاری مەھاباد، ژمارەی ١٥٠، ساڵی سێزدەھەم، خەرمانانی ١٣٩٢[=٢٠١٣].
  4. ع.ع.شەونم، ٢٠٢٠. فەرھەنگی کوردواتەنی، بەرگی ٧، دەزگای دواڕۆژ، چاپی یەکەم.
  5. قانع. باخچەی کوردستان، شیعری رەشبەڵەک لە جەژنی لادێدا.