لووزەوی کارەبایی

لووزەوی کارەبایی[١] یا تەزووی کارەبایی بریتییە لە ڕۆینەی پارچۆلکەگەلی کارەبا لێ بارکراو، وەک ئێلیکترۆنەکان یا یۆنەکان، بە نێو گەیێنەری کارەبا یا بۆشاییدا. وەکوو ڕادەی ڕۆینەی باری کارەبایی پێناسە دەکرێ.[٢][٣] بەو پارچۆلکانەی ڕۆینە دەکەن دەڵێن بارەبەر، که بەستراو بە گەیێنەرەکە، چەند جۆرێکن. لە خولگە کارەبایییەکاندا، بارەبەرەکان ئەغڵەب ئێلیکترۆنن و بە تەلێکدا دەڕۆن. لە نیوەگەیێنەرەکاندا، بارەبەرەکان دەتوانن ئێلیکترۆن یا کونی ئێلیکترۆنی بن. لە ئیلێکترۆلایتەکاندا، یۆنن؛ بەڵام لە پلازمادا یۆن و ئێلیکترۆنن.[٤]
یەکەی لووزەوی کارەبایی لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا ئەمپێرە کە ھاوسەنگی یەک کوولۆم لە چرکەدایە.
لووزەوە کارەبایییەکان لە دەوراندەوری خۆیاندا ھەراوگەی موگناتیسی دروست دەکەن.
ئاراستەی لووزەوەکە
[دەستکاری]ئاراستەی بڕیاردراو بۆ لووزەوی کارەبایی لە جەمسەری ئەرێنییەوە بەرەو جەمسەری نەرێنییە. بەڵام بەواقیع ئێلیکترۆنەکان کە خۆیان باری نەرێنییان ھەیە، لە جەمسەری نەرێنی دوور دەخرێنەوە و بەرەو جەمسەری ئەرێنی ڕادەکێشرێن. واتە پێچەوانەی ئاراستەی بڕیاردراوی لووزەو، لە نەرێنییەوە دەچن بۆ ئەرێنی. ھۆی ئەم ناکۆکییەی نێوان بڕیار و واقیع ئەوەیە کە لە سەدەی ۱۸یەمدا بێنجامین فرانکلین ھیپۆتێزێکی پێشنیار کرد کە تێیدا کارەبا بە جۆرێک «ڕەوانماکی نادیار» (invisible fluid) دادەنرا و، وا دەزانرا ئەم ڕەوانماکە لە جێگایەکەوە کە باری زیادەی ھەیە (ئەرێنی، پۆزیتیڤ) ڕۆینە دەکا یا لووزەو دەبەستێ بەرەو جێگایەک کەوا کەمایەسیی باری ھەیە (نەرێنی، نێگەتیڤ). بەم بۆنەوە، ئاراستەی لووزەوی کارەبایی لە ئەرێنییەوە بەرەو نەرێنی فەرز کرا و، بۆ ماوەی زیاتر لە سەد ساڵ ھەموو یاساکان و دەستوورەکانی کارۆموگناتیزم بە پێی ئەو ئاراستەیە تۆمار دەکران. ساڵی ۱۸۹۷ ئێلیکترۆن دۆزرایەوە و ئەوە دەرکەوت کە بارەبەرەکان پارچۆلکەگەلی نەرێنین و لە واقیعدا لە جەمسەری نەرێنییەوە بەرەو جەمسەری ئەرێنی ڕۆینە دەکەن.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «لووزەو» بەرامبەر بە «تيار»ی عەرەبی، بە پێی فەرھەنگی خاڵ
- ↑ Horowitz، Paul؛ Hill، Winfield (2015). The art of electronics (چاپی 3rd). Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٨٠٩٢٦-٩.
- ↑ Walker، Jearl؛ Halliday، David؛ Resnick، Robert (2014). Fundamentals of physics (چاپی 10th). Hoboken, NJ: Wiley. ژپنک ٩٧٨-١١١٨٢٣٠٧٣٢.
- ↑ Fischer-Cripps، Anthony C. (2004-10-31). The Electronics Companion (بە ئینگلیزی). CRC Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٠٣-١٠١٢-٣.
- ↑ Avison، John (2014-11). The World of Physics 2nd Edition (بە ئینگلیزی). Nelson Thornes. ژپنک ٩٧٨-٠-١٧-٤٣٨٧٣٣-٦.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم وتار کە سەبارەت بە وزە، کۆکردنەوەی، دابەشکردنی، یان بەکارھێنانەکانییە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |