بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لوسیال باڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لوسیال باڵ (لەدایکبووی ٦ی ئابی ١٩١١ تا ٢٦ی نیسانی ١٩٨٩) کۆمیدیاکارێکی ئەمریکی، مۆدێل، خانمە ئەکتەر و بەڕێوەبەری ستۆدیۆ بوو. ھەروەھا ئەستێرەی سیتکەمەکانی "من لوسیم خۆش دەوێ"، "کاتژمێری کۆمیدی لوسی-دێزی"، "بەرنامەی لوسی"، "لوسی لێرەیە"، "ژیان لەگەڵ لوسی" لوسیال یەکێک بوو لە بەناوبانگترین و کاریگەرترین ئەکتەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ژیانیدا. وە درێژترین پیشەی ھەبوو لە ھۆڵیوود.[١]

لە دەیەی ١٩٣٠ دەست بە کاری نمایش دەکات، لە دەیەی ١٩٤٠ بوو بە ئەکتەری ڕادیۆ و ئەستێرەی فیلمی بی. پیشەی تەلەڤیزیۆنییەکەی لە دەیەی ١٩٥٠ دەستیپێکرد وە لە دەیەکانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ بەردەوام بوو لە بەشداریکردن لە فیلم. لە ١٩٦٢ بووبە یەکەم ژن کە ستۆدیۆییەکی تەلەڤیزیۆنی بەرێوە ببات. وە ستۆدیۆکە چەندین زنجیرەی بەناوبانگ و سەرکەوتووی پێشکەشکرد.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Lucille Ball Bio». tv.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە. Lucille Ball is one of the worlds favorite actresses
  2. "Arnaz Quits Presidency Of Desilu; Former Wife, Lucille Ball, Gets Post," Wall Street Journal, Nov. 9, 1962, p. 18.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]