لودڤیگ میس ڤەن دێر ڕۆھە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لودڤیگ میس ڤەن دێر ڕۆهێەوە ڕەوانە کراوە)

لوودویگ میس ڤەن دێر رۆھێ، (بەئەڵمانی: Ludwig Mies van der Rohe) (٢٧ی ئادار ١٨٨٦ - ١٩ی ئابی ١٩٦٩) نژیاروانی ئاڵمانی-ئەمریکایی بوو. ئەو زۆرتر بە نازناوەکەی «میس» ناسراوە. میس ڤەن دێر رۆھە لە لای لو کۆربوزیێ، ئالڤار ئالتۆ و فرانک لۆید ڕایت یەکێک لە ماموستایانی نژیاروانیی مودێرنە.

میس بەوێنەی زۆربەی ھاوچەرخەکانی پاش لە شەڕی جیھانیی یەکەم لە شوونی دامەزراندنی شیوازێکی نوێ لە نژیاروانی بوو کە ھەروەھا کە شێوازەکانی کلاسیک و گۆتیک چەرخەی خۆیانیان نواندووە، بتوانێت زەمانی نوێ بنوانوێنیت. ئەو شێوازی زۆر کاریگەری لە نژیاروانیی سەدەی بیستەم دامەزراند کە تایبەتمەندیەکانی ئاشکرایی و سادەیی بوو. بینا پێگەیشتووەکانی میس لە ماددە مودێرنەکانێک وەکوو پۆڵای پیشەسازی و قاپەکانی شووشە بۆ ھەناوی بینا سازراوەتەوە. میس بۆ نژیاروانیەک لەگەل پەیکەرێکی مینیمال لە سیستەمی پێکھاتە ھەوڵ دەدا کە بەرامبەر بە ئازادیی ئاماژە پێکراوی بۆشاییی بازی لێشاو ھاوسەنگیاو بێت. ئەو بیناکانی خۆی بە پێست و ئێسک بانگ دەکرد. ئەو بۆ ڕێگەیەکی بەئاوەزانە ھەوڵ دەدا کە دەتوانی پرۆسەی پڵانکردن بە شێوەیەکی دروستکەرانە ڕێنمونی بکات بەڵام ھەمووکات سەر بە دەربڕینی گیانی چەرخەی مودێرن بوو. میس بە وتە وەرگیراوەکانی وەکوو «کەمتر زۆرترە» [١] و «خوا لە وردەکارییەکاندایە» [٢] و «نژیاروانی کەیکی زەماوەند نییە» [٣] ناسراوەتەوە.

پێشانگا[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Less is More
  2. ^ God is in the Details
  3. ^ Architecture is'nt a wedding cake، معماری معاصر دکتر خوشنویس

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • معماری معاصر دکتر خوشنویس