بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لوجەین ھەدلول

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوجەین ھەدلول
بە عەرەبی: لجين الهذلول
لەدایکبوون (١٩٨٩-٠٧-٣١) ٣١ی تەممووزی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
جدە، عەرەبستانی سعوودی
ھاوسەرFahad Albutairi
پیشەچالاکوان، بەرگریکاری مافی مرۆڤ
پەروەردەزانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا، سوربن
ڕووداوە بەرچاوەکانزیندانییانی ویژدان
خەڵاتەکان١٠٠ ژن، Bertha-and-Carl-Benz-Prize، Prix Liberté، Václav Havel Human Rights Prize

لوجەین ھەدلول (بە زمانی عەرەبی: لجين الهذلول‎؛ لە دایکبووی ٣١ی تەممووزی ١٩٨٩) کەسایەتی ژنە چالاکواننی سعودییە، ئەو کەسایەتییەکی سۆشیال میدیایە، بەهۆی کارەکانی پێشتر زیندانی سیاسیی بوو. ئەو دەرچووی زانکۆی بریتش کۆڵۆمبیایە.[١] ئەو بەهۆی چالاکییەکانی لە دژی لە یاسای ڕێگریکردن لە شوفێریکردنی ژنان لە سعودیە چەندجارێک زیندانکراوە و دواتر ئازادکراوە. ئەو لە ئایاری ٢٠١٨، بەتۆمەتی کارکردن بۆ لابردنی دەسەڵاتی شاهانە ئەوا لە ئیمارات ڕفێندرا و گەڕێندرایەوە بۆ سعودیە، هەروەها لەو دەمە هاوسەرەکەی، فەهد ئەلبوتەیری کە کۆمێدیکار و یوتیووبەرە ئەوا لە ئەردەن بەناچاری گەڕێندرایەوە بۆ سعودیە.[٢][٣][٤]

لوجەین لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ پاڵێوراوبوو بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل.[٥] لوجەین دوای دەستگیرکردنی لە ٢٠١٨، ئەوا لە ڕۆژی ١٠ی شووباتی ٢٠٢١ ئازادکرا.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Ghoussoub، Michelle (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Concern grows for UBC grad after report Saudi Arabia tortured activists». CBC News. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Hubbard، Ben (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «'Our Hands Can Reach You': Khashoggi Case Shakes Saudi Dissidents Abroad». The New York Times. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «Saudi Arabia: Reveal Fate of Jamal Khashoggi». Human Rights Watch. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
  4. Kristof، Nicholas (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «She Wanted to Drive, So Saudi Arabia's Ruler Imprisoned and Tortured Her». The New York Times. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «Saudi Arabia jails women's rights activist Loujain al-Hathloul». Deutsche Welle. ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠.
  6. Saphora Smith (١٠ی شوباتی ٢٠٢١). «Loujain al-Hathloul, Saudi women's rights activist, released from prison, her family says». NBC News.
  7. «Loujain al-Hathloul: Saudi women's rights activist released from prison». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٠ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.