بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لوبێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوبێک
بە ئەڵمانی: Lübeck
ناو بە زمانی فەرمیLübeck
کورتەناوLue
ئەرشیڤەکان لەArchiv der Hansestadt Lübeck
ناسناوی خەڵکLübecker، Lübeckerin، Lubekano، Lübeckerinnen
وڵاتئەڵمانیا
پایتەختیHistory of the Free and Hanseatic City of Lübeck، History of the Free and Hanseatic City of Lübeck
دابەشکاریی کارگێڕیشلێسڤیگ-ھۆلشتاین
ناوچەی جوگرافیHamburg Metropolitan Region، North German Plain
پۆتانی شوێن٥٣°٥٢′١١″N ١٠°٤١′١١″E
سەرۆکJan Lindenau
ئەندامیWendish cities، Climate Alliance of European cities with indigenous rainforest peoples، Mayors for Peace، Städteverband Schleswig-Holstein، Organization of World Heritage Cities
دانیشتووان٢١٩٬٠٤٤
بەرزی لە ئاستی دەریا١٣±١ مەتر
خاوەنیStadion an der Lohmühle
Visitor centerLübeck und Travemünde Marketing GmbH
ڕووداوە بەرچاوەکانSiege of Lübeck
ڕووبەر٢١٤٫٢١ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە23552–23570
وێبگەhttps://www.luebeck.de/
ھاشتاگLübeck
دەقی سەرەکی ڕێکخراوەییQ2297375، Q713587، Lübecker Reichsfreiheitsbrief، Greater Hamburg Act
وەسفی نیشانcoat of arms of Lübeck
کۆدی تەلەفۆن4502، 4508، 451
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلHL
Category for honorary citizens of entityCategory:Honorary citizens of Lübeck
Map

لوبێک شارێکە لە باکووری ئەڵمانیا. بە نزیکەی ٢٢٠٬٠٠٠ دانیشتووەوە، دووەم گەورەترین شاری سەر کەناراوەکانی باڵتیکی ئەڵمانیایە و دووەم گەورەترین شاری ویلایەتی شلێسڤیگ-ھۆلشتاینە لە دوای کیلی پایتەختییەوە. ٣٦ەمین گەورەترین شاری ئەڵمانیایە.

شارەکە دەکەوێتە بەشی ھۆڵشاتیانی شلێسڤیگ-ھۆلشتاین، لەسەر دەمەوڕووباری تراڤێ کە دەڕژێتە ناو کەنداوی لوبێک لە ناوچەی تراڤێموندە، و لەسەر لقەڕووباری واکێنیتزی سەر بە تراڤێ. ئەو دوورگەیەی کە شارۆچکە مێژوویییە کۆنەکەی تێدایە لەگەڵ ناوچەکانی باکووری تراڤێ، دەکەونە ناوچەی مێژوویی ڤاگریاوە. لوبێک باشووری ڕۆژاواییترین شاری سەر دەریای باڵتیکە، و نزیکترین خاڵی گەیشتنە بە باڵتیک لە ھامبورگەوە. شارەکە دەکەوێتە ناوچەی زاراوەی ھۆڵشاتیانی زمانی ئەڵمانی خواروو.

پێش ساڵی ٨١٩، سلاڤەکانی پۆلابیا ئاوەدانییەکیان دامەزراند کە ناویان نا لیوبیس لەسەر دەمەوڕووباری شوارتائو بۆ ناو تراڤێ. لە سەدەی دەیەمەوە، لیوبیس دووەم گرنگترین ئاوەدانیی ئۆبۆتریتییەکان بوو لە دوای ستاریگارد. لە ساڵی ١١٦٠دا مافەکانی شاری زۆستی بە لوبێک بەخشرا، و لە ساڵی ١٢٦٠دا بوو بە شارێکی سەر بە ئیمپراتۆرییەت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ناوخۆی ئیمپراتۆرییەتیی ڕۆمیی پیرۆزدا. لە ناوەڕاستی سەدەی ١٢دا، لوبێک گەشەی کرد بۆ ئەوەی ببێتە بێشکەی یەکێتیی ھانزە، کە لەو کاتەوە بە پایتەختی دیفاکتۆ و گرنگترین شاری دادەنرا. یاسای لوبێک لە کۆتاییدا لەلایەن نزیکەی ١٠٠ شاری ناوچەی باڵتیکەوە وەرگیرا. لوبێک توانی تا ساڵی ١٩٣٧ پارێزگاری لە پێگەی خۆی وەک شارێکی سەربەخۆ بکات، کە لە ساڵی ١٢٢٦ەوە بەدەستی ھێنابوو.

شارۆچکە مێژووییە کۆنەکەی لوبێک، کە دەکەوێتە سەر دوورگەیەکی زۆر ئاوەدان، بەربڵاوترین شوێنی کەلەپووری جیھانیی یوونێسکۆیە لە ئەڵمانیا.[١] بەھۆی ھەبوونی شەش منارەی کەنیسە کە بەرزییەکەیان لە ١٠٠ مەتر (٣٣٠ پێ) تێپەڕ دەکات، لوبێک ئەو شارەیە کە زۆرترین ژمارەی منارەی بەرزی کەنیسەی لەسەر ئاستی جیھان تێدایە. لوبێک کە نازناوی «شاری حەوت تاوەرەکە»ی (Stadt der Sieben Türme) لێنراوە، ئاسۆی شارەکەی لەژێر کاریگەریی حەوت تاوەری پێنج کەنیسەی سەرەکیی پرۆتێستانتدایە، کە بریتین لە: کەنیسەی سانت ماری، کاتدراڵی لوبێک، کەنیسەی سانت جەیمس، کەنیسەی سانت پیتەر، و کەنیسەی سانت گایڵز. کاتدراڵەکە، کە لە قۆناغی جیاوازدا لە نێوان ساڵانی ١١٧٣ بۆ ١٣٣٥ دروست کراوە، یەکەم کەنیسەی گەورەی خشتی بوو لە ناوچەی باڵتیکدا. کەنیسەی سانت ماری، کە لە نێوان ساڵانی ١٢٦٥ بۆ ١٣٥١ دروست کراوە، وەک ئەو مۆدێلە دادەنرێت کە زۆربەی کەنیسە گۆسییە خشتییەکانی دیکە لە بازنەی کاریگەریی یەکێتیی ھانزەدا لەسەری دروستکراون. ئەم کەنیسەیە دووەم بەرزترین کەنیسەیە کە دوو تاوەری سەرەکی ھەبێت لە دوای کاتدراڵی کۆڵن (کە تەنیا لە ساڵی ١٨٨٠دا لێی تێپەڕی)، خاوەنی بەرزترین تاقی خشتییە، و دووەم بەرزترین تەلارسازیی خشتییە لە دوای کەنیسەی سانت مارتن لە لاندشوت.

لوبێک شوێنی زانکۆی لوبێکە لەگەڵ سەنتەری پزیشکیی زانکۆی شلێسڤیگ ھۆلشتاین، زانکۆی تەکنیکیی زانستە کارەکییەکانی لوبێک، و ئەکادیمیای مۆسیقای لوبێک. ١٨ مۆزەخانە لە لوبێکدا ھەن، کە لە نێوانیاندا مۆزەخانەی ھانزەی ئەورووپی، بەندەری مۆزەخانەی لوبێک، و مۆزەخانەی نیدەرێگەر مارزیپان ھەن، کە تەرخانکراون بۆ ئەو خۆراکە تایبەتەی کە شارەکە پێی ناسراوە، کە ئەویش مارزیپانی لوبێکە. بەھۆی شوێنی باشووری ڕۆژاوایانەوە، تراڤێموندە و ھاوینەھەوارە کەنار دەریایییەکانی نزیک لێیەوە وەک نیندووف، تیمێندۆرفەر ستراند، شاربۆیتز، ھافکروگ، سیرکسدۆرف، و گرۆمیتز لە نێوان پڕسەردانیکەرترین شوێنەکانی ئەڵمانیادان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Hanseatic City of Lübeck». ناوەندی کەلەپووری جیھانیی یوونێسکۆ. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.