لە کاتدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە له‌ كاتدا ( فليم)ەوە ڕەوانە کراوە)
In Time
Theatrical release poster
دەرھێنەرئەندرێو نیکۆل
بەرھەمھێنەر
نووسەرئەندرێو نیکۆل
ئەکتەران
مۆسیقاCraig Armstrong
وێنەگری سینەماییRoger Deakins
مۆنتاژZach Staenberg
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەTwentieth Century Fox
دەرچوون٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١
ماوەی فیلم١٠٩ خوولەک[١]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$٤٠ میلیۆن[٢]
داھات$١٧٣٫٩ میلیۆن[٣]

لە کات (بە ئینگلیزی: In Time) فیلمێکی خەیاڵی زانستییە لە ساڵی ٢٠١١ بەرھەم ھێنراوە، پاڵەوانەکانی (جەستن تیمبرلگ، ئاماند سەیفرید، سیلیان مۆرڤی، ئەولیڤیا مۆرڤی) ن وە نووسەری دراماکە (ئەندرۆ نیکۆڵ) ن.

چیڕۆک[دەستکاری]

چیڕۆکی فیلمەکە باس لە شێوەیەکی جیاواز دەکات لە مرۆڤایەتی، لێرە مرۆڤ لە لەدایک بوونەوە ھەتا تەمەنی ٢٥ ساڵی بە ئاسایی و بێ کێشە دەژی، بەڵام دواتر بە کات، کات لەوێ بەرامبەرە بە ژیان، بە پارە، دەتوانرێ بگۆڕێتەوە بە ھەموو شتێک، چەندت کات ھەبێت ئەوەندە زیاتر ئەژیت. ھەر کاتێک کاتی کەسێک بگات بە سفر ئەوا ڕاستەوخۆ دەمرێت، لەبەر ئەوە ھەمووان ھەوڵی بە دەست ھێنانی کاتی زیاتر دەدەن ئەویش بە ئیش کردن یان قەرز کردن یان دزی کردن......!! بێگومان لە ناوچە ھەژارەکاندا تەنھا ژیانێکی زۆر کورتیان ھەیە بەھۆی نەبوونی کاتەوە، ھەمووان ڕۆژانە لە چەند سەعاتێک زیاتریان نییە، بە پێچەوانەوە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان کات ئەوەندە زۆرە بە شێوەیەک ھەیە بە دەیان ھەزار ساڵی ھەیە.

چیڕۆکەکە باسی گەنجێک دەکات بە ناوی (وێڵ سالاس) کە گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵانە لە ناوچەی ھەژاران، زۆر بە قورسی لەگەڵ دایکیدا ژیان بەسەر دەبات لەبەر نەبوونی کات بەردەوام خۆی و دایکی کار دەکەن. وەک خۆی دەڵێت ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ دەژین واتە کە ئەمڕۆ ژیاین دیار نییە کاتمان بەشی بەیانی ئەبێت یاخود نـا. لەلایەن کەسێکی دەوڵەمەندەوە ھاوکاری دەکرێت و ١٠٥ ساڵ وەردەگرێ بەڵام ھەر لەو ڕۆژەدا دایکی کاتی کۆتایی دێت و دەمرێ، کوڕەکە بڕیار دەدات توڵە لە دەوڵەمەندەکان بکاتەوە کە بۆچی ھەزاران ساڵیان داگیر کردووە و خەڵکی دیکەش ڕۆژانە دەمرێ بەھۆی تەواو بوونی کاتەوە.... دوای چەند ھەوڵێکی سەرکێشانە و ناسینی کەسێکی نوێ ملیۆنان ساڵ دەدزێت و دابەشی دەکات بەسەر ھەژاراندا...

تێچوون[دەستکاری]

ئەم فیلمە لەکاتی دەرھێناندا بڕی ٤٠ میلیۆن دۆلاری تێچووە بەڵام دوای نمایش بڕی ١٧٣ میلیۆن دۆلاری قازانج کردووە

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "IN TIME (12A)". British Board of Film Classification. 2011-10-11. Retrieved 2012-09-04.
  2. ^ Kaufman, Amy (October 27, 2011). "Movie Projector: 'Puss in Boots' to stomp on competition". Los Angeles Times. Tribune Company. Retrieved October 27, 2011.
  3. ^ "In Time (2011)". Box Office Mojo. ٢٠١١-١٢-٢٢. Retrieved 2011-12-27.

سەرچاوەکان[دەستکاری]