بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەشتاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە له‌زەوە ڕەوانە کراوە)

لە میکانیکدا، ھەشتاو یا تاودان[١] نرخی گۆڕانی خێراییی تەنە بە پێی کات. ئەگەر تەنێک لەگەڵ بەسەرچوونی کات خێراتر یا خاوتر بجووڵێتەوە، دەڵێن بە ھەشتاو دەڕوا یا تاوی پێ دراوە. ھەشتاو چەندێتییەکی گوێزەرەوەیە، یانی وێڕای گەورەیی ئاراستەشی ھەیە. ئاراستەی ھەشتاوی ھەر تەنێک ئاراستەی ئەو ھێزە پەتییەیە کە کار دەکاتە سەر ئەو تەنە؛ مەبەس لە ھێزی پەتی ئەو ھێزەیە کە لە کۆتاییی تێکەڵبوونی گشت ھێزەکانی گەیشتوو بە تەنەکە، دەمێنێتەوە. گەورەیی و ئەندازەی ھەشتاوی ھەر تەنێکیش، بە پێی قانوونی دووەمی نیووتن، دەگەڕێتەوە بۆ دوو ھۆکار: یەکەم، گەورەیی و ئەندازەی ئەو ھێزە پەتییە کە کار دەکاتە سەری و، دووەم، کۆمەڵتەی تەنەکە، یانی کۆی ئەو ماددەیە کە تێیدا خڕ بووەتەوە و پێکی ھێناوە؛ ھەرچی ھێزەکە گەورەتر بێ ھەشتاویش زۆرتر دەبێ. ھەرچییەکیش کۆمەڵتە زۆرتر بێ ھەشتاو کەمتر دەبێ.[٢]

یەکەی ھەشتاو لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان یان SIدا بریتییە لە مەتر دابەشی دووجار چرکە، () بە زمانی ماتماتیک بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. فیزیا کتێبی خوێندکار- پۆلی یازدەھەمی زانستی
  2. Crew، Henry (٢٠٠٨). The Principles of Mechanics. BiblioBazaar, LLC. لاپەڕە ٤٣. ژپنک ٠-٥٥٩-٣٦٨٧١-٢.