لاھور تاڵەبانی

ئەم پەڕەیە پارێزراوە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لاهور جەنگیەوە ڕەوانە کراوە)

لاھور تاڵەبانی

لەدایکبوون١٩٧٦
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد، بەڕیتانی
پەروەردەکارگێڕی کار، زانکۆی گرین وویچ
پیشەھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
چالاکبوون١٩٩٩ - ئێستا
حیزبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)دوو کوڕ و کچێک
خزمەکانجەلال تاڵەبانی (مام)
قوباد تاڵەبانی (ئامۆزا)
بافڵ تاڵەبانی (ئامۆزا)

لاھور تاڵەبانی (لەدایکبووی ١٩٧٦ لە کۆیە) ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری و بەڕێوەبەری ھێزی دژە تیرۆری کوردستانە. ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی چەندین جەنگی دژی تیرۆر کردووە و بەتایبەتی جەنگ دژی چەکدارانی داعش، ھەروەھا تاڵەبانی جێگری سەرۆکی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەڵکانە(IFIMES).[١]

ژیان و خوێندن

  • تاڵەبانی ھەر لەسەرەتای منداڵییەوە چووەتە وڵاتی بەڕیتانیا و لەوێ لە شارۆچکەی بێکینھام لە لەندەن ژیاوە.
  • تاڵەبانی خوێندنی ئامادەیی لە کرۆفتۆن پارک تەواو کردوە و پاشان خوێندنی لە کارگێڕی کاردا لە زانکۆی گرین وویچ تەواوکردووە.[٢]

ڕامیاری و سەربازی

تاڵەبانی لە ساڵەکانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١ نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە وڵاتی تورکیا، پاشان گەراوەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە لە ساڵی ٢٠٠٢ دا، تالەبانی دەورێکی گرنگ دەگێڕێت لە نەھێشتنی تیرۆردا، تالەبانی کەسێکی بەرێز و باشە لە ڕامیاری و سەربازی و ھەواڵگری عێراقدا، بووەتە کەسێکی پێشەنگ بۆ دۆزی کورد و کەسێکی سەرکردە بۆ نەوەی نوێی حیزبەکەی و ھەروەھا کەسێکی بەھەڵوەست بۆ کوردستان و عێراق و ناوجەکە، ھاوپەیمانێکی بەھێزی ئەمریکا و ڕۆژاوایە، تاڵەبانی کەسێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە لە بوارەکانی ئاسایش و ڕامیاری لە کوردستان و عێراق و ناوجەکەدا، بناغەیەکی بەھێزی دامەزراند لەگەڵ کەسایەتییەکان لە کوردستان و عێراق، تاڵەبانی پارێزگاری لە پەیوەندییەکانی دەکات لە سەرکردە عەرەبە دیارەکان و سەرکردەکانی ناوچەکە و ڕۆژاوا.[٣]

گرووپی دژەتیرۆر

بە گژداچوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ھەورامان لە ھەرێمی کوردستان، سەرەتا ھێزەکانی دژەتیرۆر کەم بوون و پاشان زیادیان کرد وەک یەکینەیەکی گەورە و گرنگ بۆ بە گژداچوونەوەی تیرۆر، ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆر لەژێر سەرکردایەتی تاڵەبانیدا بەرەوپێش چوو و بووەتە ھێزێکی چالاک لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا لە نەھێشتنی تیرۆر.

ئەنسارولئیسلام و کردەوەی ڤایکینگ ھاممەر

تاڵەبانی دەوری سەرەکی و یەکلاکەرەوەی بینی لە کردەوەی ڤایکینگ ھاممەر دژی ئەنسارولئیسلام، کە ھێزێکی تۆقێنەر بوون بۆ سەر ئاسایشی ھەرێمی کوردستان. و سەرکەوتنی ئەم کردەوەیە وەھای لە تیرۆریستان کرد کە لاواز بن لە بەرامبەر ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.

ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لە شوباتی ٢٠٢٠ دا لەکۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بە دەنگدان بووە ھاوسەرۆکی ئەم حیزبە لەگەڵ ھاوتاکەی بافڵ تاڵەبانی.

دەزگای زانیاری

لە ساڵی ٢٠١٣دا تاڵەبانی بووە بەڕێوبەری دەزگای زانیاری کە دەزگای ھەواڵگیری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، ھەرکە بووە بەڕێوبەر تاڵەبانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری تێکەڵکرد، ئەم کارە کارێکی نوێ بوو کە دەزگایەکی ھەواڵگری و سەربازی تێکەڵبکرێت لە ھەرێمی کوردستان کە تاڵەبانی کردی، بەم ڕێگا تازەیە کە لە ھەواڵگریدا دروستی کرد بەرەو پێشچوونێکی باشی بە بواری ھەواڵگریدا.

ژیانی تایبەتی

تاڵەبانی ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و خاوەنی سێ منداڵە دووکوڕ و کچێک، و پێنج برا و دوو خوشکی ھەیە. بەڕەوانی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و فارسی دەدوێت، تاڵەبانی خولیای تۆپی پێی ھەیە و لایەنگری یانەی لیڤەرپوڵە، گرنگییەکی زۆر دەدات بە مێژووی کۆن و چێژ لە تابلۆ وەردەگرێت.[٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Advisory board - Ifimes". www.ifimes.org. Archived from the original on 12ی Juneی 2020. Retrieved 2017-12-27. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Spencer, Richard (2014-06-23). "The British brothers fighting against Isis in Iraq" (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2020-01-06.
  3. ^ Dougherty, Beth K. (2019-06-15). Historical Dictionary of Iraq (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield. p. 740. ISBN 978-1-5381-2005-7.
  4. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Lahur_Talabany