لاقی مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لاقی مرۆڤ،ئەو بەشەی جەستەیە کە دەکەوێتە بەشی خوارێی جەستە،بەهەموو بەشەکانی وەکی سمت،ڕان،چۆک و پێ.

بەکاردێت بۆ ڕاوەستان لەسەرپێ و جووڵە.لاقەکان بەشێکی سەرەکی جەستەی مرۆڤ پێکدێنن.

لە زانستی ئاناتۆمی(تەشریح) لاق دەبێتە دوو بەش ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان چۆک و گوێزینگ پێیدەگوترێت بەشی خوارێ.

هەروەها ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان چۆک و ئێسکی سمت پێیدەگوترێت ڕان.

ئێسکە پەیکەری لاق پێکهاتووە لە ئێسکی ڕان ،ئێسکی چۆک،ئێسکی بەشی خوارێی لاق و ئێسکی پێ.