لاسلۆ کراسناهۆرکای
| لاسلۆ کراسناھۆرکای | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ گیولا، مەجارستان |
| پیشە | ڕۆماننووس، سیناریۆنووس |
| زمان | مەجاری |
| خوێندن | زانکۆی یۆژێف ئاتیلا زانکۆی ئێۆتڤۆش لۆراند |
| سەردەم | ١٩٨٥–ئێستا |
| منداڵەکان | ٣ |
| ماڵپەڕی فەرمی | |
| ماڵپەڕی فەرمی | |
لاسلۆ کراسناھۆرکای[ئ] (لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤) نووسەر، ڕۆماننووس و سیناریۆنووسێکی مەجارییە. کراسناھۆرکای بە ڕۆمانە ئاڵۆز و پڕ لە داواکارییەکانی ناسراوە کە زۆرجار بە پۆستمۆدێرن پۆلێن دەکرێن و باس لە بابەتە دیستۆپیایی و خەمۆکییەکان دەکەن.[١] چەندین لە کارەکانی، لەوانەش ڕۆمانەکانی ساتانتانگۆ (١٩٨٥) و مەلەنکۆلیای بەرگری (١٩٨٩)، لەلایەن دەرھێنەر بێلا تارەوە کراونەتە فیلمی سینەمایی.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە پێبەخشرا «بەھۆی بەرھەمە سەرنجڕاکێش و پێشبینیکەرەکانی کە لە نێوەندی تۆقینی کارەساتباردا، جەخت لەسەر ھێزی ھونەر دەکەنەوە».[٢][٣]
سەرەتای ژیان و خوێندن
[دەستکاری]لاسلۆ کراسناھۆرکای لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ لە خێزانێکی چینی ناوەڕاست لە شاری گیولا لە ڕۆژھەڵاتی مەجارستان لەدایکبووە.[٤][٥] باوکی، جیۆرگی کراسناھۆرکای، پارێزەر بوو، و دایکیشی، جوولیا پالینکاش، بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی بوو.[٦][٥]
کراسناھۆرکای لە چاوپێکەوتنەکاندا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەلای باوکییەوە ڕەچەڵەکی جوولەکەی ھەبووە،[٧][٨] و ڕوونی کردووەتەوە کە باوکی لە سەرەتادا ڕەچەڵەکی جوولەکەی لێ شاردبووەوە و کاتێک تەمەنی نزیکەی ١١ ساڵ بووە بۆی ئاشکرا کردووە.[٨][٧][٩] باپیری لە لای باوکییەوە لە ساڵی ١٩٣١ ناوی بنەماڵەکەی لە کۆریم (یاخود کۆرین)ەوە گۆڕی بۆ کراسناھۆرکای.[٧][٨] برا گەورەکەی، گێزا، بەڕێوەبەری پێشووی کتێبخانەی گشتیی مۆگیۆرۆسی یانۆش بووە لە گیولا.[١٠]
لە ساڵی ١٩٦٨ تا ١٩٧٢، لە ئامادەی ئێرکل فرێنک لە گیولا خوێندوویەتی[١١][١٢] لە سەردەمی مێرمنداڵیدا، وەک پیانۆژەن لە چەندین گرووپی مۆسیقای جاز و بیت بەشداری کردووە.[١٣] دوای تەواوکردنی یەک ساڵ لە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ،[٨] لە ساڵی ١٩٧٣ دەستی بە خوێندنی یاسا کرد لە زانکۆی یۆژێف ئاتیلا (ئێستا زانکۆی سێگێد),[١١][١٤] بەڵام دوای سێ ھەفتە خوێندنەکەی ڕاگرت بەھۆی ئەوەی ھەستی بە پەیوەستبوون بە پیشەی یاسایییەوە نەدەکرد.[١٣] دوای ئەوە، ماوەیەک ھەموو چەند مانگ جارێک شوێنی نیشتەجێبوونی دەگۆڕی بۆ خۆلادان لە ساڵی دووەمی خزمەتی سەربازی. لەو ماوەیەدا کاری جۆراوجۆری وەک کرێکاری تەویلە، پەروەردەکاری کولتووری و کرێکاری کانزاکاری دەکرد.[٨][١٣] لە ساڵی ١٩٧٦ گواسترایەوە بۆ فاکەڵتیی یاسای زانکۆی ئێۆتڤۆش لۆراند لە بووداپێست و تا ساڵی ١٩٧٨ درێژەی بە خوێندنی یاسا دا.[١١]
یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی، کورتەچیرۆکێک بوو بە ناوی "Tebenned hittem" («باوەڕم پێت بوو»)، کە لە ساڵی ١٩٧٧ لە گۆڤاری مۆزگۆ ڤیلاگ بڵاوکرایەوە.[١٥] لە ساڵی ١٩٧٨ەوە لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ئێۆتڤۆش لۆراند زمانی مەجاری و پەروەردەی کولتووری خوێند و لە ساڵی ١٩٨٣ دەرچوو.[١١][١٥] تێزی دەرچوونی تیشکی خستبووە سەر بەرھەمەکانی نووسەر شاندۆر مارای دوای کۆچکردنی لە مەجارستان.[١١][١٦][٤][١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Wood، James (٤ی تەممووزی ٢٠١١). «Madness and Civilization: The very strange fictions of László Krasznahorkai». The New Yorker. بەرگی ٨٧, ژمارە 19. لاپەڕە ٧١–٧٥.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "bbc" نەدراوە - ↑ Marshall, Alex (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Laszlo Krasznahorkai Is Awarded Nobel Prize in Literature». The New York Times.
- 1 2 Görömbei، András. «László Krasznahorkai». NedWeb. University of Vienna. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- 1 2 Rohter، Larry (٩ی ئابی ٢٠١٤). «László Krasznahorkai's Novels Find a U.S. Audience». The New York Times. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
He was born into a middle-class Jewish family (his father was a lawyer, his mother an employee of the social welfare ministry), in Gyula, a town on the border with Romanian Transylvania.
- ↑ «Krasznahorkai, Laszlo 1954–». Contemporary Authors, New Revision Series. بەرگی 158. 2007. لە 16 September 2012 ھێنراوە.
- 1 2 3 «Interjú Krasznahorkai László íróval». Friderikusz Podcast (پادکاست) (بە Hungarian). ژمارە 85. چاوپێکەوتن لەلایەن Friderikusz، Sándor کراوە. 14 December 2023. لە 41:54 ڕوو دەدات. لە 19 October 2025 ھێنراوە – لەڕێگەی YouTube.
{{cite podcast}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - 1 2 3 4 5 «László Krasznahorkai, The Art of Fiction No. 240». The Paris Review. ژمارە 225. چاوپێکەوتن لەلایەن Thirlwell، Adam کراوە. ھاوینی ٢٠١٨. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Krasznahorkai László: "Az arabok biztos elfogadnának, hogy megkínozzanak és agyonlőjenek"». Szombat (بە Hungarian). ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Bod، Péter (٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨). «A Márai-díjas Krasznahorkai». Békés Megyei Nap (بە Hungarian). بەرگی ٥, ژمارە 23. لاپەڕە ٥. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە – لەڕێگەی Arcanum Newspapers.
{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - 1 2 3 4 5 6 Hafner، Zoltán؛ Juhász، Tibor. «Krasznahorkai László: Életrajz» (بە Hungarian). Digitális Irodalmi Akadémia. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «Ilyen volt a gimnazista Krasznahorkai László». Gyulai Hírlap (بە Hungarian). ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - 1 2 3 Váradi، Júlia (٥ی نیسانی ٢٠١٧). «Iinterjú Krasznahorkai Lászlóval». Dobszerda (بە Hungarian). Klubrádió. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite episode}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Panek، Sándor (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Krasznahorkai László kapta az idei irodalmi Nobel-díjat, aki a Szegedi Tudományegyetemnek is volt hallgatója». SZTEhírek (بە Hungarian). University of Szeged. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - 1 2 «Krasznahorkai László irodalmi Nobel-díjas» (بە Hungarian). Hungarian Academy of Sciences. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «László Krasznahorkai». CCCB (بە ئینگلیزی). ٧ی تەممووزی ٢٠٢٥. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «وێژە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ↑ گۆکردن بە مەجاری: [ˈla:slo: ˈkrɒsnɒɦorkɒi]
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە