لارە دزەیی
لارە دزەیی (بە ئەڵمانی: Lara Dizeyee) (؟ لە ڤیێنا، نەمسا -) دیزاینەری جلوبەرگی کوردە و باڵیۆزی ڕۆشنبیریی کوردستانە لەلایەن زانکۆی سلێمانی. دزەیی وەکوو یەکەم دیزاینەری جلوبەرگی ناسراوە کە جلوبەرگی کوردیی لە ھەفتەی مۆدەی پاریس نمایش کردووە.
ژیان
[دەستکاری]لارە دزەیی لە شاری ڤیێنای پایتەختی نەمسا لەدایک بووە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورە بووە. باوکی ھۆمەر دزەیی شاعیر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردە.[١] دوای ئەوەی باوکی لەلایەن حکوومەتی سەددام حوسێنەوە ھەڕەشەی لێکرا، خێزانەکەی لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا کۆچیان کرد بۆ ئەمریکا.[١] ئەو خاوەنی بڕوانامەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکانە لە زانکۆی جۆرج مەیسۆن لە ویلایەتی ڤیرجینیا.[٢] دزەیی زیاتر لە یازدە ساڵە لە پیشەسازیی نەوت و گاز لە شاری ھەولێری باشووری کوردستان کاری کردووە.[٢] ھەروەھا لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان بووە.[٣]
دیزاینەری جلوبەرگ
[دەستکاری]لارە دیزی تا ئێستا سێ کۆمەڵەی دیزاین کردووە کە بریتین لە خەون، ئاگر و ئۆقیانوس. کۆمەڵەی ئاگر بە ژینا ئەمینی پێشکەش کراوە، ئەو ژنە گەنجەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە بەخاتری پێشێل کردنی یاساکانی جلوبەرگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیر کرا و لە دەستبەسەریدا گیانی لەدەستداوە.[٢] بۆ ئەوەش نەخشە کوردییەکانی لەگەڵ جلوبەڕگی سەڕبازیی پێشمەڕگە کوردەکان تێکەڵ کرد.[٤] دیزاینەکانی لارە دزەیی زۆرجار پەیوەندییەکی خێزانیییان ھەیە.[١][٣] لە منداڵیدا سەرسام بووە بە جلوبەرگی داپیرەکەی، ھەروەھا باوکی کاریگەریی لەسەر کارەکانیشی ھەبووە و جلوبەرگێکیش ناوی دایکی لەسەرە.[٥] ئەو بەو ڕاستیە کە قوماشەکانی کراسەکانی لە کوردستانەوە ھاتبێن زۆر گرنگی دەدات و ھێز و تواناییی خۆی لە تێکەڵکردنی جلوبەرگ لەگەڵ خشڵەکانی گونجاودا دەبینێت.[٣] ھەروەھا لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٣دا، کۆمەڵەی پاییزەکەی لە ھەفتەی مۆدەی پاریس نمایش کرا.[٤][٦] ئەمە یەکەمجار بوو کە جلوبەرگی کوردی لەم نمایشەدا نمایش کرا.[٦] یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوەیە کە جلوبەرگی کوردی بەقەد ساریی ھیندی بەناوبانگ بکات.[٤] لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن زانکۆی سلێمانییەوە کرایە باڵیۆزی ڕۆشنبیری کوردستان.[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 «Kurdish fashion featured at Paris Fashion Week for the first time. Why it matters». SBS Kurdish (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 Evrim Deniz (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Lara Dizeyee: A Kurdish fashion designer on the global stage». Bianet (بە ئینگلیزی). لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 Suna Moya (٢٨ی ئابی ٢٠٢٣). «Lara Dizayee 2023 Paris Fashion Week». QCEG (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 Mina Aldroubi (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣). «Kurdish designer Lara Dizeyee on celebrating 'beautiful resilience' of women with fashion». The National (بە ئینگلیزی). لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Gulistan Korban (٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «A Kurdish woman with her designs will be at Paris Fashion Week». Botan Times English (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 Sabah Kaddouri (٣٠ی ئابی ٢٠٢٣). «Lara Dizeyee, la reconnaissance parisienne d'une designer kurde». Forbes (بە فەرەنسی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Fashion Designer Lara Dizeyee Appointed as Kurdistan's Cultural Ambassador». Kurdistan Chronicle. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.