قەزای کەلار
قەزای کەلار | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء کلار بە ئینگلیزی: Kalar District | |
پۆتانەکان: 34°53′09″N 45°16′19″E / 34.88576°N 45.27185°Eپۆتانەکان: 34°53′09″N 45°16′19″E / 34.88576°N 45.27185°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی گەرمیان |
مەڵبەند | کەلار |
ژمارەی ناحیەکان | ٤ |
ژمارەی گوندەکان | ١٦٨ |
بوون بە قەزا | ١٩٧٠ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | شەھاب ئەحمەد محێدین |
ڕووبەر | |
• قەزا | ١٦٩٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٥٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢١٦ مەتر (٧٠٩ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٧٨٦ مەتر (٥٬٨٦٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٠٠ مەتر (٧٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• قەزا | ٢٢٨،٥٤٣ |
• چڕی | ١٣٩٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٦١ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٢١٥،١٩٧ |
• لادێیی | ١٣،٤٤٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی و کەڵھوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای کەلار یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی کەلارە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٢٢٨،٥٤٣ کەسە.[٣]
قەزای کەلار لە ساڵی ١٩٧٠دا پێکھێنرا لە سنووری پارێزگای کەرکووک و ھەردوو ناحیەی شێروانە و ناحیەی پێبازی پێوە بەسترایەوە کە پێشتر سەر بە قەزای کفری بوون لە ساڵی ١٩٧٥دا خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی. ئەم قەزایە پێکھاتووە لە چوار ناحیە:[٤]
ناو
[دەستکاری]ناوی قەزای کەلار لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی کەلارە.
- لەوانە کەلار لە "کەلا ڕێ"وە ھاتبێت واتە گوندێکی دوورە دەست، لەبەرئەوەی ئەو ڕێگاوبانەی ئێستا ھەیە لە کۆندا نەبووە.
- لە وشەی "کەڵ یار" ەوە ھاتبێ، واتە وڵات یان نیشتیمانی ئاسک، لەبرئەوەی تاوەکو ئێستا ئاسکێکی زۆر لەناوچەکە دەژین.
- "لەوانەیە وشەی کەلار لە بنەڕەتدا لە "کەڵات یان قەڵات"ەوە گۆڕابێت بۆ کەلار یان لەوانەیە لە "کەلاوە"وە ھاتبێت، لەبەرئەوەی پێش ئاوەدانکردنەوەی کەلاوە بووە.
- بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێت کەوا ئەو بنەماڵەییەی کە کەلار یان ئاوەدانکردۆتەوە، لە (ھۆزی گێژن) و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ گەرمیان، بەتایبەت لەناوچەکانی دەوربەری کرماشان و تاوەکو ئێستا بەشێوەزاری کەڵھوڕی ئاخاوتن دەکەن و سەدان ساڵە تێکەڵی خێڵەکانی گەرمیان بوون. ئەم بنەماڵەیە لەزێدی ڕەسەنیدا، نیشتەجێی گوندی "کەلار دەشت بوون" یان لێوەی نزیک بوون، بۆیە ئەم ناوەیان بەسەر ئەم گوندەدا دابڕیوە.
- ئەم بۆچوونەی دواییان لە ڕاستیەوە نزیکە، لەبەرئەوەی ھەمووان لەسەر ئەوەکۆکن، کە ئەو بنەماڵەییەی کەلاری ئاوەدانکردۆتەوە. کەواتە ھەر ئەوانیش ناوێکی لێدەنێن، گوندێکیش ھەیە بەناوی "کەلار"ەوە لە دەوروبەری کرماشان، کە زێدی پێشووی ئەو بنەماڵەیە بووە.[٥]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای کەلار ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە قەزای قەرەداغ و قەزای چەمچەماڵ.
- لە باشوورەوە قەزای خانەقین و قەزای کفری.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای دەربەندیخان و قەزای خانەقین.
- لە ڕۆژاواوە قەزای کفری.[٦]
ڕووبەر
[دەستکاری]ڕووبەری ئەم قەزایە (١٦٩٨کم٢)یە لە (٨٫٤١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٧]
دانیشتوان
[دەستکاری]تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم قەزایە (٢٢٨،٥٤٣)کەسە.[٨]
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی ئەم قەزایە لە ڕووی کارگێڕییەوە لە سەردەمی کۆمارییەوە دەست پێدەکات. ناحیە و کەرتەکان و گوندەکانی ئەم قەزایە بە زۆری لەسەردەمە جیاوازەکاندا سەر بە قەزای کفری بووە.
سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)
[دەستکاری]ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٩]
* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٠ - ١٩٧٧)
[دەستکاری]- ھێنانە کایەی قەزای کەلار لە سنووری پارێزگای کەرکووک ناوەندەکەشی شارۆچکەی کەلار بوو، بە فەرمانی کۆماری ژمارە(١٣٧) لە ٢٨\٢\١٩٧٠، وە ھەردوو ناحیەی شێروانە و ناحیەی پێبازی پێوە گرێدرا.
- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٦٣٦٣) لە ساڵی ١٩٧٥دا ناوی ناحیەی شێروانە گۆڕدرا بۆ ناحیەی سەرقەڵا و (٢١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلارەوە لکێندرا.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٦) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، (٦١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی تیلەکۆ لە سنووری قەزای کەلار ناوەندەکەشی لە گوندی تیلەکۆی گەورە بوو.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٧) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، ناحیەی سەرقەڵا کە بریتی بوو لە (٢٤) کەرت لە قەزای کەلار دابڕێنراو لکێندرا بە قەزای کفرییەوە.[١٠]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان قەزای کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.[١١]
* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٩٠)
[دەستکاری]- لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعس لە سنووری گەرمیان ھەستا بە درووستکردنی ئۆردوگای زۆرەملێی(الصمود) لە نزیک شارۆچکەی کەلار بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتووانی گوندە خاپوورکراوەکانی قەزای کەلار و بەشێک لە گوندەکانی قەزای کفری.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١\٦\١٩٨٧دا ناحیەی تیلەکۆ ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦\١١\١٩٨٧دا ناحیەی پێباز ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٨) لە ١٦\٣\١٩٨٨دا بە ھێنانە کایەی ناحیەی الصمود.
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
[دەستکاری]* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
[دەستکاری]لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
[دەستکاری]لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٢]
* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)
[دەستکاری]- ھێنانەکایەی ناحیەی شێخ تەویل، بە دابڕانی ٤٣ کەرت و گوند لە ناحیەی پێباز لە ساڵی ٢٠٠٥دا.
- دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٣]
کارگێڕی
[دەستکاری]قەزای کەلار ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باشووریەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای قەزای کەلار و ناحیەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار(ناوەند) و ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی پێباز و ناحیەی شێخ تەویل پێکھاتووە، لەگەڵ (١٦٨) گوند.[١٤]
ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار
[دەستکاری]لە ٢٥ گوند پێکھاتووە:
- کەلار (ناوەند)
- بەردەسوور، کەلار
- بەردەسووری عەلاومھا
- بەرلوت
- تازەدێ، کەلار
- تورکە
- چاڵەڕەش
- چاڵەڕەشی کۆن
- چەمە بسمیلا
- حەسەن مەحە
- زەماوەنگە
- ژاڵەی سەفەر
- سەیدخەلیل خەلیفە
- سەیدخەلیل دەروێش حسێن
- سەیدخەلیل فەقێ مستەفا
- عیسایی
- قاسم ئاغا
- قەرەچێڵ
- قولەسوتاو
- گردەگۆزینە
- گەرمک حاجی عەلی
- گۆبان
- گێژەکان
- مچەشەل
- نازێی بچوک
- نازێی گەورە
ناحیەی ڕزگاری(سموود)
[دەستکاری]لە ٧٠ گوند پیکھاتووە:
- ڕزگاری(ناوەند)
- ئەحمەدئاوای ڕۆغزایی
- ئەحمەدئاوای شاتری
- بنەبەراز
- بووەکە
- پەڵەوشک
- پوقە
- پیازەجاڕ
- تەپەسەوز
- تەیمانە
- تواقووت
- تورانی بابارەسول
- تورانی شێخ سەعید
- تورانی شێخ سەلام
- توڵەبی، ڕزگاری
- تیلەکۆی بچوک
- تیلەکۆی گەورە
- حاجی قازی
- حەسەن ئەمنە
- حەمەی قادر
- حەمەی مەحمود
- خاڵەبەگ
- خەڵوە
- دەنگەوەران
- دوومیلانی خواروو
- دوومیلانی سەروو
- دووخڕان
- زەردی حەمە
- زەردی قادر
- زەردی مەحمود
- زەڕێن
- ژاڵان ڕۆبیتان
- ژاڵان ڕۆغزایی
- سماقە
- سەرکەلی خەسرەو
- سەرکەلی عەزیز
- سەرکەلی مارف
- سەرناوە
- سەیدخدر
- سێخڕان
- سێگردان
- شۆراوە
- فەرەج وەیسی حەمەڕەوف
- فەرەج وەیسی ڕۆستەم
- فەرەج وەیسی مەحمود
- قەبری مەلا
- قەڵاڕێویلەی خواروو
- قەڵاڕێویلەی سەروو
- قەڵاقوچاڵی
- قەڵبەزە، ڕزگاری
- کانی چایلەی خواروو
- کانی چایلەی سەروو
- کانی زەرد، ڕزگاری
- کانی کەوە، ڕزگاری
- کونەکۆتر، ڕزگاری
- کیژۆک
- گامەخەڵ
- گڵاڵ کەوەی حاجی نامیق
- گەرمکی شاتری
- گوڵەجۆی حەمەجان
- گۆڕمسقاڵ
- گۆمەزەردی خواروو
- گۆمەزەردی سەروو
- ملەسوور
- مەنسورئەلکان
- مێوەکەی خواروو
- مێوەکەی سەروو
- ناوە، ڕزگاری
- ھەزارکانی، ڕزگاری
- ھەوارە لارە
- ھەوارەبەرزە، ڕزگاری
ناحیەی پێباز(باوەنور)
[دەستکاری]لە ٣٠ گوند پێکھاتووە:
- باوەنور(ناوەند)
- ئاوەخوێڕی
- ئەسحاو
- بانی خان
- پاریاوڵەی بچوک
- پاریاوڵەی گەورە
- پێ ڕەش
- دڕکەی خواروو
- دڕکەی سەروو
- ڕازیان
- ڕەندی عەلی خان
- ڕەواتی
- ڕۆستەم شامار
- زاووت
- زەنگەکەی بچوک
- زەنگەکەی گەورە
- ژاڵەی حاجی قادر
- سەی مەحمود
- سۆفی ڕەحیم ڕەزابەگ
- سۆفی وەن
- قورباق، پێباز
- قولەبەرز
- کۆزەکۆڵ
- کێلەسپی، پێباز
- گڵاڵ کەوەی حاجی محەمەد
- گەرمکەڕەش
- ھەوارەڕەقە
- ھۆمەرەخەجانی عەلی ئەمین
- ھۆمەرەخەجانی والی
- وڕێڵە
- یارمەند
ناحیەی شێخ تەویل
[دەستکاری]لە ٤٣ گوند پێکھاتووە:
- شێخ تەویل(ناوەند)
- ئیمام محەمەد
- براوەگەڵ
- بەردەکونار
- بەرگەل
- بەکربایف
- بێستانە، شێخ تەویل
- پسکان
- تازەدێی ئیمام محەمەد
- تاڵەوان
- ترشاکەی خواروو
- ترشاکەی سەروو
- تم تەمە
- تەپەگاڕووس
- تورکەی ڕۆبیتان
- تورەجاڕ
- تیلەکۆی قەلەندەر
- چاڵەڕەشی ڕۆغزایی
- چرچەقەڵا
- چەمی شۆراوە
- چیاچەرمک
- دارەونکە
- زەردەلیکاو
- زەینەڵ، شێخ تەویل
- سەیبێخان
- قەڵاتۆپزان
- قەڵای تەپەگاڕووس
- کانی گوڵی خواروو
- کانی گوڵی سەروو
- کەڵەشێرەی حەمەی زۆراب
- کەڵەشێرەی خواروو
- کەڵەشێرەی سەروو
- کوردەمیری ئەحمەد
- کوردەمیری بارام
- کوردەمیری حاجی حەمەئەمین
- کوردەمیری حەمەسڵێمان
- کوردەمیری فەقێ حسێن
- کوردەمیری قەڵوەزولوقمان
- کوردەمیری مارف سەیدات
- گردەڕەش، شێخ تەویل
- گوڵەکەوە
- گۆڕی ئەسپ
- مراوە
- ھۆمەرەخەجانی علی حسێن
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- پێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانی
- پێڕستی گوندەکانی قەزای کەلار
- پارێزگای سلێمانی
- ئیدارەی گەرمیان
- قەزای سلێمانی
- کەلار
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی. «سایتی پارێزگای سلێمانی» (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10832784
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ UNAMI. «DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کەرکووک» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10 ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- جوگرافیای باشووری کوردستان
- قەزاکانی پارێزگای سلێمانی
- قەزاکانی باشووری کوردستان
- قەزاکانی ھەرێمی کوردستان
- قەزاکانی عێراق
- قەزاکانی کوردستان