کەریم خانی زەند
| کەریم خانی زەند | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٣ی ئایاری ١٧٠٥ Piruz |
| مەرگ | ١ی ئازاری ١٧٧٩ شیراز |
| گۆڕ | مۆزەخانەی پارس |
| مناڵ | ئەبوولفەتح خان زەند، محەممەد عەلی خان زەند |
| باوان | |
| خێزان | Zaki Khan Zand، سادق خان زەند |
| خانەدان | زەندییەکان |
| پلە | شا (١٧٥١–١٧٧٩) |
کەریم خانی زەند یەکێک بووە لە حاکمەکانی ئێران. کەریم خان لە ھۆزی زەند، لە لەک بوو و دایکیشی لە زەنگنە بووە.

ژیان
[دەستکاری]کەریمخان لە عەشیرەتی زەند لە لەک بوو. بابی ئیناقخانی ناو بووە و ڕەئیسی ئێلی زەند لە لەک بوو و دایکی بەیگوم ئاغا زەنگنە لە زەنگنە بوو. کەریمخان لە دێی «پەری» (پیرۆز) لە ساڵی ١١١٩ی ھ. ق چاوی بە دنیا ھەڵێناوە. کەریمخان لە نەتەوەی لەک ناوچەی مەلایر بووە. کەریمخان لە ساڵی ١١٩٣ – ١١٧٩ حاکمی وڵاتی ئێران بووە و پایتەختی کەریمخان شاری شیراز و لەقەبیشی وەکیلولڕەعایا بووە، پیاوێکی عادڵ، زۆر لە خزمەتی خەڵکدا بووە و زۆر تێکۆشاوە بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و ئاوەدانیی وڵات.
کارەکان
[دەستکاری]یەکێک لە بەرچاوترین باڵەخانەکانی دەورەی زەندییە، «ئەرگی کەریمخانە» کە بە ڕووبەری ١٢٨٠٠ میتری چوارگۆشەیە و ژێرخانی ئەو بەنایە ٤٠٠٠ میتری چوارگۆشەیە و لە ناوەندی شاری شیراز ھەڵکەوتووە. دوای ئەوەی کەریمخان شاری شیرازی بە عینوانی پایەتەخت ھەڵبژاردووە ئەو ئەرگەی بۆ شوێنی ژیانی خاووخێزانی دیاری کرد. ئەرگی کەریمخان سێ شانشینی ھەبووە، لە باکوور، ڕۆژاوا و باشوور. شانشینی باکووری، تایبەتمەندی زستان بووە، شانشینی ڕۆژاوا، تایبەت بە بەھاران بووە و شانشینی باشوور، تایبەت با ھاوین بووە. لە کەنار و پشتی ھەر شانشینەوە وەتاغ و داڵانی لێ دروست کراوە لە لای ڕۆژاوای حەسار. تالاری ئەسڵی ئەرگ، مەنزڵی ڕەسمی و جێگای ژیان و حەسانەوەی کەریمخانی زەند بووە.
شەڕەکان
[دەستکاری]شەرەکانی کەریم خان بریتی لە دوو بەشن:
- شەڕی ناوخۆ واتە لە ناوئێراندا (زۆربەیان دژ بە لوڕەکان)
- شەڕی دەرەکی کە تەنیا یەک دانە بوو ئەویش لەگەڵ عوسمانییەکاندا بوو، کە بوو بەھۆی داگیرکردنی بەسرە لە لایێن کەریم خانەوە.
مردن
[دەستکاری]لە ئاخری عومریدا نەخۆشی ئازارەباریکەی (سل) گرتووە، بەھۆی پیری کە نزیک بە ٨٠ ساڵ لە عومری تێپەڕیوە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بێ ھێزتر بووە. کەریمخان دوای ٣٠ ساڵ و ٨ مانگ و ١٢ ڕۆژ حکوومەت کردن لە ١٣ی مانگی سەفەری ١١٩٣ی ھ. ق فەوتی کردووە و دوای فەوتەکەی لە گۆشەی باشووری حەساری ھونەرستانی سەنعەتی نمازی دەینێژن. دوای دەسەڵاتی ئاغا محەممەدخانی قاجار بە سەر شاری شیراز بە دەلیلی کینە و ناخۆشەویستی قەبرەکەی دەداتەوە و ئێسکەکانی دەردێنێ و لە توورەکەی دەکا و دەیبا بۆ تاران و لە کاخی گوڵستان لەژێر پلیکانی ئەو کاخە دەینێژێ ھەتا ھەموو ڕۆژێ بە سەریدا ڕابرێ و پێی لێ بنێ. دەڵێن لە زەمانی ڕەزاخاندا دەریانھێناوەتەوە و بردوویانە بۆ گۆڕستانی تاران و لە وێ ناشتوویانە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپێدیای ئینگلیزی
- گۆڤاری مەھاباد، ژمارە ١٦٠، ساڵی ١٣٩٣، گەشتێک بۆ شیراز، مەلا مستەفا ڕەشیدی (زاواکێو)