کۆسک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵەی ژێدەرکراوەی کورد (کۆسک) Kurds Open Source Community – KOSC کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە گرنگی ئەدات بە بواری ژێدەرکراوە‌ بە زمانی کوردی. لەڕێگەی ماڵپەرەکەیانە ھەوڵ دەدەن ھۆشیاریی بدرێت لەسەر گرنگی ژێدەرکراوە و پرۆژەکانی. ساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە.

ئامانجەکان کۆسک[دەستکاری]

  1. داخوازی بەکارھێنانی ژێدەرکراوە بۆ ھەموو دەزگا و دامەزراوە حکومیی و تایبەتییەکان.
  2. داخوازی پشتیوانی کردنی پرۆژەکانی ژێدەرکراوە بۆ کورد و، وتووێژکردن لەسەریان.
  3. ھەمائاھەنگی کردنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی تر کە ھاومەبستن لەم بوارەدا. دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئەم بوارە بۆ بەشداریکردنی کورد و چەسپاندنی زمانی کوردی.
  4. شیکردنەوەی نەرمەکاڵا خۆڕاییەکان free software و ژێدەرکراوەکان opensource بە زمانی کوردی.
  5. بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ڕێکخراو بۆ ناساندنی پرۆژەکانی ژێدەرکراوە و ڕاژەیان لە زمانی کوردیدا.
  6. پێدانی زانیاریی لەسەر بایەخ و کردەکانی ژێدەرکراوە بۆ کورد.
  7. ھاوکاریی کردن و پەرەپێدانی نەرمەکاڵا سەربەستەکان و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ھاوبیران لەم بوارەدا.
  8. ھەستان بەوەڵامدانەوەی پرسی بەکاربردنی ژێدەرکراوە بۆ تاکی کورد.

ماڵپەری سەرەکی[دەستکاری]

لەسەر وێبگەی کۆسک ھەموو کار و چالاکیی و ھەواڵەکانی ئەم دەستەیە بڵاوکراونەتەوە کۆسک KOSC