کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
| کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان | |
![]() | |
| سەرکردە | دەستەی ڕێبەرایەتی |
| دامەزران | ٢٠٠٧ |
| پێگەی سەرەکی | سلێمانی، زرگوێز، بانەگەورە، ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵە |
| ھەواڵنامە | دوارۆژ، گۆڤاری چرۆ |
| لقی لاوان | لاوانی پێشڕەو، ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشڕەو و ئاسۆی ژنی کورد |
| لقی ژنان | {{{لقی ژنان}}} |
| ئامانج | سەربەخۆیی بۆ کوردستان |
| ناوچەی چالاکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
| ئایدۆلۆجیا | سۆسیال دێمۆکرات |
| کردەوە سەرەکییەکان | ئاسۆسات، دواڕۆژ |
| رەنگی فەرمی | سوور |
| ماڵپەڕ | https://rojhelatnews.com https://komele.org |
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان حزبێکی سیاسیی چەپی سەربەخۆییخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بەرهەڵستی دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەری کوردستانە. کۆمەڵەی زەحمەتکێشان پێشتر لە ژێر هەژموونەی عەبدوڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادەدا خۆی تەنیا وەک ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران (نەک کۆی دەوڵەتی ئێرانی) دەناساند. پێشتر عومەر ئیلخانیزادە وەک سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بێ ئاگاداریی ئەندامانی حزبەکەی لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی سوێد لە ڕۆژماساڵی ٢٠٢٣/٢/٢٢ لەگەڵ عەبدوڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی چاوەڕێنەکراو یەکگرتنەوەی هەردووک کۆمەڵەیان ڕاگەیاند. دوای ئەم ڕاگەیاندنە بە ماوەیەکی کورت ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کە نزیکەی ٦٠ کەس دەبوون لە ڕیزەکانی حزب دەرچوون و دەستیان کێشایەوە. پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هەردوو حزبی کۆمەڵە بڕیار بوو لە ماوەیەکی دیاریکراودا و لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی هاوبەشدا تەواو ببێت و فۆرمی فەرمی و ڕێکخراوەیی وەربگرێت. بەڵام سەرهەڵدانی "شۆڕشی ژینا مەهسا ئەمینی" و دەرکەوتنی ڕوونتری بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاندەری سەرەکی بوون بۆ ئەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان گەڕانەوە بۆ دید (ڕەئی) و ویستەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکاتە بنەمای بڕیار لە بەرامبەر ڕەفتار و کردەوەکانی عومەر ئیلخانیزادە کە بەبێ هیچ گەڕانەوەیەک بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبەکەی بچێتە ناو "تیمی جۆرج تاون"ەوە کە دواتر مەنشووری (منشور همبستگی و سازماندهی برای آزادی "مهسا"/میساقی هاوپشتی و ڕێخستن بۆ ئازادی)ی لێ کەوتەوە. پێشتریش زێدەبوونی گرژی و ناکۆکی لە نێوان سەرکردەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆتای ساڵی ٢٠٠٧دا بوو بە ھۆی جودابوونەوە و لقدانەوەی عومەر ئیلخانیزادە و دامەزراندنی حزبێکی جودا بە ناوی "کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان". بەڵام لە ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ دوای ١٥ ساڵ هەردوو حزبەکە جارێکی دیکە یەکیان گرتەوە و لە ژێر ناوی "حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران"و بە شێوەی ڕێبەرایەتیی هاوبەش کار و خەباتیان بەڕێوە دەبەن .[١][٢] هەر لە دامەزراندیەوە لە ٢٠٠٧ تا کۆتا، سکرتێری گشتیی ئەو حزبە (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان) عومەر ئیلخانیزادە بوو بەڵام لە دوای یەکگرتنەوەی لەگەڵ "کۆمەڵەی شۆڕشگێر"، سکرتێرەکەی بووە جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە عەبدوڵا موهتەدی.[٣]
کەرتبوونەکانی کۆمەڵە
[دەستکاری]- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (١٩٦٩/١٩٧٩–١٩٨٤)
- کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٨٤–ئێستاکە)
- ڕەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە (٢٠٠٩–٢٠٢٢)
- حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران (٢٠٠٠–ئێستاکە)
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (٢٠٠٧–٢٠٢٢)
- حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران – ڕەوتی یەکگرتنەوە (٢٠٠٨–٢٠١٤)
- کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٨٤–ئێستاکە)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران: ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە (بە فارسی)، نووسراو لە در ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢؛ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ↑ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە' (بە کوردیی سۆرانی)، نووسراو لە در ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢؛ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ↑ ماڵپەڕی ھەوال و شیکاریی ڕۆژ: ھەڵبژاردنی دووبارەی عومەر ئیلخانیزادە بە سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، نووسراو لە ۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ۳۰ی ئایاری ۲۰۱۹.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان باک (لێدوان) ١٥:٢٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ (UTC)
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
