کۆسک
ڕواڵەت
(لە كۆسكەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
کۆمەڵەی ژێدەرکراوەی کورد (کۆسک) Kurds Open Source Community – KOSC کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە گرنگی ئەدات بە بواری ژێدەرکراوە بە زمانی کوردی. لەڕێگەی ماڵپەرەکەیانە ھەوڵ دەدەن ھۆشیاریی بدرێت لەسەر گرنگی ژێدەرکراوە و پرۆژەکانی. ساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە.
ئامانجەکان کۆسک
[دەستکاری]- داخوازی بەکارھێنانی ژێدەرکراوە بۆ ھەموو دەزگا و دامەزراوە حکومیی و تایبەتییەکان.
- داخوازی پشتیوانی کردنی پرۆژەکانی ژێدەرکراوە بۆ کورد و، وتووێژکردن لەسەریان.
- ھەمائاھەنگی کردنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی تر کە ھاومەبستن لەم بوارەدا. دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئەم بوارە بۆ بەشداریکردنی کورد و چەسپاندنی زمانی کوردی.
- شیکردنەوەی نەرمەکاڵا خۆڕاییەکان free software و ژێدەرکراوەکان opensource بە زمانی کوردی.
- بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ڕێکخراو بۆ ناساندنی پرۆژەکانی ژێدەرکراوە و ڕاژەیان لە زمانی کوردیدا.
- پێدانی زانیاریی لەسەر بایەخ و کردەکانی ژێدەرکراوە بۆ کورد.
- ھاوکاریی کردن و پەرەپێدانی نەرمەکاڵا سەربەستەکان و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ھاوبیران لەم بوارەدا.
- ھەستان بەوەڵامدانەوەی پرسی بەکاربردنی ژێدەرکراوە بۆ تاکی کورد.
ماڵپەری سەرەکی
[دەستکاری]لەسەر وێبگەی کۆسک ھەموو کار و چالاکیی و ھەواڵەکانی ئەم دەستەیە بڵاوکراونەتەوە کۆسک KOSC
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |