کۆریای باکوور
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
پۆتانەکان: 40°00′N 127°00′E / 40.000°N 127.000°E
| کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا Democratic People's Republic of Korea 조선민주주의인민공화국 |
|||||
|---|---|---|---|---|---|
| پایتەخت | پیۆنگیانگ | ||||
| ڕووبەر | |||||
| - | ١٢٠٬٥٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" مایلی چوارگۆشە |
||||
| ژمارەی دانیشتوان | |||||
| - | بەراوردی ٢٠٠٩ | ٢٤٬٠٥١٬٢١٨ | |||
| لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
کۆریای باکوور بە فەرمی کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکەی شاری پیۆنگیانگە.
مێژووی دەوڵەت
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٤٦ دا لە دەسەلاتی داگیرکاری ئمپراتۆرییەتی ژاپۆنی ڕزگاری بوو ھەر لەو ساڵە دا بە بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەو سەردەمە نیوە دروگەی کۆریا بە ھێلێ پانی جوگرافی ٣٨ باکوور دا کرا بە دوو بەشەوە، بەشی باکووری سپێدرایە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و باشوورەکەشی خرایە ژێر ڕکێفی ولایەتە یەگکگرتوەکانی ئەمریکاوە و بەو شێوەیەش گەل و خاکی کۆرییەکان تا بە ئەمرۆشی لەگە دابێت لە دابەش بوونە ڕزگاری نەبووە.
لە کۆریای باکوور بۆ یەکەمین جار، لە ساڵی ١٩٤٦ دا و لەژێر کاریگەری و لاسایی کردنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دا پارتی کۆمۆنیستی کۆریای باکوور پارتی کرێکارانی کۆری دامەزرا و ھاوکات لە ژێرچاودێری و بەڕێنوێنی بەرپرسانی مۆسکۆ حکوومەتی کاتی دامەزار کە لەلایەن کەسانێکەوە بەرێوە دەبرا، لەناویان دا ئیل سونگی ڕێبەری ڕۆحی و کۆمۆنیستەکانی کۆریا، لە سۆڤیەت خولی تایبەتیان بۆ کرابوویەوە و پەروەدەوە و گۆش کرا بوون.
پاش دوو ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٤٨ دا بە پشتیوانی سۆڤیەت کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا دامەزرا و ھێزەکانی سۆڤیەت، لەو وڵاتە کشانەوە. ھێندەی نەبرد لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە نێوان باکوور و باشووری کۆریا دا شەڕێکی خوێناوی ڕووی دا. لەو شەرە دا چینییەکان و سۆڤیەت پشتیوانیان، لە باکوور کرد و ئەمریکاش پشتی باشوورییەکانی گرت. پاش ٣ ساڵ لە شەڕی ماڵوێرانکەر و گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس، لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دوورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکوور و باشوور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا.
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی کۆریای باکوور ٢٥٬٠٢٦٬٥٨٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٣٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٣٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٦١ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی کۆریای باکوور
- دەروازەی کۆریا
- دەروازەی شەڕی سارد
- دەروازەی وڵاتەکان
