کورد ئایتی گرووپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە كوردئایتی گرووپەوە ڕەوانە کراوە)

کورد ئایتی گرووپ (Kurd IT Group) لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ دامەزراوە. گرووپێکی تەکنەلۆژی کوردییە کە ئامانجی گەشەپێدانی زمانی کوردییە لەسەر وێب، گرووپەکە ڕۆڵیان ھەبووە لە پەرەپێدانی تەختەکلیلی کوردی.

ھەواڵی تەکنەلۆژی[دەستکاری]

یەکێک لەکارەکانی کوردئایتی گرووپ بەئەنجامی دەگەیەنێت، گەیاندنی نوێکارییەکانی بواری تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانە لە شێوەی ھەواڵی کورت و ڕاپۆرتدا. نووسەرانی ئەم ھەواڵانە، ئەندامانی ماڵپەڕن کە بە شێوەی خۆبەخشانە بەشداری دەکەن. لە ئێستادا بەشی ھەواڵ لە ماڵپەڕەکە وەستاوە لە چالاکی.

ئامراز دانان بۆ نووسینی کوردی[دەستکاری]

لە بواری تایپ و نووسینی کوردی دروستکردنی بەرنامەی پاڵپشتیی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و فۆنتەکانی یونیکورد لە ڕاژە گرنگەکانی ئەم گرووپەیە کە لە یەکەم ھەوڵەکان بوو بۆ نووسینی کوردی لەسەر بنەمای یونیکۆد.

سەکۆکان[دەستکاری]

کوردئایتی گرووپ ساڵانێک ڕاژەی پرسیار و وەڵامی لەشێوەی مەکۆ لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری و زمانی کوردی دا هەبوو.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]