کەمانچە

کەمانچە یان جۆزە ئامێرێکی ڕۆژھەڵاتییە. ئەم سازە بێجگە سک، دەسک و سەر، لە بنەوە پێیەکی ھەیە کە لەسەر زەوی یان چۆکی ژەنیار دادەنرێت. ئەم سازە چوار تاڵ ژێی ھەیە و لە بنەڕەتدا تایبەتی ناوچەکانی لۆڕستان بووە و لەوێوە ھاتووەتە ناو مووسیقای ئێران و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتەوە.
ناوەکان
[دەستکاری]ناوەکانی تری کەمانچە:
- جۆزە
- کەماچە
- تاڵ
- مووزەن
- میکەش
مێژوو
[دەستکاری]یەکەمین شوێنەواری سازی کەمانچە لە مێژوودا دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی (موسیقی الکبیر بەرھەمی ئەبوو نەسری فارابی /سەدەی چوارەمی کۆچی)، کە بە ڕوباب ناوی لێبراوە. کەمانچە لە سەردەمی سەفەوی و قاجاردا دەبێتە بەشێک لە دەزگای مووسیقای ئێرانی. کۆنترین دەنگی ھەڵگیراوی کەمانچە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە.
شێوەی ژەندن
[دەستکاری]ژەنیار بە دانیشتنەوە پێی کەمانچەکە لەسەر زەوی (یا کورسی)یان چۆکی خۆی دادەنێت. ئامێر لە کاتی ژەندندا نەختێک دەسووڕێت و بەم کارە ئارشە ئاسانتر ژێکان دەلاوێنێت. ژەنیار، سازەکە بەقیتی بە دەستی چەپەوە دەگرێ و قامکەکانی لەسەر دەسکەکە ڕادەخشێنێت و ئارشەش بە دەستی ڕاستەوە دەگرێ و بە سەر ژێکانیدا دەھێنێت.
ژەنیاران
[دەستکاری]ژەنیارانی بەناوبانگی کەمانچە بریتین لە: