بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە كلەوە ڕەوانە کراوە)
کل و کڵەدان و مێڵ

کل یان کڵە (بە عەرەبی: کُحْل) کەرەستەیەکی جوانکاریی چاوی کۆنە کە لە ھاڕینی ستیبنیت (Sb2S3) دروستدەکرێت. بە بەربڵاوی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا، دەریای ناوین، باشووری ئاسیا، ڕۆژاوای ئەفریقا و قۆچی ئەفریقا وەک ھێڵی چاو بۆ تاریککردنی ژێرچاو و وەک ڕومێڵ بەکاردێت. بەزۆری لەلایەن ژنانەوە بەکارئەھێنرێت، بەڵام ھەنێک پیاو و مناڵیش بەکاری دێنن.

کل لە ماوەیەکی کۆنەوە لە ھیندستانیش وەک کەرەستەیەکی جوانکاری بەکاردێت. دایکەکانی ئەوێ کل دەخەنە چاوی مناڵەکانیان یەکسەر دوای لەدایکبوونیان. ھەندێکیان بۆ «بەھێزکردنی چاوی مناڵەکان» بەکاریان دەھێنا، ھەنێکیشیان باوەڕیان وابوو کە لە چاوەزار ئەیان پارێزێت.[١]


کل و ئیسلام

[دەستکاری]
پیاوێکی ئەفغانی کە کلی کردووەتە چاوییەوە و ڕیشی بە خەنە بۆیەکردووە بە پەیڕەوی سوننەتی پێغەمبەر محەممەد.

لە ئیسلامدا، پێغەمبەر محەممەد کلی بەکارھێناوە و پێشنیاری کردووە بۆ خەڵکی تر چونکە پێی وابووە کە بەسوود بووە بۆ چاو.[٢][٣][٢] لە ئێستادا زۆربەی پیاوانی موسڵمان لە ڕەمەزاندا بەکاری دێنن.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Hardy A, Walton R, Vaishnav R. , Int J Environ Health Res. 2004 Feb;14(1):83–91. Composition of eye cosmetics (kohls) used in Cairo.
  2. 1 2 IslamQA fatwa 44696: "Pure kohl is beneficial to the eyes and is not harmful"retrieved September 18, 2015
  3. “Sunan an-Nasa'i 5113: Vol. 6, Book 48, Hadith 5116”
  4. «Merdeka: "Tradisi unik muslim Yaman rias mata dengan kohl saat Ramadan"». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. "Proverb of the day: Instead of applying kohl to her eyes, he blinded her" ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Ahram Online. Friday 3 July 2015
  6. Wall Street Journal: "KOHL IN HIS EYE: A man winced as kohl was applied to his eyelids at the Grand Mosque during the Muslim holy fasting month of Ramadan in San'a, Yemen July 27, 2013