قەیسەر (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەیسەر
دەرھێنەرمەسعوود کیمیایی
بەرھەمھێنەرعەباس شەباویز
نووسینمەسعوود کیمیایی
کاستبێھرووز ڤۆسووقی
ناسر مەلەک موتیعی
جەمشید مەشایەخی
پووری بەنایی
بەھمەن موفید
ئێران دەفتەری
مۆسیقائەسفەندیار مونەفەرزادە
وێنەگری سینەماییمازیار پرتو
دەستکاریمازیار پرتو
ڕێکەوتی دەرچوون١٩٦٩
وڵات[[ئێران
زمانفارسی

قەیسەر (بە فارسی: قیصر‎) فیلمێکی فارسییە و بەرھەمی ساڵی ١٩٦٩یە و لە نووسین و دەرھێنانی مەسعوود کیمیاییە و بێھروز وسوقی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە، فیلمی قەیسەر بە یەکێک لە کاریگەرترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ئێران دادەنرێت و لە دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێراندا پشکێکی گەورە بەر قەیسەر دەکەوێت،[١] قەیسەر توانی ڕیکۆردی ئەو کاتەی سینەمای ئێران بشکێنێت و تا ماوەی دوو ساڵیش لە سینەماکاندا بینەری ھەبوو[٢]

چیرۆک[دەستکاری]

فاتی لەلایەن یەکێک لە برایانی ئاب مەنگلەوە دەست درێژی دەکرێتە سەر و دواتر خۆی دەکوژێت بەڵام نامەیەک جێدێڵێت لە دوای خۆی و ڕووداوەکەی تێدا دەنوسێت و دایکی و خاڵی نامەکە دەخوێننەوە، فەرمان کە برا گەورەی فاتییە ئاگادار دەبێت لە ڕووداوەکە و دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە بەڵام لەبەرئەوەی سوێندی خواردووە چەقۆ ھەڵنەگرێت بە دەستی بەتاڵ دەچێت بۆ تۆڵە کردنەوە و لە کاتی شەڕکردن لەگەڵ یەکێک لە سێ براکە دوو براکەی تر دەیکوژن، یەکێک لە برایانی ئاب مەنگل ھۆشیاری بە دوو براکەی تری دەدات کە قەیسەری برا بچووکی فەرمان مەترسیدارە و دەبێت وریا بن لێی، قەیسەر (بێھروز وسوقی) کە برا بچووکە لە گەشت دێتەوە لە ڕووداوەکە ئاگادار دەبێت و دەیەوێت تۆڵەی خوشکەکەی و براکەی بکاتەوە و ھەنگاو بە ھەنگاو دەیەوێت برایانی ئاب مەنگل تیا بەرێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران ڕەتکردنەوەی سینەمای حاکم - پڕۆبلماتیکا - دواین سەردان ٢٨ی ٣ی ٢٠١٧
  2. ^ مەسعوود کیمیایی قەیسەری شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران - ماڵپەڕی حامی - دواین سەردان ٢٨ی ٣ی ٢٠١٧