بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەیرانی دەستووریی ئیسپانیا ٢٠١٧‒٢٠١٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەیرانی دەستووریی ئیسپانیا ٢٠١٧‒٢٠١٨
بەشێک لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا
بەردەم وەزارەتی ئابووری و دارایی کەتەلۆنیا (سەرەوە)؛ بنکەی دەنگدان لە ١ی تشرینی یەکەم (ناوەڕاست لای چەپ)؛ کارلیس پویگدیمۆنت لە کاتی پێشکەش کردنی بەیاننامەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا (ناوەڕاست لای ڕاست)؛ ماریانۆ ڕاخۆی لەکاتی ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی یاسای بەڕێوەبردنیی ڕاستەوخۆ (خوارەوە)
ڕۆژ٦ی ئەیلولی ٢٠١٧ – ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨
(٨ مانگ، و ٣ ھەفتە، و ٥ ڕۆژ)
شوێن
کەتەلۆنیا، ئیسپانیا
ھەندێک ڕووداوی تریش لە شارەکانی ئەورووپا
هۆکار
ئەنجام
  • ھەڵوەشاندنەوەی کابینەی ئەنجامدەری ڕیفراندۆم و ڕێکخستنی ھەڵبژاردنی نوێ
  • ناردنی ھێزی پۆلیسی ئیسپانی بۆ پایتەختی کەتەلۆنیا و سەرکوتکردنی جوداخوازان
  • ناڕەزایەتی گەلی کەتەلۆنیا
  • دەستگیر کردنی ئەنجامدەرانی ڕیفراندۆم و سزادانیان
ژمارە

ھێزی پۆلیسی کەتەلۆنیا:

  • ١٧٫٠٠٠ (تا ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧)[١]

دەستەی نێردراوی پۆلیسیی کەتەلۆنیا (ئیسپانی):

زیانە گیانییەکان

برینداربوونی ھاووڵاتیان:

  • ١٫٠٦٦ (بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی کەتەلۆنیا)[٤]

دەستگیر کراو:

  • ١٠

برینداربوونی بریکاران:

  • ١١١ (بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا)[٥][٦]
  • ١٢ (بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی کەتەلۆنیا)[٤]

قەیرانی دەستووری ئیسپانیا، قەیرانێکی دەستوری بوو لە ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠١٨ بەردەوام بوو، لە ئەنجامی ململانێیەکی سیاسی نێوان حکومەتی ئیسپانیا و سەرکردایەتی ھەرێمیی کەتەلۆنیا لە سەردەمی سەرۆکایەتی کارلیس پویگدیمۆنت. دوای ئەوە دەستی پێکرد، کە ئەو یاسایەی دەتوانێت ڕێگە بدات بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە لە سەردەمی ماریانۆ ڕاخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ھەڵپەسێردرا و دواتر لەلایەن دادگای دەستورییەوە ڕاگیرا.[٧][٨] ھەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ڕووداوەکانیان بە "یەکێک لە خراپترین قەیرانە سیاسییەکانی مێژووی مۆدێرنی ئیسپانیا" پێناسە کردووە.[٩]

حکومەتەکەی پویگدیمۆنت ڕایگەیاند کە نە دەسەڵاتدارانی ناوەندی ئیسپانیا و نە دادگاکان ناتوانن پلانەکانیان ڕابگرن و بەنیازن بە ھەر شێوەیەک بێت دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن، ئەمەش کاردانەوەی یاسایی و سیاسی لێکەوتەوە کە بە خێرایی لە حکومەتی ئیسپانیا و کەتەلۆنیاوە بۆ شارەوانییەکانی کەتەلۆنیا بڵاوبووەوە، وەک چۆن سەرۆک شارەوانییە ناوخۆییەکان لەلایەن سەرکردایەتییەوە ھاندرابوون بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و یارمەتی بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن کە ئەنجام دەدرێت.[٧][١٠][١١] تا ١٥ی ئەیلوول، لەگەڵ دەستپێکردنی ھەڵمەتی لایەنە سەربەخۆیی خوازەکانیی کەتەلۆنیا، حکومەتی ئیسپانیا ھێرشێکی سەرتاسەری بۆ سەر ھەرێمی کەتەلۆنیا دەست پێکرد، بۆ پووچەڵکردنەوەی دەنگدانی ڕیفراندۆمەکە؛ لەنێویاندا ھەڕەشەی دەستبەسەر داگرتنی دارایی بەشێکی زۆری بودجەی کەتەلۆنیا و دەستبەسەر داگرتنی پۆستەر و نامیلکە و ھەر باسێکی ڕیفراندۆم کە وەک لێکۆڵینەوەی نایاسایی و تاوانکاری سەیر دەکران، پۆلیسە نێردراوەکان فەرمانیان پێکرابوو زیاتر لە ٧٠٠ سەرۆکی شارەوانی ناوخۆیی کە بە ئاشکرا ڕەزامەندییان دەربڕیبوو بۆ یارمەتیدان لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەدا، دەستگیر بکەن.[١٢][١٣] گرژییەکانی نێوان ھەردوولا گەیشتە ئاستێکی بەرز، دوای ئەوەی پۆلیسی ئیسپانیا لە ٢٠ی ئەیلولدا ھەڵیکوتایە سەر بارەگای حکومەتی کەتەلۆنیا لە بارسێلۆنا، و چواردە بەرپرسی باڵای کەتەلۆنیایان دەستگیرکرد. ئەمەش بووە ھۆی ناڕەزایەتی لە دەرەوەی بەشی ئابووری کەتەلۆنیا کە ئەفسەرانی پاسەوانی مەدەنی بۆ چەند کاتژمێرێک لەناو بیناکەدا گیریان خواردبوو و چەندین ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.[١٤] لە کۆتاییدا ڕیفراندۆمەکە ئەنجامدرا، ھەرچەندە بەبێ ئەوەی ھیچ ستانداردێکی ھەڵبژاردنەکان جێبەجێ بکات، و لە نێوان کەمی ڕێژەی بەشداریکردن و سەرکوتکردنی پۆلیسدا، بە برینداربوونی سەدان کەس کۆتایی ھات.[١٥][١٦][١٧]

پشت ڕووداوەکان

[دەستکاری]

زیادبوونی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ڕەگ و ڕیشەکەی بۆ بڕیارێکی دادگای دەستووری ساڵی ٢٠١٠ دەگەڕێتەوە، کە بەشێکە لە پەیڕەوی ناوخۆیی ساڵی ٢٠٠٦ی ھەرێمەکان، کە دەسەڵاتی نوێی خۆبەڕێوەبەریی بە ناوچەکە دەبەخشی.[١٨][١٩] لەوێوە خواست لەسەر سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و ھەرێمەکانی تر زیاد بوو، بەتایبەت لە کەتەلۆنیا، کە مێژوویەکی کۆنی لەگەڵ کێشەی سەربەخۆییدا ھەیە.[٢٠]

دوای ئەوەی پارتە ناسیۆنالیستەکان زۆرینەی کورسییەکانی ھەڵبژاردنیان بەدەست ھێنا، و پویگدیمۆنت وەک سەرۆکی نوێی ھەرێمی کەتەلۆنیا دەست بەکار بوو، بەڵێنیدا ڕیفراندۆمێکی سەربەخۆیی پابەندکەر ڕێکبخات، بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی ٨٠٪ی خەڵکی کەتەلۆنیا بەشدارییان تێیدا کرد، و ٩١.٨٪ی پشتگیرییان کرد کە کەتەلۆنیا ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ.[٢١] حکومەتی کەتەلۆنیا بۆ پشتگیریکردن لە پێشنیارەکەی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا، داوای مافی چارەی خۆنووسینی لە خەڵک و داوەرانی سیاسی، ئابووری و کولتووری کەتەلۆنیا کرد.[٢٢][٢٣] حکومەتی ئیسپانیا بە سەرۆکایەتی ماریانۆ ڕاخۆی، دژی دەنگدانێکی لەو شێوەیە بوو و ئاماژەی بەوەدا کە ھەر گشتپرسییەک بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا پێچەوانەی دەستووری ساڵی ١٩٧٨ی وڵاتەکە دەبێت، چونکە باسی لە ھیچ بڕگەیەکی بۆ دەنگدان لەسەر چارەی خۆنووسین نەکردووە.[٢٤]

لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧، پویگدیمۆنت ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی چاوەڕوانکراو لە ١ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا ئەنجام دەدرێت. حکومەتی کەتەلۆنیا ڕەخنەی لە ھەڵوێستی حکومەتی ئیسپانیا گرت لە ڕەتکردنەوەی دانوستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ئیسپانیای تۆمەتبار کرد بە ھەڵوێستی نادیموکراسییانە.[٢٥]

سەرەتای قەیران

[دەستکاری]

ڕاگرتنی ڕیفراندۆم

[دەستکاری]
لایەنگرانی سەربەخۆیی لە میانی گردبوونەوەیەکدا لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧

لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧، یاسای ڕیفراندۆمی چارەنووسی کەتەلۆنیا لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا پەسەند کرا، و داندرا یاسای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی مەبەست، کەلە بڕیارە لە ١ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت. [٢٦] دوای ماوەیەکی کەم لە دەنگدانی پەرلەمان، کە تیایدا زۆربەی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بەبێ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە لە ھۆڵی پەرلەمان چوونە دەرەوە، حکومەتی ھەرێمی کەتەلۆنیا بڕیارەکەی واژۆ کرد و بە فەرمی بانگەشەی بۆ ڕیفراندۆم کرد.[٢٧][٢٨] جگە لەوەی یاساکە نادەستوورییە، ڕەخنەی زۆری لێ گیرا کە بە کەمینەی پەرلەمانی پەسەند کراوە و مافی ئۆپۆزسیۆن ھەژمار نەکراوە.[٢٩][٣٠]

ڕێکاری یاسایی و پۆلیس

[دەستکاری]
خۆپیشاندانەکانی بارسێلۆنا دوای دەستگیرکردنی چواردە بەرپرسی حکومەتی کەتەلۆنیا لە ٢٠ی ئەیلولدا.

لە ٨ی ئەیلوول داواکاری گشتی کەتەلۆنیا، دوو سکاڵای پێشکەش بە دادگای باڵای دادوەری کەتەلۆنیا (TSJC) کرد، لە دژی حکومەت و دیوانی پەرلەمان بۆ تاوانکاری و خراپ بەکارھێنانی پارەی گشتیی دەوڵەت. ئەم سکاڵایانە بەگشتی بۆ ئەوە بوو، تا پڕوپاگەندە و تابلۆی ڕیکلام کردنی سەر شەقامەکان دانەندرێن و ھیچ کۆبوونەوە و ئاھەنگێکی تایبەت بە ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت.[٣١]

بڕیارێک لە ١٣ی ئەیلوول لەلایەن داواکاری گشتی ئیسپانیاوە دەرچوو، بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لەسەر ھەموو سەرۆک شارەوانییە ناوخۆییەکانی کەتەلۆنیا، کە بە ئاشکرا ڕایانگەیاندبوو کە یارمەتیدەر دەبن لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، کە کۆی گشتییان زیاتر لە ٧٠٠ کەس بوون. لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ھەنگاو بۆ ڕێگریکردن لە ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا، داواکاری گشتی، بەرپرسانی پۆلیسیشیان ڕاسپاردبوو کە دەست بەسەر سندوقەکانی دەنگدان و ناوەندەکانی ھەڵبژاردن و ھەموو ئەو شتانەدا بگرن کە دەتوانن سوودیان ھەبێت لە دەنگدانەکەدا.[٣٢][٣٣] پاشان حکومەتی ئیسپانیا دەستی کرد بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕاستەوخۆی زۆربەی پارە و دارایییەکانیی ھەرێمی کەتەلۆنیا.[٣٤][٣٥]

زیادبوونی قەیرانەکان

[دەستکاری]

ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی دواتر

[دەستکاری]
خۆپیشاندان لە بارسێلۆنا لە کاتی مانگرتنی گشتی، کە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە کەتەلۆنیا بەڕێوەچوو.

سەرەڕای ڕاگرتنی ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا، لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو، وەک ئەوەی سەرکردایەتی ھەرێمەکە بڕیاریان دابوو.[٣٦] زیاتر لە ١٢ ھەزار ئەفسەری فەیلەقی پۆلیسی نیشتمانی و پاسەوانی مەدەنی لە سەرانسەری کەتەلۆنیا جێگیرکران، ئەمەش لە ھەوڵێکدا بۆ داخستنی بنکەکانی دەنگدان و دەستبەسەرداگرتنی ھەموو مادەکانی ھەڵبژاردن بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی دەنگدانەکە. حکومەتی ئیسپانیا ناچار بوو ھەڵمەتەکانی پۆلیس ھەڵبوەشێنێتەوە، دوای ئەوەی پێکدادان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا ڕوویدا. ئاماژە بەوەش کراوە، ٨٩٣ ھاوڵاتی مەدەنی و ١١١ بریکاری پۆلیسی نیشتمانی و پاسەوانانی مەدەنی بریندار بوون.[٣٧][٣٨] بەپێی ھەندێک لە میدیاکانی ئیسپانیا ڕەنگە ئەو ژمارانە پێشتر ڕاپۆرتکراون، زیادەڕەوییان تێدا کرابێت.[٣٩][٤٠][٤١][٤٢][٤٣]

ڕووداوەکانی ١ی تشرینی یەکەم ناڕەزایەتییەکی گشتی لە کەتەلۆنیا بەدوای خۆیدا ھێنا و سەدان ھەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر توندوتیژی پۆلیسی ئیسپانیا.[٤٤]

سەربەخۆیی و حوکمڕانی ڕاستەوخۆ

[دەستکاری]

لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا ماریانۆ ڕاخۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دووپاتی کردەوە کە حکومەتی ئیسپانیا مادەی ١٥٥ دەست پێدەکات و ھەنگاو دەنێت بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا دوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران کە بڕیاربوو لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای نامەیەکی پویگدیمۆنت دێت، کە تیایدا ڕایگەیاندبوو کە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە بەڵام لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەتواندرێت دەنگی لەسەر بدرێتەوە، ئەگەر ئیسپانیا بەردەوام بێت لە سەرکوت کردنەکانی.[٤٥] دواتر ڕاخۆی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئیسپانیا کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی گشتی کەتەلۆنیا دەکات و بەردەوام دەبێت لە دوورخستنەوەی پویگدیمۆنت و تەواوی حکومەتی کەتەلۆنیا لە ئۆفیسەکانیان و ھەڵبژاردنی ڕاوستەوخۆ لە کەتەلۆنیا ئەنجام دەدەن.[٤٦][٤٧][٤٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sellart، Jaume (١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Guardia Civil y Policía Nacional movilizan mil antidisturbios más en Catalunya». El Periódico de Catalunya (بە ئیسپانی). Barcelona. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Agencia EFE (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «El despliegue de la Policía Nacional y la Guardia Civil se mantendrá en Cataluña». 20 minutos (بە ئیسپانی). لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Thousands of Spanish police and Civil Guards deploy across Catalonia». El Nacional. Barcelona. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «Balanç de les càrregues de l'1-O: 1.066 ferits, 23 d'ells més grans de 79 anys i dos menors d'11». Nació Digital (بە كاتالۆنی). October 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ Serra، Ot (٢٠ی نیسانی ٢٠١٨). «El govern espanyol va quadruplicar la xifra d'agents ferits l'1-O». Ara (بە كاتالۆنی). لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ (in es) RESPUESTA D EL GOBIERNO 684/37958 (Report). Senado. 22 March 2018. Retrieved 20 April 2018. "En relación con la pregunta de referencia, se informa que 111 miembros de las Fuerzas y Cuerpos de Seguridad del Estado fueron contusionados" 
  7. ^ ئ ا «Spain Catalonia: Court blocks independence referendum». BBC News. ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ Strange، Hannah (٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Spain's constitutional court suspends Catalan referendum law». The Daily Telegraph. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ^ Stothard، Michael (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Spanish national police raid Catalan government headquarters». Financial Times. Madrid. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  10. ^ Noguer، Miquel؛ Tena، Berta (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Prosecutors take action against Catalan officials after referendum law passed». El País. Barcelona, Madrid. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  11. ^ «Catalonia pushes Spain toward crisis». The Leader. ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. ^ Hedgecoe، Guy (١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Spain's crisis sharpens as Catalonia referendum campaign begins». The Irish Times. Madrid. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. ^ «Spanish police confiscate Catalan referendum material». Al Jazeera. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  14. ^ Ortega Dolz، Patricia؛ Andrés، Guillen؛ Pérez، Fernando Jesús (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Spanish prosecutors formally accuse Barcelona protesters of sedition». El País. Barcelona, Madrid. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  15. ^ «'More than 700 hurt' in Catalonia poll». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ Vasco Cotovio؛ Isa Soares؛ Hilary Clarke (October 2017). «Catalonia independence vote descends into chaos». CNN. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  17. ^ Europa Press (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Interior asegura que 431 policías y guardias civiles resultaron heridos en el dispositivo por el 1-O». www.europapress.es. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «Spanish Constitutional Court cuts back Catalan Statute of Autonomy». Nationalia. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  19. ^ Govan، Fiona (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «Catalonia can call itself a 'nation', rules Spain's top court». The Daily Telegraph. Madrid. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  20. ^ Burgen، Stephen (١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢). «Catalan independence rally brings Barcelona to a standstill». The Guardian. Barcelona. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  21. ^ Jackson، Patrick (١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Catalonia's collision course with Madrid». BBC News. Barcelona, Madrid. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  22. ^ Jones، Sam (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «Catalonia calls independence referendum for October». The Guardian. Madrid. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  23. ^ «Catalonia plans an independence vote whether Spain lets it or not». The Economist. Madrid. ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  24. ^ Jones، Sam؛ Burgen، Stephen (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Catalan president says Madrid is suspending region's autonomy». The Guardian. Madrid, Barcelona. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  25. ^ «Catalonia to hold self-determination referendum on October 1, 2017». Barcelona. Catalan News Agency. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  26. ^ Puente، Arturo (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «El Parlament aprueba la ley para declarar la independencia tras el 1-O». eldiario.es. Madrid. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  27. ^ Jones، Sam (٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Catalonia to hold independence vote despite anger in Madrid». The Guardian. Madrid. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  28. ^ «Catalan parliament passes controversial referendum law». El País. Barcelona, Madrid. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  29. ^ «La ley de transitoriedad contempla el control político absoluto de jueces y fiscales». El español. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  30. ^ «Los puntos más polémicos de la ley del referendo catalán». La Voz de Galicia. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  31. ^ «The criminal prosecution proceeds the Government and the Parliament table» (بە كاتالۆنی). Ara. ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  32. ^ «Spain threatens to arrest over 700 Catalan pro-referendum mayors». The Daily Telegraph. ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  33. ^ «Spain summons Catalan mayors over independence vote». Al Jazeera. ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  34. ^ Estévez Torreblanca، Marina؛ Carreño، Belén (١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «El Gobierno asume los pagos de las facturas catalanas». eldiario.es (بە ئیسپانی). لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  35. ^ Sixto Baquero، Camilo؛ Sérvulo González، Jesús (١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Catalonia to central government ahead of referendum: No more spending reports». El País. Barcelona, Madrid. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  36. ^ «Catalan self-determination referendum: results 2017». Statista. ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  37. ^ «¿Cuántos heridos hubo en realidad el 1-O?». EL PAÍS (بە ئیسپانی). ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  38. ^ «Over 840 people injured in Catalonia during referendum: Catalonia regional government». Reuters. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  39. ^ Iglesias، Leyre (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Contamos como agresiones hasta las ansiedades por ver las cargas por televisión». El Mundo (بە ئیسپانی). لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  40. ^ «Contamos como agresiones hasta las ansiedades por ver las cargas por televisión». ELMUNDO (بە ئیسپانی). لە ٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  41. ^ «1-O: Denuncian que Salut dio órdenes de 'confundir' heridos y atendidos». Redacción Médica (بە European Spanish). لە ٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  42. ^ «La Generalidad dio orden de confundir heridos y atendidos el día del referéndum ilegal». Libertad Digital (بە European Spanish). ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  43. ^ Preston، Peter (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Violence in Catalonia needed closer scrutiny in age of fake news». the Guardian (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  44. ^ «Catalan referendum: Vote illegal – Spain's King Felipe». BBC News. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  45. ^ «Spain moves to suspend Catalan autonomy». BBC News. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  46. ^ Ponce de León، Rodrigo (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Rajoy aprueba la intervención completa de Catalunya para cesar al Govern y convocar elecciones». eldiario.es (بە ئیسپانی). لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  47. ^ Burgen، Stephen (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Catalonia crisis escalates as Spain set to impose direct rule within days». The Guardian. Barcelona. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  48. ^ «Catalonia independence: Spain pushes to remove leaders». BBC News. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.