بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەیرانی داراییی ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قەیرانی داراییی ھەرێمی کوردستان مەبەست لێی لەو قەیرانەیە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تەواوی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە،[١][٢] کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە لە ئێستاشدا بەردەوامە، بەمھۆیەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەیتوانیوە پڕۆژە یاسای بودجە بباتە پەرلەمانی کوردستان.[٣] ھەر بەھۆی قەیرانەکەوە حکوومەت نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەرەکانی بدات، بۆ ئەمەش پەنای بردە سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچە و لێبڕینی مووچە.[٣][٤] ھۆکارە سەرەکییەکانی دروست بوونی قەیرانەکە بۆ دروست بوونی ناکۆکی لەنێوان حکوومەتی ھەرێم و بەغدا، ڕاگەیاندنی ئابووری سەربەخۆی ھەرێم لەڕێی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتی باشووری کوردستان، ھەروەھا دابەزینی نرخی نەوت لە ئاستی جیھان دەگەڕێتەوە.[٥]

بەھۆی قەیرانەکەوە، لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥، نزیکەی ١٤ ھەزار کرێکار کار و کەسابەتیان لەدەستدا.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Sorani، Basnews. «ھەرێمی کوردستان قەیرانی دارایی تێدەپەڕێنێت». www.basnews.com. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «وەزارەتی دارایی: تاوەکو قەیرانی دارایی ھەبێت پارە بە حیزبەکان نادرێت». www.rudaw.net. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. 1 2 «قەیرانی دارایی و چارەسەرە گونجاوەکان لەکوردستان». chawykurd.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «مووچەی پاشەکەوتکراوی پێشووی فەرمانبەرانی ھەرێم دەگەڕێتەوە؟». bmctv.krd. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «لەگەڵ ڕووداوەکاندا: قەیرانی دارایی لە نێوان عێراق و ھەرێمدا». VOA (بە کوردی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. «لە قەیرانی ئابوری ھەرێمدا، ھەزاران کرێکار کارەکانیان لەدەستداوە». www.radionawa.com. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.