قەیتوول

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

قەیتوول گوندێکە دەکەویتە ناوچەی گەرمیانەوە، گوندیکی گەورە بوو بەر لە ئەنفال و دۆزەخەکەی، سەربەناحیەی (قادرکەرەم-کەرکوک) ە (٦٥)کم لەشاری (کەرکوک) ەوە دورە دەکەوێتە رۆژھەلاتی کەرکوک و دانیشتوانەکەی لە ھۆزی زەنگەنەن گوندی قەیتول سنورێکی فراوانی ھەیە ھاوسنورە لەگەل ئەم گوندانە لە باکورەوە (کەریمەجەل، زالیاو، پونگەڵە، ئاوە بۆرەکە) تیرەکانی ھۆزی جافن دۆستایەتیەکی پتەویان لەگەل دانیشتوانی قەیتولدا ھەیە لە باشوری قەیتولەوە گوندەکانی (ژاڵە، گەڕاوی، ھەڕێنە) دانیشتوانی ئەم گوندانەش لە ھۆزی زەنگەنەن و خزمایەتیەکی تێکەڵاوی لە نێوانیاندا ھەیە،. گوندی قەیتول لە ساڵی (١٩٨٨)پێش شاڵاوی ئەنفال (٢٨٥)خیزانی تیا دەژیا دانیشتوانەکەی بژێوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاودیری و ئاژەڵداری و باخ وباخات بووە.

گوندی قەیتول و ھؤزی زەنگەنە[دەستکاری]

گوندی قەیتول مێژوەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە پایتەختی ھۆزی زەنگەنەیە لە ساڵەکانی(١٥٧٨ز) میر سمایل میری میرنشینی ھۆزی زەنگەنە لە ناوچەی کرماشانی ئێرانەوە کۆچی کردووە بەشێکی ھۆزەکەی لە گەڵیدا ھاتوەتە باشوری کوردستان و گوندی قەیتولی کردوە بە پایتەختی میرنشینی ھۆزەکەی قەڵایەک دروست دەکات و دەیکات بە پایتەختی دەسەڵاتدارێتی، ماوەی (٤٠)ساڵ حوکم ڕانی کردوە لە ناوچەکەدا ئەو قەڵایە دەکەویتە بناری امام زەنوورەوە لە خواروی چیاکەوە ئەشکەوتێکی فراوانی لێیە و ئاسەوارە مێژوویەکان ئەوە دەردەخات زۆر لە مێژەوە مرۆڤ لەو ئەشکەوتە ژیاوە، لە خوارووی ئەشکەوتەکەوە ئاوێکی گەورەو بەھێز ھەڵدەقوڵی تایبەتمەندی ئەم ئاوە لەوەدایە بەزستان و ھاوین زیاد وکەم ناکات بەیەک پێوەر لە سەرچاوەکەیەوە دێتە دەرەوە بەدرێژایی(١٠٠)مەترێک بە چەند رەنگێک دەگۆری بۆنێکی گۆگردی ھەیە و گەڕاوە پاشان ساف دەبێ و بۆنی نامێنێ ئاوەکە شۆرە و تەنھا بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری بەکاردێ، لە کۆندا (٥) ئاشی ئاوی بەم ئاوەکاری کردووە دوانی بۆ پاککردنی چەڵتوک و سیانیان ئاشی ھاڕین گەنم و جۆ بووە. قەڵای میر سمایل شوێنیکی گرنگ و کاریگەر بووە بۆ ئەو سەردەمە بەرزە و دەڕوانێتە ناوچەکە قەڵاکە پێک ھاتووە لە چەند بەش و بارەگای میرنشینی پێداویستیەکانی وەک ئەو سەردەمە و تاوەکو ئێستاش ئاسەواری قەڵاکە ماوە، گوندی قەیتول لە کۆندا قشڵاخ بوە بەرانبەر قەڵای میرسمایل پاشان گواستراوەتەوە بۆ قەڵای سور لەبەر ئەوەی زەویەکەی فراوان ترەو لە ئاوی خواردنەوە نزیکترە دیارە گەورەترین کێشەی گوندەکە ئەوە بووە ئاوی خواردنەوەی کەمە و سەرچاوەکانی ئاوخواردن دوورە و لە خوارووی گوندەکەوە چەند کانیاوێک ھەن ئەونیش کانی ژاڵە، کانی قارەمان، خەڵکی بەوڵاخ ئاوی خواردن یان ھێناوە بۆ ماڵەکانیان.

لۆگۆی ھۆزی زەنگەنە[دەستکاری]

http://mabast.com/up/uploads/jpg/472d678142.jpg[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]


گوندی قەیتول و شؤرشەکانی کورد[دەستکاری]

دانیشتوانی قەیتول لە شۆرشەکانی کوردا دەرورێکی کاریگەریان بینیوە دڵسۆزی و خۆشەویستیەکی زۆریان بۆ خاکی نشتیمانەکەیان بووە ھەردەم ئامادە بونە بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت بکەن، لە شۆرشی شێخ مەحمودی نەمردا بەشدار بونە پشتیوانیان لە شێخی نەمر کردوە ھەروەھا ل شۆرشیئەیلولدا زۆر لە پیاوانی ئەم گوندە بونەتە پێشمەرگەوە پشتیوانێکی زۆر گەورەی شۆرشەکە بونە لە ناوچەکەدا بنکەی میرسمایل لە ساڵی ١٩٦٢بوتەبارەگای پێشمەرگە و، ھەروەھا دەرگای ماڵەکانیان لەسەر پشت بوە بۆ پێشمەرگە حوکمەتی بەعسی لە ناوچوو بەردەوام ئازارو ئەشکەنجەی دانیشتوانی گوندەکەی داوە، ھێزی پشتگیری لە قەیتول دامەزرا زیاتر لە (٥٠)لاوی گوندەکە بونە ھێزی پشتگیری (محمد حمید) فەرماندەی کەرت بوو بەردەوام ھاوکاری ھێزی پێشمەرگەیان دەکرد لە ناوچەکە بەشداری زۆربەی شەڕەکانیان دەکرد.

گوندی قەیتول و تراجیدیای ئەنفال[دەستکاری]

بەرەبەیانی (٩/٤/١٩٨٨)لە کارەساتی ئەنفالدا ھێزێکی سەربازی بە پشتیوانی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی وەدەیان فەوجی جاش ھێرشیان کردە سەر گوندی قەیتول و پاش نیووکات ژمێر شەڕ گوندی قەیتول خاپوور دەکرێت لە گەڵ خاکدا یەکسان دەکرێت لەو شەرەشدا پێشمەرگەیەک بەناوی (نەجمەدین) خەلکی گوندی باخەگەردەڵە بوو شەھیدکراوە پێشمەرگەیەکی تریش بەناوی (عبداللە) قەیتولی بریندار کرا لەو شاڵاوەشدا (١٥٤)پەپولەی بێ تاوان لە ژن و منداڵ وپیاوی لێ ئەنفال کرا بەرەو بیابانەکانی باشوور رۆژ ئاوای عێراق بردران و زیندە بەچاڵ کران لە گەورەترین جینۆسایدی مرۆیدا بوو بە پەڵەیەکی رەش لە مێژووی عێراقی سەردەمی بەعس و سەدام حسێن تۆمار کراو بوو بەگەورەترین ناسنامەی بەرخۆدان و بەخشینی گیانی پاکیان لە پێناو ئازادی کورد و ڕزگاری کوردستان.

ھونەر[دەستکاری]

  • دەرھێنەر جەلیل سەعید زەنگەنە
  • شاعیر شەھاب زەنگەنە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی قەیتول ژانێکی بێ کۆتا

نوسینی[دەستکاری]

" />