قەڵای ژاپۆنی

قەڵای ژاپۆنی (城، شیرۆ، یان جۆ) قەڵاکان بەشێوەییەکی سەرەکی لەسەر دار و بەردا بنیادنراون، لە سەدەکانی پێشوو قەڵاکان لە دار دروستکرابوون، لە لەدوای سەدەی ١٦ بەباشترین شێوەی خۆیان ناسران، قەڵاکان لە ژاپۆن بنیاندنرابوون بۆ پارێزگاریکردن لە شارە گرنگەکان یان شارە ستراتیژییەکانی ئەو سەردەمە وەکوو دەربەندەکان، پەڕینەوە لە ڕووبار، پاسدان لە شارێک بۆ شارێکی تر.
قەڵاکانی سەدەکانی پێشوو تا دواساتیش بە زۆری و بە شێوەییەکی سەرەکی پشتیان بە دار دەبەست، وە زۆربەیان ڕووخێنران لەدوای تێپەڕبوونی چەنەھا ساڵ، بە تایبەتی قەڵاکانی سەردەمی سێنگۆکو (١٤٦٧ بۆ ١٦٠٣) زۆربەی ئەو قەڵایانەی لە سەرەتای ئەو سەردەمە دروستکرابوون لەدوای تێپەربوونی چەنەھا ساڵ ڕووخێنران، ھەرچۆنێک بێت دواتر زۆربەیان دروستکرانەوە دوای سەردەمی سێنگۆکو، لە ئەمڕۆدا زیاتر لە سەد قەڵای بەردەست ھەیە لە ژاپۆن، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک و سەرژمێرییەک، قەڵاکانی ژاپۆن لە مێژوودا گەیشتووە بە پێنج ھەزار قەڵا.[١] ھەنێک لە قەڵاکان وەکوو ھەردوو قەڵای ماتسوێ و کۆچی لە ١٦١١ بنیادنرابوون و بە باشی مابوونەوە بەبێ بەرکەوتنی زیان بە قەڵاکان یان ھەر مەترسییەکی تر، قەڵای ھیرۆشیما لە وێرانکارییەکە ھەڵوەشایەوە و دووبارە لە ١٩٥٨ دروستکرایەوە وەک مۆزەخانەیەک.[٢]
کارەکتەری کانجی '城' بە مانای قەڵا دێت کە وەک "شیرۆ" دەخوێنرێتەوە لە ژاپۆنی
کتێبناسی
[دەستکاری]- Benesch, Oleg. "Castles and the Militarisation of Urban Society in Imperial Japan," Transactions of the Royal Historical Society, Vol. 28 (Dec. 2018), pp. 107-134.
- Benesch، Oleg and Ran Zwigenberg (٢٠١٩). Japan's Castles: Citadels of Modernity in War and Peace. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٣٧٤. ژپنک ٩٧٨١١٠٨٤٨١٩٤٦.
- Clements، Jonathan (٢٠١٠). A Brief History of the Samurai: A New History of the Warrior Elite. London: Constable and Robinson.
- Drea، Edward J. (٢٠٠٩). Japan's Imperial Army: Its Rise and Fall, 1853–1945. Lawrence, Kansas: University Press of Kansas.
- Elison، G. (١٩٩١). Deus Destroyed: The Image of Christianity in Early Modern Japan. Cambridge, Massachusetts: Harvard University Press.
- Enders، Siegfried R. C. T.؛ Gutschow، Niels (١٩٩٨). Hozon: architectural and urban conservation in Japan. London: Edition Axel Menges. ژپنک ٣-٩٣٠٦٩٨-٩٨-٦.
- McVeigh، Brian J. (٢٠٠٤). Nationalisms of Japan: managing and mystifying identity. Lanham: Rowman & Littlefield. ژپنک ٠-٧٤٢٥-٢٤٥٥-٨.
- Nakayama، Yoshiaki (٢٠٠٧). もう一度学びたい日本の城 [Let's learn again about Japanese Castles] (بە ژاپۆنی). Tokyo: Seitosha. ژپنک ٩٧٨-٤-٧٩١٦-١٤٢١-٩.
- Robertson، Jennifer Ellen (٢٠٠٥). A Companion to the Anthropology of Japan. Blackwell Companions to Social and Cultural Anthropology. Oxford: Wiley-Blackwell. ژپنک ٠-٦٣١-٢٢٩٥٥-٨.
- Sansom، George (١٩٦١). A History of Japan: 1334-1615. Stanford: Stanford University Press.
- Turnbull، Stephen (٢٠٠٢). War in Japan 1467–1615. Oxford: Osprey Publishing.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Inoue، Munekazu (١٩٥٩). Castles of Japan. Tokyo: Association of Japanese Castle.
- ^ DK Eyewitness Travel Guide: Japan. London: DK Publishing. ٢٠٠٢.