بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەڵای چاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنی کەلاوەکانی قەڵای چاری (چاریک)

قەڵای چارێ یان چاریک (بە فارسی: قلعە چهریق) دەکەوێتە نزیک گوندی چارێی سەروو و ٢٥ کیلۆمەتر لە شاری سەڵماسەوە دوورە. قەڵاکە لەسەر بەردێکی بەرز دروستکراوەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند ھەزار ساڵ پێش زایین بەتایبەت ڕۆژگاری ئۆرارتۆ.

ناوی قەڵای چاری بەستراوە بە ناوی سمکۆی شکاک کە خۆی ھەر لەو قەڵایەدا لە دایک بووە. لە ئازاری ساڵی ١٩١٨ ئاشوورییەکان لە تۆڵەی کوژرانی ماڕشەموونی ڕابەریان بەدەستی کوردانی شکاک، لە ناوەندی مانگی ئازاردا ھێرشیان کردە سەر قەڵای چارێ کە سمکۆ سەنگەری تێدا گرتبوو و شەڕێکی دژواری چەند ڕۆژە ڕوویدا. قەڵای چاریک وەک زیندانیش بەکارھاتووە کاتێک لە دەوری ساڵی ١٨٥٠ سەید محەممەد عەلی شیرازی ناسراو بە (باب) ڕابەری بابییەکانی ئێران لە زیندانی ماکۆوە ھێنرایە قەڵای چاریک لە ترسی پەیرەوانی باب کە بە دوایدا دەگەڕان و پاشان برایە تەورێز ھەر لەو ساڵەدا گوللەباران کرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
    1. شەڕی چارێ، ویکیپیدیای ئینگلیزی (Battle of Charahen:Battle of Charah)
    2. اعتماد السلطنە لە کتێبی مرآة البلدان دەنووسێت: «چاریک یەک لە قەڵاکانی (خۆی)ە و ماوەیەک سەید عەلی محمد باب گەورەی تەریقەتی بابی …لەو قەڵایەدا گیرا و دەستبەسەر کرا بوو»