قەڵای وان
ڕواڵەت
قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویییەکان و دیمەنە سەرەنج ڕاکێشەکانی شاری وان لە باکووری کوردستانە، کە بە دووری پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای ناوەندی شارەکە.[١]
قەڵاکە بەسەر دەریاچەی واندا دەڕوانێ و بووەتە ھۆکاریکی باش بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ شارەکە. ئەم قەڵایە بەھۆی ئەوەی لە شوێنێکی بەرزدایە و دەڕوانێت بەسەر تەواوی شارەکە و دەریاچەی واندا، بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن.[٢][٣]
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی قەڵای وان بە سەدەی ٩ پێش زایین دەگەڕێتەوە. قەڵای وان لە سەردەمی پاشا ساردوری لەلایەن ئورارتویەکانەوە دروست کراوە و مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەشت سەدە پێش زایین. لەناو قەڵایەکەدا چەندین گۆڕی پاشاکانی تێدایە، جگە لەوەش لەسەر قەڵایەکە مزگەوتێکی بچووکی لەیە.[٤]
پێشانگا
[دەستکاری]-
قەڵای وان لەگەڵ وێرانەکانی شاری تۆشپا لە خوارەوە
-
قەڵای وان
-
دیوارەکانی قەڵا (ئەنجومەنی مێژووناسی رووسیا ١٩١٦)
-
ساڵنامەی ساردوری ١٩١٥
-
پیلکانەکانی قەڵا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ زانیاری و چەند دیمەنێکی قەڵا دێرینەکەی شاری وان
- ^ The Seventy Wonders of the Ancient World
- ^ Who Was Who in America, v. 5, 1969–1973 https://books.google.com/books?ei=KItvTuLtHcjh0QGj8uWCCg&ct=result&id=jHXhAAAAMAAJ&q=tipple
- ^ مێژووی قەڵای وان - ڤەدۆزرانی پێشەوپڵانی ٢ هەزار و ٧٠٠ساڵە لە قەڵای وان
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەڵای وان تێدایە. |