قەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە قەل بە قەل دەڵێت ڕووڕەشەوە ڕەوانە کراوە)

قەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەش[١] یا قەل بە قەل دەڵێت ڕووڕەش یا دێزە مەنعی گۆزە دەکات مەسەلێکی کوردییە کە بە کەسێکی دووڕوو دەوترێت لە کاتێکدا کە لۆمەی کەسێک دەکات بۆ کارێکی ھەڵە، لە کاتێکدا کە خۆی پێشتر تووشی ھەمان ھەڵە بووە. بۆ نموونە کاتێک کەسێ خۆی درۆ دەکات بەڵام لۆمەی درۆزنێک دەکا پێی دەوترێ قەل بە قەل دەڵێت ڕووڕەش. ئەم مەسەلە بە جۆری تریش ھاتووە، بۆ نموونە دێزە مەنعی گۆزە دەکات. ھاوشێوەی ئەم ئیدیۆمە لە فەرھەنگەکانی تریشدا ھەیە. بۆ نموونە لە ئینگلیزیدا دەوترێت: تیانە بە قۆری دەڵێ ڕەش (بە ئینگلیزی: The pot calling the kettle black).[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دەباغی، مەلا غەفوور، "دیاری مەھاباد، پەندی پێشینیان" لە ژێر چاودێری مامۆستا ھەژاردا.
  2. ^ "Slate: Is It Kosher to Talk About the "Pot Calling the Kettle Black"?". Archived from the original on 20ی Januaryی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)