قەدری یڵدرم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەدری یڵدرم

قەدری یڵدرم (بە کوردیی باکووری: Qedrî Yildirim، بە تورکی: Kadri Yıldırım؛ ٥ی شوباتی ١٩٥٩ لە لجێ، ئامەد - ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ لە ئامەد) مامۆستای زانکۆ، نووسەر و نوێنەری پەرلەمانی کوردی باکووری کوردستان بوو.

ژیان[دەستکاری]

قەدری یڵدرم لە ٥ی شوباتی ١٩٥٩ لە ناوچەی لیجەی پارێزگای دیاربەکر لە دایک بوو. ناوی باوکی مەعسووم و ناوی دایکی خانم بوو. قەدری یڵدرم جگە لە ھەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی بە زمانەکانی تورکی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی شارەزا بوو.[١]

قەدری یڵدرم لە کۆلێژی خواناسی لە زانستگای حەڕان وانەی خوێند. بەدوای ١٣ ساڵ وەکوو مامۆستا لە قوتابخانەکان خەریکی وانەدانەوە بوو. ئەو دواتر بوو بە مامۆستای زانستگاکانی دیجلەی ئامەد و ئارتۆکلۆی مێردین.[١][٢]

قەدری یڵدرم ١٤ پەرتووکی نووسیوە کە زۆربەی ئەوانە سەبارەت بە زمان، مێژوو و وێژەی کوردییە.[١][٢]

قەدری یڵدرم لە ڕۆژی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١دا بەھۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە چوو بۆ نەخۆشخانە و لە ڕۆژی ٢٦ی ٢٠٢١دا کۆچی دوایی کرد.[٣] پۆلیسی حکوومەتی تورکیا ھەوڵیدا تا ئاڵای کوردستان لەسەر تەرمی قەدری یڵدرم دانەنرێت، بەڵام بە پێداگریی خێزان و ھۆگرانی لە ئاکامدا ئاڵای کوردستان لەسەر تەرمەکەی دانرا.[٣]

سیاسەت[دەستکاری]

قەدری یڵدرم ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان بوو و لەو پارتییە وەکوو نوێنەری خەڵکی شاری سیرت چوو بۆ پەرلەمانی تورکیا.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "قەدری یڵدرم". پەرلەمانی مەزنی خەڵکی تورکیا (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ ئ ا "پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە کۆچی دوایی کرد". ئاژانسی ھەواڵی فرات. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  3. ^ ئ ا ب "تەرمی قەدری یڵدرم بەخاک سپێردرا". ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.