قیژە (تابلۆ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە قیژە (تابڵۆ)ەوە ڕەوانە کراوە)
قیژە بەرهەمی ئێدوارد مۆنک

قیژە (بە ئینگلیزی: The Scream) کۆمەڵەوێنەیەکە (چوار تابلۆی ڕەنگی و ڕشتەیەک لە شێوەگەلی قەڵەمی و خەڵووزی لەخۆ دەگریت) بەرھەمی ئێدوارد مۆنک، کە لە نێوان ساڵەکانی ١٨٩٣ تا ١٩١٠ کێشراون. قیژە بەناوبانگترین بەرھەمی ئێدوارد مۆنکە و لە ھێماکانی ئیکسپێرسیۆنیزم (Expressionism) دێتە ئەژمار.

ناساندن[دەستکاری]

قیژە، بەرھەمی ئێدوارد مۆنک ھونەرمەندی نۆروێژی بە پردی پێوەندییەک لەنێوان ئاسەوارەکانی ھونەرمەندانی بزووتنەوەی دوای ئێمپێرسیۆنیسم وەکوو ڤان گۆخ و گوگن و بزووتنەوەی ئیکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دادەنرێت. بەرھەمەکانی مۆنک کاریگەریی ھەرە بەرچاویان ھەبووە بەسەر پەرەپێدانی بزووتنەوەی ئیکسپێرسیۆنیزم. نگارینەکانی مۆنک ھەرچەندە بە ڕوونی نمایشتی ڕاستەقینەکانە بەڵام لە ڕووشاندن و زیادەپێوەنانی ڕەنگەکان بۆ ڕوونکردنەوەی دونیایەکی ناوخۆییتر کەڵک وەردەگرێت. مۆنک شێوەی سووڕاندن و ڕەنگەتۆخەکانی لە ڤان گۆخەوە وەرگرتووە تاکوو بە ئاسەوارەکانی خۆی وزە و شڵەژان بدات. گەڕاندنی گێژاویی فرچۆکەکەی ناوبراو (مۆنک)، کاردانەوەیەکی لەبەرچاو لە دەوروبەری کەسایەتییەکانی تابلۆکانی پێک دێنێت. ئەم شێوازە یارمەتی مۆنک دەدات تا بەرھەمێک وەکوو قیژە تژی لە ھەستی ترس بکات و وزەیەکی کاولکەر بێنێتە پێش‌چاو کە نەکرێ ڕا بگیردرێت. قیژە بەشێک لە سێ تاقمی بەرھەمەکانی مۆنک بە ناوەرۆکەکانی ئەوین، ئازار و مەرگە کە مۆنک خۆی ئەوانەی بەتێکڕایی «کەتیبەی ژیان» ناو دەبرد. ئێدوارد مۆنک لەبارەی تابڵۆی قیژەوە دەڵێت:

پێشانگا[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Edvard Munch; Thomas M. Messer - HARRY N. ABRAMS, INC. Publishers, New York

سەرچاوەکان[دەستکاری]