قۆڵە بەگن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
قۆڵە[بەستەری مردوو] بەگن و پستن لە بزوێنەری ئۆتۆمبیل

قۆڵە بەگن بەشێکە لە پستنی مەکینە. پستن بە کرەنک شەفت دەبەستەوە. ئالوگۆری جولەی ھاتن و جون (ھێلی) لە پستن بۆ جولەی خولانەوە لە کرەنک شەفت دەکات. قۆلە بەگن پێویستە بۆ گوەستنەوەی جولەی پاڵنانو ڕاکێشانی پستن. قۆلە بەگن بەستەرەکی میکەنیکییە لە ئاشە ئاوییەکان بەکار ھاتوە. بۆ گۆرینی جولەی. خولانەوەی جەرخە ئاوییەکە بۆ جولەی ھاتنو جون (ھێڵی).[١]

زۆرترین بەکارھێنەنی قۆڵەبەگن لە مەکینەی سوتەمەنی و مەکینەی ھەڵمی دایە.

بنچینە[دەستکاری]

سیستەمی[بەستەری مردوو] ڕۆما ھیرەپۆلیس سەومیل، کۆنترین ئامێرە بۆ کرانک شەفت لەگەل قۆڵە بەگن

بنەرەتی قۆڵە بەگن کە بەستەرێکی میکانیکییە. لە سەردەمی ڕۆمەنییەکەن بەکار ھاتووە لە ئاشە ئاوییەکان. کۆنترین نموونەی ئەو بەستەرە لە کۆتایییەکانی سەدەی ٣ ڕۆمان (ھیرەپۆلیس سەومیلس) لە بەشی ئاسییای ڕۆم (تورکیای ئێستا) بەکار ھاتووە؛ و لەسەدەی ٦ ئاشەکانی ئاسیای بجوک (تورکیای ئێستا) بینراوە.[٢] قۆڵە بەگن شێوەی ئیشکردنی لە ئامێرەکان گۆرینی جولەیە لە جەرخی ئاو بۆ جولەی ھێلی. لەسەردەمی ڕێنیسانسی ئیتاڵی یەکەمین بەڵگە بۆ کڕانک پتەو و قۆڵە بەگن دۆزراوەتەوە لەناو کتیبی نموونەی تاکۆلا بۆ تیگەیشتن لە جولە. وێنەی تێداکێشراوە لەلایەن وێنەکێش پیسانێڵۆ لە ساڵی ١٤٥٥. کە نیشانیدەدات پستن پەمپێک کار دەکات بەھۆی چەرخی ئاوەکەوە. ھەروەھا بەکاردەکەوێت بەھۆی دوو کڕانکی سادەوە و دوو قۆڵە بەگن.[٣]

لەسەدەی شازدەدا. بەڵگە بۆ کڕانک و قۆڵەبەگن لەناو ھونەری ڕێنیسانسی ئەوڕوپا. کۆنترین بەڵگەی دارشتنی (دیزاین) قۆڵە بەگن دەکەوێتە نێوان ساڵەکانی ١١٧٤–١٢٠٦ لە دەوڵەتی ئەرتۆکیوت (تورکیای ئێستا). کاتێک داھێنەر ئەل جەزری باسی ئامێرێکی کرد کە بەھۆی قۆڵە بەگن (بەستەر) لوولەکی خولانەوە بە ترۆمپای ئاو بەسترابن.[٤][٥]

بزوێنەری سووتانی ناوخۆیی[دەستکاری]

دیزاینەکی[بەستەری مردوو] نموونەی قۆڵە بەگنی بزوێنەری ئۆتۆمبیل

قۆڵە بەگن بۆ بزوێنەر پێکدێت لە لایەکی گەورەولایەکی بجوک. لایە بچووکەکە بەستراوە بە گەیجن پن کە پێشی دەڵێن پستن پن یان مەچەکە پن کە توانای خۆ خولانەوەیان ھەیە لەناو پستن بەشێوەیەکی نموونەیی.

و لایە گەورەکە بەستراوە بە کرانک پن. بەکار ھێنانی بیرینگی سادە بۆکەمکردنەوەی لێکخشاندن ھەروەھا ھەندێک لە مەکینە بچووکەکان ڕوولینگ ئیلیمێنت بیرینگ بەکار دەھێنن، تاوەکو خۆیان لەسیستەمی چەورکردن بەدور بگرن بەشێوەیەکی نموونەی کونی زۆر بچووک ھەیە لەناو بیرینگی. لایە گەورەکەی قۆڵە بەگن کە ڕۆنی پێدا تێپەردەبێت بۆ چەورکردنی دیوارەکانی سلندێر. بۆ ھاتووچۆی پستنەکان و پستن بیرینگەکان. قۆڵە بەگن دەتوانێ بخولێتەوە لە ھەردو سەرەکانی (لایەکان). گۆشەی نێوان قۆڵە بەگن و پستن دەتوانی بگۆردرێ ھەروەک تووڵەکە جولە دەکات بۆ سەرەوەو خوارەوەو دەخولێتەوە بەدەوری کرانک شەفت.

مادەکان[دەستکاری]

ئەڵەمنیۆم[بەستەری مردوو] قۆڵە بەگن سەرەکەی مۆدولەرە بنەکەی پۆڵایە

بەرھەم ھێنانی مەکینەی تایبەت بە ئۆتۆمۆبیل قۆڵە بەگن زۆربەی کات لە ستیل دروست دەکرێت. لە بەکار ھێنانی ئاست بەرز «بێلێت» قۆڵە بەگن بەکاردێت کە لەکانزایەکی مادەی بێلێتی ڕەق دروست دەکرێت. مادەی تر بەکاردێت وەک ت٦–٢٠٢٤ ئەلەمینیۆم ئەلۆی یان ت٦٥١–٧٠٧٥ئەلەمینیۆم ئەلۆی کە بەکاردێن بۆ وەزنێکی سووک و توانای بەرگەگرتن و کاریگەری بەرزیان ھەیە بۆ ماوەیەکی درێژ. تیتانیۆم بژاردەیەکی زۆرگران بەھایە کە کێشی کەمە. کاست ئایڕۆن دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ ھەرزانی؛ و بەکارھێنانە ئاست نزمەکان وەک مۆتۆڕسکیل.

شکست لەکاتی کارکردن[دەستکاری]

شکسی[بەستەری مردوو] قۆڵە بەگن
ئەو[بەستەری مردوو] قۆڵە بەگنەی کە سەرەتا شکستی ھێناوە. بەھۆی شەکەتییەوە دواتریش زیانی زیاتری پێگەیشتوە بەھۆی کڕۆنک شەفت

لەماوەی ھەر خولانەوەیەکی کرانک شەفت قۆڵە بەگن دەکەوتە ژێر کاریگەری ھێزی گەورەو دووبارە بووەوە ھێزی بڕین بە ێوەیەکی لار دەکەوێتە سەر پستن و کڕانک پن ھێزی پەستان ھەروەک پستنەکە بۆ خوارەوە دەگوازێتەوە ھێزی ڕاکێشان ھەروەک پستنەکە بۆ سەرەوە دەگوازێتەوە ئەو ھێزانە ھاوڕێژەن بۆ خێڕای مەکینە(ڕ پ م) دوجا

شکستی قۆڵە بەگن زۆر جار پێی دەوترێت (سڕۆوینگ ڕۆد) یەک لە باوترین شکستی بزوینەر لە ئۆتۆمبیلەکان زۆرجار ھاژوشتنی قۆڵەبەگنی شکاو وادەکات جاک کردنەوەی بزوێنەر مەعاڵ بێت ھۆی باو بۆ شکستی قۆڵە بەگن توندی شکستی لە خێرای بەرزی بزوێنەر ھێزی کاریکەری کاتێک پستن بەر ڤاڵڤە دەکەوێت (بەھۆی کێشە لە ڤاڵڤ تڕاین) قۆڵە بەگن بەیوەندی لەگەڵ شکست (عادەتەن بەھۆی گرفتی چەور کردن وەیان دانانی قۆڵە بەگن بەشێوەیەکی ھەڵە)

داخورانی سلندەر[دەستکاری]

ھێزی لاوەکی کاردەکاتە سەر پستن بەھۆی قۆڵە بەگن لەلایەن کڕانک شەفتەوە دەتوانێت بەھۆی داخورانی سلندەر بۆ شێوەیەکی ھێلکەیی ئەمە کارکردنی مەکینە کەم دەکاتەوە لەبەر ئەوەی پستن ڕینگی بۆزنەی بتوانان بەشێوەیەکی گونجاو دژی شێوە ھێلکەیی دیواری سلندەر

سەرجەمی ھێزە لاوەکی یەکان ھاوڕێژە بوون لەگەڵ گۆشەی قۆڵە بەگن بۆیە قۆڵە بەگنی درێژتر سەرجەمی ھێزە لاوەکییەکان کەمدەکاتەوە ڵەگەڵ داخورانی مەکینە. ڵەگەڵ ئەوەشدا گەورەترین درێژی بۆ قۆڵە بەگن ڕێگە پێنەدراوە بەھۆی قەبارەی بلۆکی بزوێنەر دڕێژی ستڕۆک کۆی قۆڵە بەگن ئەنجامی نابێت لە لوتکەی بڵۆکی بزوێنەر

ماستەڕ ئەند سلەیڤ ڕۆد[دەستکاری]

فۆڕک[بەستەری مردوو] ئەند بلاد ڕۆد

بزوێنەری ڕادیاڵ زیاتر قۆڵە بەگنی شێوە ماستەڕ ئەند سلەیڤ بەکار دێنن. کەپستنێک ماستەر ڕۆدەکی ھەیە کە بەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کڕانک شەفت ھەیە پستنەکانی تر قۆڵە بەگنەکانی خۆیان لەگەڵ ڕینگەکانی ڕۆخی ماستەر ڕۆدەکە دەبەستن

بزوێنەری (مەڵتی بانک) لەگەڵ سلندەری زۆر. ھەروەک بزوێنەری ڤ١٢. بۆشایییەکی کەمی ھەیە بۆ قۆڵە بەگنەکان لەسەر یەک مەسافەی کڕانک شەفت. باشترین چارەسەر ھەروەکو بەکاردێت لە زۆربەی بزوێنەرەکانی ئۆتۆمبیل بۆ ھەڕ جووت سلندەرێک یەک کڕانک جۆرنەڵ ھاوبەش دەبێت. لەگەڵ ئەوەش قەباڕەی ڕۆد بیرینگەکان کەم دەکەنەوە.

فۆڕک ئەند بلاد ڕۆد[دەستکاری]

فۆڕک ئەند بلاد ڕۆد ھەر وەھا ناسراوەبە «لایە گەوڕەکەی توڵەکان» بەکار ھێنراون لەسەر بزوێنەڕی مۆتۆڕ سکیلی ڤ-توین و ڤ١٢ بزوێنەری فڕۆکە. بۆھەر جووتێک سلندەر «فۆرک» توڵەکە لەت دەکرێت بۆ دوو لە لایە گەورەکە و «بلەد» توڵەکە لە ئەم ڕێخستنە لەرزین لە جووتەکە لادەبات

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lyon, Robert L.; Editor. Steam Automobile Vol. 13, No. 3. SACA.
  2. ^ Ritti, Grewe & Kessener 2007, p. 161:

    Because of the findings at Ephesus and Gerasa the invention of the crank and connecting rod system has had to be redated from the 13th to the 6th c; now the Hierapolis relief takes it back another three centuries, which confirms that water-powered stone saw mills were indeed in use when Ausonius wrote his Mosella.

  3. ^ White, Jr. 1962, p. 113
  4. ^ Ahmad Y Hassan. "The Crank-Connecting Rod System in a Continuously Rotating Machine".
  5. ^ Sally Ganchy; Sarah Gancher (2009), Islam and Science, Medicine, and Technology, The Rosen Publishing Group, p. 41, ISBN 978-1-4358-5066-8