قووڵینگی خۆڵەمێشی
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

قوڵینگی خۆڵەمێشی یان قوڵینگە باوەکان یان قوڵینگی ئەوراسیای جۆرێکە لە قوڵینگ کە لە بەشی باکووری ئەورووپا و ئاسیادا بڵاوبووەتەوە. بەرزیی ئەم باڵندەیە ١٠٠ بۆ ١٣٠ سم و درێژی باڵەکانی ١٨٠–٢٤٠ سم و کێشی لە نێوان ٣ بۆ ٦ کیلۆگرام دەبێت، نێرەکان کەمێک قورستر و گەورەترن لە مێینەکان، ئەم باڵندەیە بەگشتی خۆڵەمێشی یە و پێشەوەی سەروچاوی ڕەشە و تاجێکی سووری ڕووتیان ھەیە و ھێڵێکی سپی لە پشت چاوەکانەوە تا بەشی سەرەوەی پشت درێژ دەبێتەوە، ئەم نیشانانە لە ھاوتاکانیان جیایان دەکەنەوە. لە کاتی فڕین و نمایشکردندا دەنگی لە دوورییەکی بەرچاوەوە دەبیسترێت. ئەم جۆرە قوڵینگە لەکاتی کۆچکردن ھەندێک جار لە بەر خراپی کەشوھەوا وەستانێک وەردەگرن لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە قووڵینگی خۆڵەمێشی تێدایە.