بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قوتابخانەی ڕیسبێرگسکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قوتابخانەی ڕیسبێرگسکا
ناوRisbergska skolan
وڵاتسوێد
دابەشکاریی کارگێڕیÖrebro Municipality
جێئۆریبرۆ
پۆتانی شوێن٥٩°١٦′١٠″N ١٥°١٠′٠″E
ڕووداوە بەرچاوەکان2025 Risbergska school shooting
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
Map

قوتابخانەی ڕیسبێرگسکا، کە پێشتر بە ناوی ئامادەیی ڕیسبێرگسکا و قوتابخانەی ڕیسبێرگسکا ناسراوە، ئێستا سەنتەری فێرکردنی گەورەسالانە لە شاری ئۆریبرۆی سوید. لە ساڵی ٢٠١٧ کرایەوە.

قوتابخانەکە لە ساڵی ١٨٦٣ وەک قوتابخانەیەکی سەرەتایی بۆ کچان دامەزراوە و بە درێژایی سالان ناو و ئامانج و بیناکانی گۆڕاوە. لە نێوان سالانی ١٩٣١ تا ٢٠١٦ بووە بە قوتابخانەی ئامادەیی شارەوانی بە شێوازی جیاجیا. ئێستا قوتابخانەکە لە ناوچەی ڕۆستا لە تەنیشت ڕووباری سڤارتۆن لە ڕۆژاوای ئۆریبرۆ ھەڵکەوتووە.

دوای داخستنی ئامادەیییەکە لە ساڵی ٢٠١٦، بیناکانی نۆژەن کرانەوە و لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ وەک خوێندنی گەورەسالان (کۆمڤوکس) بە ناوی ئێستای کامپوسی ڕیسبێرگسکا کرایەوە. لە حوزەیرانی ٢٠١٨، چالاکییەکانی فراوان کران بۆ سەنتەرێکی فێرکردنی تێکەڵاو کە خوێندنی گەورەسالان، فێربوونی زمانی سویدی بۆ کۆچبەران و ھەندێک خزمەتگوزاری زانکۆیی تێدا پێشکەش دەکرێت.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Campus Risbergska»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥.