قوتابخانەی ئەربیل ئوولا
ڕواڵەت
(لە قوتابخانەی اربیل اولاەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|


قوتابخانەی ئەربیل ئوولا، بە یەکەم قوتابخانە دادەنرێت لە پارێزگای ھەولێر. مێژووی دامەزراندنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٠.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١٢ بە بریاری پارێزگای ھەولێر لە شێوەی مۆزەخانەیەکی پەروەردەیی نۆژەنکراوەتەوە[٣] و تەواوی ئەو نووسراو و کەرەستە وێنەی ستاف و قوتابخانەکە لەساڵانی ڕابردوو لەم شوێنەدا وەک ئەرشیف دانراون. دوای نۆژەنکردنەوەشی ڕۆژانە خەڵک و گەشتیاران ڕووی لێدەکەن.[٤]
مەدرەسەی یەکەم
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٣٠، عەبدولجەبار ئاغای شاعیر کەناسراوە بەکانی شیعرێکی لەسەر ئەو قوتابخانەیە نووسیوە، لەئێستادا شیعرەکە لەدیواری قوتابخانەکە نەخشێنراوە.
- لەھەولێر مەدرەسەی یەکەم گوشابوو
- ھەموو مەکتەب لەحەژمەت مەحنەنابوو
- لەشکلی قەسری ئیرەم ھاتە مەوجوود
- لە بۆیە لایقی مەدح و سەنا بوو
- لەتیسە مەنزەرەی مەنزووری عالەم
- بینایەکی عەجایب دڵگوشابوو
- بەشادی مولک و میللەت بوو موعەمەد
- حەقیقەت زۆر موزەیەن چاکرابوو
- دەڵێ بێ «نۆ» و «دە»ش تاریخی کانی
- لەلاشم ھەر وەکو جەننەت سەرا بوو
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ http://moe.krg.org/ku/system?start=1806%5B%5D%5B%5D%5B%5D
- ↑ http://payam.tv/(X(1)A(Q352-9bH0AEkAAAAYWVkZmQyNzAtODgxYS00ODVmLTg5MWYtZGQxMmNkYTRkM2Y5zIaan6xITB4IxBQHYxCaRk9F4L81))/Detail.aspx?id=14181&LinkID=4&AspxAutoDetectCookieSupport=1%5B%5D
- ↑ http://www.hawlergov.org/ku/article.php?id=1346916968%5B%5D
- ↑ http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0501201415