قەزای مەخموور
قەزای مەخموور
قضاء مخمور | |
|---|---|
| وڵات | |
| ھەرێم | |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
| • سەرجەم | ١٧٨٬٣١٩ |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣ (AST) |
قەزای مەخموور یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر لە عێراق. ناوەندەکەی شاری مەخموورە. لە ساڵی ١٩٢٧ مەخموور لە ناحیەوە کرایە قەزا، لەو ساڵەوە تا ١٩٩٦ سەر بە پارێزگای هەولێر بوو، بەڵام ڕێژیمی بەعس لەو پارێزگایەی دابڕاند و خستیە سەر پارێزگای نەینەوا چونکە سەنتەری پارێزگای هەولێر لە دوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ەوە کەوتبووە دەست پێشمەرگە و لە ١٩٩٢ەوە کرابووە پایتەختی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها بۆ ئاسانتر کردنی تەعریب کردنی قەزایەکە. قەزای مەخموور سەر لە دوای ئەوەی خرایە سەر نەینەوا، بە ناوچەی کێشەلەسەر حیسابە و ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقی بۆ تەرخان کراوە بەڵام تاوەکو ئێستاش ئەو ماددەیە جێ بە جێ نەکراوە و یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ١٧٨٬٣١٩ کەس بووە. قەزاکە لە پێنج ناحیە پێکھاتووە:
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای ھەولێر بۆ سالی ٢٠١٠[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |