فەرھەنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە قامووسەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە فەرھەنگی زمان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە فەرھەنگ (ڕوونکردنەوە).
چەند فەرھەنگێکی ئینگلیزی-ئینگلیزی و ئینگلیزی-فارسی.

فەرھەنگ یان قامووس (بە ئینگلیزی: Dictionary، بە عەرەبی: قاموس) بە کۆمەڵێک وشەی زمانێک یان چەند زمان دەگوترێت کە بە ڕیزی پیتەکانی ئەلفوبێ لە دوای یەک ھاتوون و بە مەیەستی گەیاندنی زانیاری، واتا، شێوازی خوێندنەوە، وەرگێڕان و ھتد بە کاردێت.

مێژوو[دەستکاری]

کۆنترین فەرھەنگێک کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە لەسەر بەردێکدا نووسراوە و ھی ٢٣٠٠ ساڵ پێش زایینە کە فەرھەنگێکی ئەکەدی-سوومەرییە.[١]

یەکەم فەرھەنگی کوردی فەرھەنگی نووبھارە کە لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لەلایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە. ئەم فەرھەنگە لەبەرگرەوەی نزیکەی ٦ ھەزار وشەیە و بە شێوەی قەسیدە و ھەر قەسیدەیەکیشی لەسەر کێشێکە. فەرھەنگی نەوبەھار فەرھەنگێکی عەرەبی-کوردییە و بۆ یەکەمجار لەلایەن «یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی» لە پاشکۆی «الهدية الحميدية في الغة الكردية» دا لە ١٨٩٢ لە ئەستەمبۆڵ چاپ کراوە.[٢] نموونەی بەیتێکی:

«رجل» پێ و «رکبة» ئەژنۆ «بطن» سک
«صدر» سنگ و «جید» ئەستۆ «عین» چاڤ

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dictionary – MSN Encarta http://encarta.msn.com/encyclopedia_761573731/Dictionary.html#p3 ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 20ی Mayی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)