قالەشین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە قاله شینەوە ڕەوانە کراوە)
قادر ئوستاد ئیبراھیمی

لەدایکبوون١٩٢٨
نەتەوەکورد
پیشەبەیت بێژ
ئایینئیسلام، سوننی
مناڵ(ەکان)عومەر و...

قادر ئوستاد ئیبراھیمی، بەیت بێژی بە ناوبانگی کورد، ساڵی ١٣٠٧ی ھەتاوی لە ئاوایی خەلیفان سەر بە شاری مەھاباد لە دایک بووە.

ژیان[دەستکاری]

ساڵی شۆڕشی "مەلا خەلیل گۆڕەمری" (١٣٠٧ ھەتاوی) لە ئاوایی "خەلیفان" سەر بە شاری مەھاباد لە دایک بووە. ھۆی ئەوەی کە پێی دەڵێن قالەشین ئەو جۆرەی خۆی دەگێڕێتەوە: "کاتێک لە دایک بووم لە بەڕھەڵبێنەیەکی شینیان وەرپێچاوم، ھەر ئەو کات بە پێکەنینەوە لە ماڵێ دەڵێن ئەوە بۆ لەو بەڕھەڵبێنە شینەیان وەرپێچاوە؟ کە ناوم لێدەنێن قادر بە قالەشین ناوم دێنن، خۆشم پێم خۆشە ھەر وام پێ بڵێن چوون بەوە ناسراوم."

لە تەمەنی حەوت ساڵیدا چۆتە میراوای مەلا خەلیل بۆ خوێندن لای ئەم بەڕێزە، ماوەیەک لە وێ دەبێ بەڵام خێزانی مەلا خەلیل دەنگی ئەم مناڵەی زۆر پێ خۆش دەبێ و وەکو خۆی باس دەکات ئیزنی خوێندنی پێ نادا و لە لای خۆی دایدەنێ و گوێ لە دەنگی دەگرێ. پاش حەوت مانگ دەچێتەوە خەلیفان لای بنەماڵەکەی، باوکی "وەستا ڕەحیم" خاوەن چوار ژن دەبێ، بەڵام کاک قادر تاقە کوڕە دەبێ، لە تەمەنی دە ساڵیدا دەستی کردووە بە گووتنی گۆرانی، ماوەیەک خۆشخانی ئاغا بووە بەڵام قەتی بۆ پارە بە سەر کەس ھەڵنەگووتووە.

تەمەنی شازدە ساڵانە دەبێ کە ژن دێنێ، خۆی دەگێڕێتەوە کە قەتم کاری وەرزێڕی و ئاژەڵداری و... نەکردووە.

مەم و زین لە "کەریم مەرزینگ" فێر بووە، لاس و خەزاڵ لە "ئەحمەد کاڕەسووی"، پاشان ھەرچی بەیت و باللۆرە بووە تەنیا بە گوێ ھەڵخستن لە وی فێر بووە و بیرێکی زۆر تیژی بووە.

ھێندێک شتی دیکە لە "حوسێن مەحموود شەشە" و "ئەحمەد کەپۆسوور" فێر دەبێ. ساڵی ١٣٤٠ ھەتاوی ھاتۆتە شاری مەھاباد، لە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە لە شارەکانی ئێران و عێراق بەشداری کردووە و ڕێزنامەیان ئاراستە کردووە.

برایمۆک، مەم و زین، مێھر و وەفا، لاس و خەزاڵ، ناسر و ماڵماڵ، سەیدەوان، ئازیزە و پاییزە و... دەزانێ.

قۆنگرۆکێ لە "حاجیلە" فێر بووە و بەیتی بارزانی ئەو بەڕێزە خۆی دایناوە.

قالەشین ئێستا بە ھۆی نەخۆشی ئاڵزایمر لە جێگە دایە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • فەرھەنگی ئاوایییەکانی مەھاباد، ھەرمان وەتمانی و زانکۆ خەلیفە ١٣٩٠
  • ھەرمان وەتمانی
  • گۆڤاری مەھاباد، ژمارەی ١٥١