بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قاسم عەبد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قاسم عەبد
لەدایکبوون (٢٠٠٠-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٦ ساڵ)
بەغدا، عێراق
پیشەدەرھێنەری فیلم
ئایینشیعە

قاسم عەبد دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سینەماکارێکی عێراقی خاوەن خەڵاتە و کامێرامانی ھەموو فیلمەکانییەتی. دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدایە و بڕوانامەی ماستەری لە پەیمانگای سینەما لە مۆسکۆ بەدەستھێناوە. پاشان لە ساڵی ١٩٨٢ ڕووی لە لەندەن کردووە و لەوێ بەردەوام بووە لە ژیان و کارکردنی وەک دەرھێنەر.

لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ ھاوڕێی دەرھێنەری عێراقی-بەریتانیی میسۆن عەدنان باجی، کۆلێژی فیلم و تەلەڤیزیۆنی سەربەخۆ و قازانج نەویستیان لە بەغدا دامەزراندووە و خوێندکارەکانی لە فێستیڤاڵە سینەمایییە ناوخۆیی و نێونەتەوەیییەکان لە عێراق ٢٢ خەڵاتیان بەدەستھێناوە.

لەم دواییانەدا قاسم ئەندامی لیژنەی دادوەری بووە لە فێستیڤاڵی سینەمایی ئەبووزەبی لە ساڵی ٢٠١٠ و فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمایی ئیسماعیلییە ساڵی ٢٠١٣ و سەرۆکی دەستەی دادوەری بووە لە فێستیڤاڵی سینەمایی سەربەخۆی سوودان لە ساڵی ٢٠٢٠. ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕێکخەری فێستیڤاڵی فیلمی بەڵگەنامەیی بەغدا و ساڵی ٢٠١٢ی فێستیڤاڵی چاوی بەغدا لە عێراق بووە.

لە کەناڵی مانگی دەستکردی عەرەبی ئێم بی سی لە لەندەن وەک بەرپرسی بەشی بەرنامە بەڵگەنامەیییەکان و لە کەناڵی مانگی دەستکردی ئەی ئێن ئێن سەرۆکی بەشی فۆتۆگرافی لە ساڵانی نەوەدەکاندا کاری کردووە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]