بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قاسم ئەعرەجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قاسم ئەعرەجی
لەدایکبوون (١٩٦٤-٠٣-٠٣) ٣ی ئازاری ١٩٦٤ (تەمەن ٦١ ساڵ)
کووت، عێراق
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانوەزیری ناوخۆی عێراق
پەروەردەShahid Motahhari High School
ئەندامی حیزبیئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق
ئایینئیسلام

قاسم ئەعەرەجی (١٩٦٤)، سیاسەتوانێکی عێراقییە، لە سەردەمی حکوومەتی حەیدەر عەبادی پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراقی ھەبووە، و ئەندامێکی دیاری ڕێکخراوی بەدر بووە. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن، چەندین پۆستی لە حکوومەتی خۆجێیی لە پارێزگای واست وەرگرتووە، کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی بووە لە ئەنجومەنی پارێزگای واست. ساڵی ٢٠١٠ لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان. لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ەوە وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کاری کردووە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Former Interior Minister Appointed as Iraq's New National Security Advisor: Report». Basnews. ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.