قازیعەسکەر

قازیعەسکەر (بە تورکیی عوسمانی: قاضی عسكر، «دادوەری سەربازی») سەرۆکی دادوەری بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، بەم شێوەیە ناوی لێنراوە چوونکە دەسەڵاتی دادوەری درێژدەبووەوە بۆ دۆسیەی سەربازەکان، کە دواتر تەنھا لەلایەن ئەفسەرەکانی خۆیانەوە دادگایی دەکران.[١] دوو قازیعەسکەر دادەمەزران، بە ناوەکانی قازیعەسکەری ڕۆمی و قازیعەسکەری ئانادۆڵی، کە دەسەڵاتی دادوەرییان بەسەر بەشی ئەورووپی و ئاسیاییی ئیمپراتۆریەتەکەدا ھەبوو. ئەوان ملکەچی وەزیری گەورە (سەدری ئەعزەم) و دواتر شەیخولئیسلام دەبوون و ھیچ دەسەڵاتێکی دادوەرییان بەسەر شاری قوستەنتینیەدا نەبوو. جگە لەوەش بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئیمپراتۆرییان دەکرد.[٢]
قازیعەسکەرێک مامەڵەی لەگەڵ تانەدان لە بڕیارەکانی قازی دەکرد، دەسەڵاتی ئەوەی ھەبوو کە ئەمانە ھەڵبوەشێنێتەوە و کاندیدی قازی پێشنیار دەکرد بۆ وەزیری گەورە (سەدری ئەعزەم).

سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Webster's Revised Unabridged Dictionary، ١٩١٣
- Mantran، Robert (١٩٩٨). La vita quotidiana a Constantinopoli ai tempi di Solimano il Magnifico e dei suoi successori (XVI e XVII secolo) (بە Italian) (چاپی 3). Milan: Rizzoli.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - E.S. CREASY (١٨٥٤). HISTORY OF THE OTTOMAN TURKS: FROM THE BEGINNING OF THEIR EMPIRE TO THE PRESENT TIME. بەرگی I. London: RICHARD BENTLEY. لاپەڕە ١٥٨.
| ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |